بابهت: چۆن سەركەوتن بەدەست دێنیت؟
[size=16]چۆن سەركەوتن بەدەست دێنیت؟
سەركەوتن هەموو شتێك نیە،بەڵكو حەزكردن لە سەركەوتن هەموو شتێكە .
لەسەر هەموو كەسێك پێویستە بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت دور كەوێتەوە لە كەسانی سلبی و ڕاڕاو بێتاقەتكەرو كە .. ئەوەی پێمان دەڵێن بەهۆی دوور كەوتنەوەمان لێیان زۆر كەمترە لەوەی كە توشمان دەبێت بەهۆی هاوەڵی كردنییانەوە .. ڕاڕای و بێتاقەتی و ڕەشبینی نەخۆشین وەك كۆلێرا زوو بڵاودەبنەوە .
ئەو كەسەی كە داهاتی ملوێنێكە لەساڵێكدا ،هەزار جار زیاتر كار ناكات لەو كەسەی كە داهاتی 1000 لەو ساڵەدا..بەڵكو سڕەكە وا لە چۆنێتی بەكارهێنانی (بیر)دا!!
كەسانی سەركەوتو بەخێرای بڕیار دەدەن و بە هێواشی دەیگۆرن، بەڵام كەسانی سەرنەكەوتوو بڕیارەكانیان بەهێواشی دەدەن و بەخێرای دەیگۆڕن.
گرنگ نیە تۆ ئێستا لە كوێیت، گرنگ ئەوەیە تۆ بەرەو كوێ هەنگاو هەڵدەگری لەم ساتەدا؟
باشترە بۆ ئینسان وەك كیسەڵ بڕوات لەسەر ڕێگەی ڕاست نەك ئاسك ئاسا بێ لەسەر ڕێگەی هەڵە.
لەزۆر كاتدا دۆڕانی شەرێك فێری بردنەوەی هەموو جەنگەكانت دەكات.
پێویست نییە خۆت بپێوی بەگوێرەی ئەوەی كە بەدەستت هێناوە تا ئێستا ، بەڵكو بەگوێرەی ئەوە خۆت بپێوە كە پێویستە بەدەستی بێنی بەراورد بە تواناكانت.
عەقڵ وەك كێڵگە وایە، هەموو بیرێك كە بۆ ماوەیەكی درێژ بیری لێدەكەینەوە وەك كاری ئاودێری وایە، هیچ بەرهەمێك نادات تا ئەو فكرەیە نەچێنین، بەچاك یان خراپ.
لەقوتابخانەو زانكۆدا وانەكان فێردەبین پاشان ڕوبەڕوی تاقیكردنەوە دەبینەوە، بەڵام لە ژیاندا ڕوبەڕوی تاقیكردنەوە دەبینەوە پاشان وانەكان فێر دەبین.
ئاخاوتنێكی ئاسای یان گفتوگۆیەكی كورت لەگەڵ كەسێكی حەكیمدا بەقەد مانگێك خوێندنەوە بەسودە.
باشترە بۆ ئینسان پەشیمان بێت لەوەی كە كردویەتی نەك ئاواتەخواز بێت بۆ ئەوەی كە نەیكردووە[/size]
سةرجاوة\www.kurdlaw.org
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

