1

بابه‌ت: چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر

http://img689.imageshack.us/img689/4748/chirok.jpg

www.zankokurd.org

[size=16]چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر
((( ماوەیەكه دەستم كردووە بە چوونە دەرەوە لەگەڵ ئافرەتێكی تر جگە لە خێزانم )))
دوای 21 ساڵ بەسەر ژنهێنانمدا، بە بریسكەیەكی نوێ لە خۆشەویستی گەیشتم.
ماوەیەكە دەستم كردووە بە چوونە دەرەوە لەگەڵ ئافرەتێكی تر جگە لە خێزانم، هۆكەشی خێزانم بوو ...

ئەو ئافرەتەی یاد هێنامەوه ‌و بیری خستمەوەگەڕ تا پەیوەندی پێوە بكەمەوه.
ئەویش كاتێك كە خێزانم دەست پێش خەری كردو وتی: ‌"زۆر چاك دەزانم چەندت خۆش دەوێت؟! "...
ئەو ئافرەتەی كە خێزانم دەیویست لەگەڵیدا بچمە دەرەوە و كاتێكی لەگەڵ بەسەر بەرم
دایكم بوو كە دەمێك بوو - لەو كاتەوەی کە پێش 21 ساڵ ژنم هێنا‌- ئیتر لەگەڵیدا نەچووبوومە دەرەوە،

بەڵێ سەرقاڵ بوونم بە ئیش و ژیانی رۆژانه ‌و سێ منداڵ و بەرپرسیارێتیم لەو ئەركانەی لە ئەستۆمدان ئەمانە هەمووی وایان لێكردبووم زۆر بە دەگمەن سەردانی بكەم.
رۆژێكیان پەیوەندیم بە دایكمەوە كرد و بانگم كرد بۆ ژەمی ئێوارە ئەویش لێی پرسیم:
"خێرە كوڕم تۆ باشیت"؟
دەمزانی دایكم لە تەلەفۆنی ناوەخت تا رادەیەك دەترسێت و بێ ئارامی و پەشۆكاوی تووش دەبێت. بۆیە پێم وت:
"بەڵێ من زۆر باشم دایەگیان بەڵام دەمەوێت پێكەوە بچینە دەرەوە و نەختێك لەگەڵتدا دابنیشم". دایكیشم وتی: "هەرتەنها هەردووكمان؟".
تۆزێك بیری كردەوە و پاشان وتی: "بەڵێ زۆریش حەز دەكەم".
رۆژی پێنچ شەممە و پاش تەواو بوون لە كار، چووم بۆ لای و دایكمم لەگەڵ خۆم برد، تۆزێك شپرزە بووم،
كاتێك گەیشتمە لای دایكم بینیم ئەویش وەك من شڵەژاوی پێوە دیارە.
دایكم لە بەر دەرگا بە عەزیزییەكی جوانەوە چاوەڕێی دەكردم وا دیار بوو دواترین كراس بوو كە باوكم پێش وەفاتی بۆی كڕیبوو. دایكم زەردەخەنەیەكی كرد و وتی:
" لە ماڵەوە بە هەموویانم وتووە‌ ئەمڕۆ لەگەڵ كوڕەكەمدا دەچمە دەرەوە، هەموویان دڵخۆش بوون و، لە خۆشیدا خەریكە خۆیان پێ ناگیرێت تا بگەڕێمەوە و دەنگوباسی ئەم شەویان بۆ باسبكەم، ئیتر پێكەوە چوین بۆ چێشتخانەیەكی نا ئاسایی بەڵام جوان و بێ دەنگ ... دایكیشم خان و مان و وەك خاتوونی یەکەم دەستی گرتبووم، پاش ئەوەی دانیشتین من دەستم كرد بە خوێندنەوەی لیستەی جۆری خواردنەکان چونكە دایكم تەنها پیتە گەورەكانی بۆ دەخوێنرایەوە. لەم كاتەدا كە من لیستەی خواردنەکانم دەخوێندەوە دایكم زەردەخەنەیەكی گەورە لەسەر لێوە چرچ و لۆچەكانی بوو سەیری دەكردم و خوێندنەوەكەی لێ بڕیم و وتی:
"رۆژگارێك بوو تۆ پچكۆلە بوویت من بۆ تۆم دەخوێندەوە‌".
وەڵامم دایەوە: "ئیتر كاتی ئەوە هاتووە شتێك لەو قەرزەی لەسەرمە بیدەمەوە ... تۆ پشوو بدە دایە گیان".
بە دەم نانخواردنەوە زۆر قسەمان كرد و باسەكانمان زۆر ئاسایی بوون، باسی بەسەرهاتی كۆن و تازەی خۆمانمان دەكرد بەشێوەیەك هەتا دوای تێپەڕبوونی نیوە شەو هەستمان بە كات نەكرد كاتێك گەڕاینەوە و دایكم گەیاندەوە ماڵەوە لە بەردەرگادا دایكم وتی: "رازیم جارێكی تریش هەر پێكەوە بچینە دەرەوە، بەمەرجێك نانخواردنی جاری داهاتوو لەسەر من بێت"، منیش دەستم ماچ كرد و بە خوام سپارد. پاش چەند رۆژێكی كەم دایكم بە سەكتەی دڵ وەفاتی كرد، ئەوەندە خێرا كۆچی كرد نەمتوانی هیچ شتێكی بۆ بكەم.
چەند رۆژێكی تری نەخایاند بە بەریددا كاغەزێكم پێگەیشت لەو چێشتخانەیە‌وە كە من و دایكم نانی شێوانمان لێخوارد بەیەکەوە، لەسەر كاغەزەكە تێبینییەكی دایكمی لەسەر نووسرا بوو:
"نرخی لیستەی حسابەكەتان پێشەکی دراوە چونكە دەمزانی جاری داهاتوو من لەوێ نابم، گرنگ ئەوەیە پارەی نانی شێوانم بۆ دوو كەس داوە بۆ تۆ و بۆ خێزانت.
پێ دەچێت نەزانیت مانای ئەو شەوە‌ بەلای منەوە چەندێك بوو.... خۆشم دەوێیت كوڕی خۆم ئەو ساتە لە شكۆمەندی وشەی "خۆشەویستی" یان "خۆشم دەوێیت" تێگەیشتم. هەر ئەو كاتەش لە گەورەیی ئەو مانایە تێگەیشتم كە وابكەین لای بەرامبەر هەست بە خۆشەویستی و دۆستایەتیمان بكات. دایك و باوك رێزێكی گەورەیان هەیە و کەس جێی ئەوانت بۆ ناگرێتەوە بە تایبەت دایك ..... بۆیە ئەو كاتەیان پێ ببەخشە كە ماف و شیاوی خۆیانە.
ئەوە مافی خوای گەورە و پاشان هی دایك و باوكە و هەرگیز ئەو كارانە دواخستنیان تێدا ناكرێت.

