1

بابه‌ت: به ندى بيشينان

پەندی پێشینیا ن یادگارییە * میراتی کۆنی کوردەوارییە *پە ندی پێشینیا ن فرە پیرۆزە*

مایە ی شانازی بۆ گە ل و هۆزە* پەندی پێشینیان بە ڵگە ی خەباتە * دیاردە ی مێژووی-

گەل و وڵاتە* قەدیمییە کانی خودا لێ خۆش بوو * رەحمە تیان لێ بێ وایان ئە فەرموو*

وەک لە بێگانە بەرز ئە ڕوانی * لە ئاست خۆمانە هیچ کاتێ وا نی*پیا و دارێ نەوێ بە -

هەموو باێی * وە لەرزین کەوێ و بێتە سەماێی* ئە سپی پێشکەشی خۆت با ش دە زانی*

ناکرێ تەماشای دە م و ددانی* هەر خووێی ئینسان گرتی بە شیری* بۆی تەرک نادرێ -

زەمانی پیری* ئە م پەندەش تازە هاتەوە بەرمان* شەڕ لە ناو شێف و ئا شتی لە خەرمان*

ئەو کەسە پیاوە رەنگێ بنوێنێ * ئە مڕۆ نەگۆڕێ رەنگ و رووی دوێنێ* نێو بانگ وشۆرە ت-

بە جێ و مە کانە * بەردیش لە جێ خۆی قورس و گرانە* خەڵکی مە دوێنە بە فیزو دەمار*

مەگەر لە لووتی فیل کەوتوویتە خوار* دانیشێ لە سەر گەنجی ئۆنا سیس * لام بێ بایە خە-

پیاوی پارە پیس* کێ خزمەت بکا بە بێچووی گورگی* کاتێ گەورە بوو دەدڕێ ورگی*

با هەر لێ بدا لافی مل هوڕی * قوڵە واتڕی بەشی خۆی بڕی*خەڵکی ساکارت گەلێ بە شەڕدا*

لە مێژە گورگی لە پێستی مەڕدا* باوە دەرمی کرد هیوام دایە بوو* کەچی ئەو گۆشتە ش –

هەر لەم گایە بو* لە گەڵ کەسێ بووی تووشی دەم قڕە * کارت بە پەردە ی نەبێ مەیدڕە*

بۆیە پێت دە ڵێم مە دڕە پەردەی کەس * خۆت لە ژێر پەردە عە یب و عارت هە س*

مریشک بۆ خۆی بە سەر نەکا خۆڵ * ناکرێ بە سەریا بە هیچ شا ن و قۆڵ* قەدیمی وایا ن-

چپاندە گوێ من * لە دۆس بترسە نە وەک لە دوژمن* پیاوی ژیر ناشێ باوەڕی وابێ*

هەرچی گا کێڵای هە ر بە شی گا بێ*

زیاد لە ئە ندازە خۆت مەپارێزە * نەخۆشە هەر کەس بە قیز وبێزە* کەسێ شعووری-

لە چاوی دابێ* نەزانە با لە، سەد ئاوی دابێ * گوێ بگرە پەندی هەموو کەس بیستوو*

رامەپەڕێنە قەت سەگی نووستو* ئە م پەندە گەلێ لە لام عەزیزە* خۆزگە بەو باخە-

ورچی لێ زیزە * دۆعای پیاوانی ژیر و بە هەستە * ئەم دەستە موحتاج نەبێ بەو دەستە*

بێ هێزی خەتای رۆن  نەواتییە* کەم خواردن لە کەم دەسەڵاتییە* ئای خۆزگە شۆفار لاڵ و-

کەڕ بوایە * ئاو خواردنەوەی گورگ لە گەڵ مەڕ بوایه* بۆ کەسێ ماندوو هیلاک و کفتە *

نانی تەق و رەق خۆشە وەک کفتە* گەورەیی خەرجی پێویستە مەگری* کێ بانی زۆرە زیاترە -

بەفری * کەس بوو بە ناکەس ناکەس بوو بە کەس* قەدیم وەجاخان دەرچوون بە عەبەس*

وتیان بە گورگ تۆ د ەکەینە شوان * دەستی کرد بە قوڕ پێوان و گریان* وتیان بۆ دەگری خۆ –

کەسپی چاکە* وتی دەترسم درۆ بێ کاکە* خۆت لە شوێن شوان ما ت و کز مەکە * ماڵی توند-

بگرە و کەس بە دز مەکە * ئێژن فرە وێژ لە خراپ و خاس هەر دێ بە دەمیا درۆ بێ یا راس*

درۆ نەفەرزە نە سونەت کاکە* کێ راسو پاکە بێ ترس و باکە * گۆشت خۆرن هەموو دەعبای-

ئەم ناوە * کەچی هەر ناوی گورگ بەد ناوە* وایان فەرمووە پیاوی هەڵکەوتوو * رێوی وریا –

