1

بابه‌ت: ئەمەریکا دوایی 11/سێپتێمبەر

دکتۆر وەلید فتحی کە پزیشکێکی موسڵمانە و لە ئەمەریکا کار دەکات ڕووداوەکانی رۆژ لەدوایی رۆژی 11/سێبتێمبەرمان بۆ ئەگێرێتەوە ئەڵێت :
هەر کە رووداوی 11/سێبتێمبەر ڕوویدا یەکسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە جولوکە ئاراستەی ئەکردن دەستیان کردە تاوانبار کردنی موسڵمانان.
لەسەعات 12ئەو رۆژە لێژنەی بەرێوەبەرایەتی مەرکەزی ئیسلامی لە (بۆستن) کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەلەیان ئەنجامدا و منیش لەرێگەی تەلەفۆنەوە بەشداریم کرد و چەند بڕیارێك درا لەوانە داوا لە دەسوڵاتدارانی شار بکرێت کە بنکەکەمان بپارێزن لە کەسانی تێکدەرو ئاژاوەچی و ئەوانیش هێزێکی ئاسایشیان بۆ ناردین.
    رۆژی 12/سێبتێمبەر ، دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە رۆژنامە و تەلەفزیۆنەکانەوە بە پۆل ئەهاتن بۆ مەرکەزی ئیسلامی و داوای چاوپێکەوتنیان تۆمار دەکرد لە گەڵماندا و دونیایەك پرسیاریان لە سەر ئیسلام و موسڵمانان دەکرد و ئێمەش وەڵاممان دەدانەوە ( بە ڕاستی ئەوەندە دژایەتیان دەکردین بڕوامان وابوو ئیسلام پەنجا ساڵ دێتەدواوە لە ئەمەریکا بەهۆی ئەم رووداوە
    رۆژی 13/سێبتێمبەر لە گۆرەپانی بەرامبەر بارەگای (عومدە)ی شاردا هەزاران کە کۆبوونەوە و چەند کەسایەتیەکی ئاینی (گاورو موسڵمان) قسەیان بۆ ئەکردین، لەوێدا باسێکی چڕو پڕی بنەماکانی ئیسلام کرا و پاشان درا بە تەلەفزیۆنەکان و ملۆنەها کەس بەدیاری دانیشتن ، ئەم کۆبوونەوەیە لە هەموو شارەکانی ئەمەریکا ئەنجام ئەدران .
    -- رۆژی هەینی و 14/سێبتێمبەر بەرەسمی بانگ کراین بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێك بەرنامەی تەلەفزیۆنی ، ئامادەکاری کرا بۆ ئەنجام دانی نوێژی جومعە لە بۆستن لەلای مەرکەزی ئیسلامیدا وسەرۆکی کڵێسەکانیش بەشداریان کرد و پاش نوێژ لەگەڵ موسڵماناندا بەشداری و رێپێوانێکیان کرد بۆ بەردەم بارەگای عومدەی شاری کامبردج لەوێش باسی ئیسلاممان بۆ ئامادەبوان کردو لە دەزگاکانی راگەیاندندا هەموو ئەوانە بڵاوبوونەوە.
    -- لەرۆژی 15/سێبتێمبەردا چووم بۆ گەورەترین کلێسەی شاری بۆستن کە بانگهێشت کرابووین بۆ باسکردنی ئیسلام و لە وێش گەورە پیاوانی شارو کۆمەڵێ رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆش ئامادەبوون کە زیاتر لە هەزار کەس ئەبوون ، هەروەك سەفیرەکان پێشوازیان لێکردین و گەورەترین قەشەی کڵێسەکە وتاری دا و بەرگری لە ئیسلام کردو ڕایگەیاند کە ئیسلامیش ئاینێکی ئاسمانی و خوداییە!!