*** بۆ هەر كەسێكی بنێرە كە دەزانیت یەكێك لە دایك یان باوكی لە ژیاندا ماون ***
خوازیارم بەم نووسینە ببیینە هۆكارێك بۆ گۆڕینی هەڵسوكەوتی هەندێك لەوانەی ئەم چیرۆكە دەخوێننەوە کە رەفتاریان لەگەڵ دایك و باوك یان یەكێكیاندا بەرەو باشتر بچێت. [/size]

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

2

وه‌ڵام: چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر

Dast xosh xwda sarkawtw bkat
la dnyaw dwa rozhda

تۆ دڵی منی،،،، بیرو هەستی منی ,,,,,
تۆ گیانی منی،، تۆ سەروەری منی ،،،،
      ****لە نێو دڵی منی****
http://webchinupload.com/files/w4kurd8a566fd4ec.jpeg

3

وه‌ڵام: چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر

دةستت خۆش بى لةيلا خان بةلام وابزانم ئةم بابةتةم لة سايتى بةختةوةرى خويندةوة.

4

وه‌ڵام: چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر

دةستت خۆش بى لةيلا خان بةلام وابزانم ئةم بابةتةم لة سايتى بةختةوةرى خويندةوة.

5

وه‌ڵام: چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر

ببورن كة دوو بةيامى وةكو يةكم نووسيوة بة هةلة ناردم. ببورة لةيلا خان بة تايبةت تۆى بةريز

6

وه‌ڵام: چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر

دةست خوش

خوا بةدلى خوت بو بكا

7

وه‌ڵام: چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر

دەست خۆش

http://d.imagehost.org/0590/Kurdistan_Flag.gif
هەموومان بۆ کوردستان، کوردستانيش بۆ ئێمە

8

وه‌ڵام: چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر

زۆر سوباستان ئةكةم

ببورن كة دوو بةيامى وةكو يةكم نووسيوة بة هةلة ناردم. ببورة لةيلا خان بة تايبةت تۆى بةريز

بوراويت ك سيروان...دلنيابة من سةرجاوةى راست و دروست ئةنوسم...ئيتر ئةوةيان نازانم كة ئايا ئةو سايتةش لة سايتى ترى وةركرتوة يان نا؟؟؟

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

9

وه‌ڵام: چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر

dast xosh byt

bbwrn labar xwyndn natwanm zoor byma naw mako

10

وه‌ڵام: چیرۆكێكی كورت... بەڵام كاریگەر

سوباس

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى