بابهت: چارەسەر بە خێركردن:
ەوئێمێلانەی بۆم دێت هەندێ رۆژ دەگاتە پەنجا دانە، لەناو ئەمانەدا بابەتی زۆر بەتام و چێژی تێدایە،و هەندێكیان هەندێ جار دەمگریەنن، و كاركردیان لەسەر دڵ و دەروونم زۆرە.. یەكێ لەو ئێمێلانە ئەم بابەتەی بەردەستانە، هەروەك مامۆستای وتاربێژ باسی دەكات بابەتێكە تەنیا باوەڕدارانی راستەقینە بۆیان دەسەلمێت، دەنا لەروانگەی مادییەوە شتی وا مەحاڵە..
منیش دەڵێم: ئەوانەش كە خاوەنی تەجروبەن و بەچاویخۆیان شتی لەوە گەورەتریان دیوە، ئەوانەش بۆیان دەسەڵمێ.. فەرموون بابەتەكە بخەینە بەردەستان و خۆتان حەكەم بن..
ئافرەتە ئیشكەرەكەیان ناوبەناو دەڕۆیشتە حەمامەكەو شیری سنگی دا دەدۆشی. رووداوێكی سەیر تەنیا خاوەن باوەڕ بۆی دەسەلمێ.. مامۆستا دەڵێ: برادەرێكی روولەخوا ومتمانە پێكراوی خەڵكی شارۆچكەی { حورەیمیلا }ی نزیكی {ریاز}ی پایتەخت بۆی گێڕامەوە، كە ئافرەتێكی ناسراویان لە هەمان شارۆچكەدا تووشی سەرەتانی خوێن دەبێت، -خوا هەموو لا یەكمان لەو بەڵایە بپارێزێت- لەبەر ئەوە پێویستی بە كەسێك دەبێت خزمەتی بكات و كاری ناوماڵی بۆ بكات، ئەوانیش ئافرەتێكی ئەندەنووسی بۆ دێنن، ئەم ئافرەتە تا دەست هەڵبخەیت دیندار و رەوشت بەرز دەبێت.. پاش هەفتەیەك لەهاتنی خزمەتكارەكە ژنەی خاوەن ماڵ هەست دەكات، ئەم كارەكەرە زوو زوو دەچێتە سەر ئاو مانەوەشی عادەتی نییە، رۆژێك پرسیاری لێ دەكات: ئەوە هۆی چییە وا زوو زوو دەڕۆیتە سەر ئاو، و زۆریش دەمێنیتەوە؟
خزمەتكارەكەش دڵی پڕ دەبێت ودەداتە پڕمەی گریان..
لێی دەپرسێ هۆی چییە وا دەگریت؟ ئایا بەو پرسیارە ناڕەحەتم كردیت؟
ئەویش دەڵێت.. بەپرسیارەكەی تۆ نارەحەت نەبووم، بەڵام كاتێ ئەو كومپانیایەی كارمان بۆ پەیدا دەكات پەیوەندی پێوەكردم، تەنیا بیست رۆژبوو كوڕەكەم لەدایك بووبوو، لەبەر ئەوەی كە زۆر پیێویستیمان بەپارە هەبوو نەم ویست ئەم هەلەم لەكیس بچێت، كوڕەكەم بەجێ هێشت و هاتم.. ئێستاش كە زۆر لەسەر ئاو دەمێنمەوە مەمكەكانم دەدۆشم بۆئەوەی سووك ببن چونكە پڕ لەشیرن..!!
كاتێ ئافرەتی خاوەن ماڵ بەم مەسەلەیە دەزانێت لەنزیكترین گەشتی ئەندەنووسیدا تكتی بۆ دەبڕێت، وپارەكەی بۆ دەدات، وبانگی دەكات و پێی دەڵێ: ئەمە پارەی حەقی خزمەتكردنی دوو ساڵی تەواوتە پێشەكی پێت دەدەم بگەڕێرەوە بۆ ئەندەنووسیا بۆلای كوڕەكەت شیری بدەرێ و خزمەتی بكە.. پاش دوو ساڵی تر دەتوانی سەرمان لێ بدەیت!! ئیتر ژمارەی تەلەفونی خۆیانی دەداتێ هەركاتێ ئارەزووی لێ بوو پاش دوو ساڵەكە بگەڕێتەوە بۆلایان..
پاش گەڕانەوەی خزمەتكارەكە بە هەفتەیەك ئافرەتی خاوەن ماڵ مەوعیدی لای دكتۆری دەبێت بۆ ئەوەی خوێنەكەی بۆ بپشكنرێت.. لەكاتی ئەنجامی پشكنینەكەدا ناكاوێكی سەیر روو دەدات!! شوێنەواری سەرەتان لەناو خوێنا نەماوە!! دكتۆر داوادەكات چەند جارێك شیتەڵكردنی خوێنەكەی بۆ دووبارە دەكەنەوە بەڵام ئەنجامەكەی هەر یەكێكە.. !!
دكتۆر سەرسام دەبێ لەم چارەسەرەی، چونكە نەخۆشییەكە مەترسیدار بوو..
پاشان دەینێرێت بۆ تیشك دەبینێت رێژەی سەرەتان سفرلەسەدە.. ئیتر دكتۆر دڵنیا دەبێت كەبەتەواوی چارەسەری بووە..بۆیە لێی دەپرسێت: چ چارەسەرێكت بەكارهێناوە؟
ئەویش دەڵێت: ئەو چارەسەرییەم بەكارهێناوە كە پێغەممەر صلى الله علیه وسلم بۆی نووسیوم، ئەبو ئومامە دەفەرموێ: پێغەممەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: نەخۆشەكانتان بە خێركردن چارەسەر بكەن..
سەرچاوە : سایتی م.حەسەن پێنجوێنی
اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت
