1

بابه‌ت: پێشنیارێک بۆ جوانتر کردنی ئەم مەکۆیە

سڵاو بەڕێزان من خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم کە تا ئەم حەدە دەتوانم بابەت و پێشنیار و دەستخۆشی بنێرم لەم سایتەدا، وە من یەک پێشنیاری بچووکم هەیە بۆ ئەندامان" ئەویش من وامپێباشە کە بە کوردی بنووسنەوە نەک بە لاتینی وەک(chonn) یان بە حەرفی عەرەبی وەک(جونن برادةران) ئەمێش تەنها بۆ جوانتر کردنی مەکۆکە چونکە مەکۆی خەیاڵ مەکۆیەکی کوردییە، وە من بەش بەحاڵی خۆم ڕێزم هەیە بۆ ئەوانەی بە لاتینی دەنووسن بەڕاستی زۆربەی جار پەیامە لاتینییەکان ناخوێنمەوە ئەمە ڕاستییە، وە خوێنەریان بە گشتی کەمە..
neutralئەندامانی بەڕێز ئەمە پێداگرتن نییە لەسەر ئێوە بۆ ئەوەی بە کوردییەکی جوان بنووسن، ئەمە تەنها پێشنیارێکە
winkهیوادارم پێشنیارەکەم جێی خۆی بگرێت;)

Save Me From Myself

2

وه‌ڵام: پێشنیارێک بۆ جوانتر کردنی ئەم مەکۆیە

دەست خۆش کاک بەرهەم ، بەڕاستی پێشنیارەکات لەشوێنی خۆیەتی.

3

وه‌ڵام: پێشنیارێک بۆ جوانتر کردنی ئەم مەکۆیە

منیش لەگەڵ رای هەردووکتانم.. هیوادارم لەهەموو مەکۆ کوردییەکان بەکیبۆردی کوردی شت بنووسرێت  لەلایان بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت.