بابهت: مەسیحییەكى مەغریبى سوكایەتى بەقورئان دەكات
هاوڵاتییەكى مەسیحى لەووڵاتى مەغریبى عەرەبى هەڵساوە بەوەرگێرِانى چەند سورەتێكى قورئانى پیرۆز لەسەر سایتى یوتیۆبەوە بڵاویكردۆتەوەو داواشى لەهاوڵاتیانى مەغریبى كردووە كەئەوەى لەقورئاندا هاتووە باوەرِى پێنەكەن.
لەمبارەیەوە سەرچاوەكانى هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە كەئەو هاوڵاتییە ناوى (رەشید مەغریبى) یەو یەكێكە لەهاوڵاتییە مەسیحییەكانى ووڵاتەكەیى و هەڵساوە بەوەرگێرِانى چوار سورەتى كورتى قورئانى پیرۆزو لەسەر سایتى یۆتیۆبەوە بڵاویكردۆتەوەو داواشى لەهاوڵاتیانى ووڵاتەكەى كردووە باوەرِ بەوەنەكەن كەلەقورئانى پیرۆزەوە هاتووەو زۆرینەى هاوڵاتیانى مەغریبیش پێیان وایە ئەوەى ئەو هاوڵاتییە كردوویەتى سووكایەتى كردنە بەقورئانى پیرۆزە.
لەلایەن خۆیەوە رِۆژنامەى (هەسبرس) ى مەغریبى باسى لەوەكردووە كەئەو هاوڵاتییە مەغریبییە پێى وابووە كەئەو وەكو كارێكى خۆبەخشى ئەو كارەى كردووەو دەیەوێت لەرِێگەى بەرنامەیەكى تایبەتى كەلەكەناڵى (حەیات) كەپەخشەكەى لەووڵاتى قوبرسە لەراستییەتى ئیسلام كەمبكاتەوەو متمانە بەخەڵك بكات كە ئایینى مەسیحى راستى لایە.
جێگەى باس كردنە هەڵمەتى نەسرانییەكان بۆ ووڵاتى مەغریب ماوەى سەدان ساڵە درێژەى هەیەو كارى گرنگیشیان لەسەر ئەو ناوچانە كردووە كە نەخوێندەوارن.
www.nkurd.net سه رجاوه