به نەک شێری خەوتوو* هەر کچێ دایک تاریفی بکا * بۆ خاڵۆی دەبێ شوو بە ئەو دەکا*

سەگ بۆیە بێ خۆف پەلامار دێنێ * ئێسک بە قەوەی کلکی ئەشکێنێ* چرای مەزڵوومان –

کز و بێ نوورە*  ئاوی زاڵمان  سەر بەرەو ژوورە* لێدان وکوتان پەسەند نەکراوە* بەڵام –

جارو بار ئیزن دراوە* ئەوەی نەفام و بێ هۆش و گو ێیە* کوتەک دەزانێ قۆناغی کوێیە*

تا کوتەک نەخۆن هێندێ گا و کەر * ئیشت بۆ ناکەن وەک پیاوی دە غەڵ*  بۆ ژنی لاڕێ و-
پیاوی بە د   نمەک* لە بە هەشتەوە هاتووە کوتەک........... 
بیستوومە لە زۆر خاوە ن ئە قڵ  و فام* تا ما ڵ وێساوێ لە مزگەوت حەرام* لە سێدارەت دە ن-

حە ق دا مە پۆ شە * بانگی محە مەد ئا شکرا خۆشه* خۆت وا نیشان دەی لە کەس ناترسی*

واتە ی قەدیمە و لافی بن کورسی* بۆ تاقە دۆستێ خۆت پیرو کوێر کەی* نە ک رۆژێ چەن –

دۆس بە ماڵت فێر کەی* ئە م پەندە بڕێ بیستنی تاڵە * سواڵکەر بێ بە شا چاوی لە سواڵە*

ئە ڵێن کەسێ چوو بۆ شاری کوێران * دەس بە چاویە وە بگرێ بۆ خێران* تا شێوت چەورە-

دێنە دەورت کەس * باوک بێ برا ئامۆزا فرە س* دۆستی بە راستی کوا ئە م زەمانە* زۆرتری-

رەفێق بۆ نان و خوانە* پووڵ هاتە گۆڕێ زۆر شت ئە گۆڕێ* تەنانەت دۆستی گیانیش دەدۆڕێ*

لێم روونە وەک من لە شەڕ بێزاری* ئە ڵێن باشترە شەڕ لە بێکاری*یا مەبە دۆستی فیلە وان کاکە*

یا لە قەدەر فیل خانوو پە یدا کە* دانووم ناکوڵێ لە گەڵ مفتە خۆر * دەس بۆ گیرفانی نابا بە هیچ –

جۆر* عومری مفتە خۆر کەم بێ بە کەڵکە* چۆن هەتا بژی سەرباری خەڵکە* دووشت زۆر و-

کەم ناگرن قەرار * ئاوی بێژنگ و سەبری ئە ویندار* کاتێ لە بزن نزیک بوو ئە جەل *

دەچێ نانی شوان دەخوا پە لە پە ل* بیستوومە خەوی زۆر کارو بەدکار* قازانجی تیایە بۆ –

خەڵکی هەژار* بیستوومە لە زۆر پیاوی نوکتە دان* مردن خۆشترە لە تانەی عە بدان*

کۆڵەکەی ئاسن بە شان بگێڕی* هەڵمەگرە منەت لە پیاوی خوێڕی* بیستوومە وشتر رۆژ –

بنوێ یا شەو* هەر دانە لۆکە ئە بینێ بە خەو* قەت بەو ئەندازە نەبی دەس بڵاو * لە گیرفانت دا-

شک نەبەی دراو * بەو حەدەش نەگا پووڵ خۆشەویستی* بڵێن ناوەرێ هەرزەن لە دەستی*

هاتەوە بیرم شیرین ترین پەند* بۆ پیاوی تێبین تایبەتی فەرزەند* تا زیندووم گوڵێ بێنن بە دیاری*

گوڵم بۆ چییە لە نادیاری* کەر بە بارەوە قووت ئە دا بۆ خۆی * ئەڵێ بەیتوڵما ڵ حە رامە نە یخۆی

ئەم پەندە گەلێ جێگای بڕوایە * زمانی شیرین پە سەند ی خوایە* لە عنەت کراوە سەد هێند ە ی-

ئیبلیس* لە ژن و پیاوی سووک و زمان پیس* زما نت بگرە دەستم بە دامان* تا ماوی بڵێ ئە ی-

زمان ئامان* بە ماڵی دنیا زۆر دڵ مەبەستە* قەدیمی دەڵێن وەک چڵکی دەستە* ئە مەش –

فەرموودەی پیاوانی زووە * هەر لە کۆنەوە وایان فەرمووە* نووشتەی مەلا و شێخ گشت –

فڕوو فێڵە* ئاخۆ چارە نووس لە دوای کێ وێڵە* یەکێ لە یەمەن یەکێ لە شیراز خوا مەیلی-

لێ بێ ئەبن بە هاوڕاز* ئە مەش لە ئەسڵا پەندێکی کۆنە* لە سەد ئاوی خەی تەڕ نابێ سۆنە*

یا خوا لە کای کۆن بەر نەبێ ئاگر* تا ئاوی پیا کەی دەیگرێ زیاتر* دوو زمان کەوتە بەینی-


سه رجاوة /سايتى سه ردة شت


هيوادارم به دلتان بيت