    منیش بەیاننامەی زانایانی ئیسلامم خوێندەوە و باسی هەڵوێستی ئیسلامم کرد لە بارەی تیرۆرەوە و بە دەنگەوە ئەم ئایەتەم خوێندەوە و بۆشم تەفسیر کردن{    }
    ئەوەی هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە ئەوەبوو زۆرێك لە ئامادەبووان لەو کلێسەیەدا دەستیان بەگریان کرد ،  یەکێك لەئامادەبوون وتی: هەرچەندە من هیچ لەزمانی عەرەبی تێناگەم بەڵام دیارە ئەوەیی خوێندت بە ڕاستی کەلامی خوایە ! یەکێکی تر کە کاتێك لە کلێسە چووە دەرەوە بە چاوێکی پڕ فرمێسکەوە خوا حافیزی لێ کردین و کاغەزێکی دایە دەستم کە کردمەوە نوسرابوو ( لە ڕابردوو لە ئێستامان ببورن و دوعامان بۆ بکەن)!!
    یەکێکی تر لەوانە کە فرمێسکی بە چاودا ئەهاتە خوارەوە پێی وتین : (بڕوام وایە ئێوەش هەروەك ئێمەن و بگرە چاکتریشن)!  لەو کۆبونەوەیەدا هەر خەڵك هەبوو داوای ناونیشانی مەرکەزی ئیسلامیان لێ دەکردین ، سەردانمان بکەن و دەربارەی ئیسلام پرسیارەکانیان بکەن و ئامادەی خوتبەکانی هەینی ببن.... لەوێدا تێگەیشتم خوای گەورە کاری بێ حیکمەت نیە با عەقڵێ کولی ئێمەش ئەو کارە نەبرێت .
    رۆژی 16/ سێپتێمبەر بانگەوازێکمان کرد لە ناو خەڵکدا بۆ سەردان کردنی مەرکەزەکانمان ، لەو بروایەدابوون 100کەسێك ئامادە بێ ، کەچی زیاد 1000 کەسیش ئامادە بوو لەدەرو دراوسێکانمان و پیاوانی و ئاینی و مامۆستایانی زانکۆ. باسێکی وردی ئسلاممان بۆ کردن قورئانمان بۆ خوێندنەوە و هەر ئەو رۆژە دەعوەتێکیان پێدام لە کەنیسەکەی دوێنێ بچم  وتار بدەم و باسی بنەماکانی ئیسلام بکەم بۆ خەڵکی و لە پێنج کەناڵی تەلەفزیۆنیەوە بانگێشت کراین بۆ پرسیارو وەڵام و قسەکردن دەربارەی ئیسلام!
    رۆژی 19/سێپتێمبەر لەلایەن عومدەی شارەکەی دراوسێمانەوە بانگێشت کراین بۆ ئەوەی لە بەردەم هەزاران کەسدا باسی ئیسلامیان بۆ بکەین کە بۆ ئەم مەبەستە کۆیان کردبوونەوە.
    رۆژی 20/سێپتێمبەر 300مامۆستاو قوتابی لە زانکۆی (هارفارد) هاورێ لەگەڵ سەفیری ولایەتە یەکگرتووەکان لە ڤێننا هاتن بۆ سەردانیکردنی مەرکەزی ئیسلامی و لە گۆرەپانی مزگەوتەکەدا دانیشتن و باسی ئیسلامیان بۆ کردن و قورئانمان بۆ خوێندن و سەیر ئەوەبوو ئەمانیش فرمێسك بە چاوەکانیاندا ئەهاتە خوارەوە!
    رۆژی هەینی 21/سێپتێمبەر موسڵمانان لەگەڵ حاکمی ویلایەتی ( ماستشوستس) کۆبوونەوە و قسەی لەسەر ئەوە کرا کە لە بەرنامەی خوێندندا وانەیەك تەرخان بکرێ بۆ دینی ئیسلام تا ببێتە مایەی هۆشیاری و کەس دژایەتی نارەوای موسڵمانان نەکات ، وتار و نوێژی هەینییەکە لە کەناڵی (CNN) بە تەواوی بڵاو کرایەوە ، هەروەها وتاری هەفتانەی شەوی مەرکەزەکەشمانی بڵاوکردەوە! بەراستی ئەمانە لەشاری بۆستن ڕوویان ئەدا لە هەموو شارەکان بە شێوازێك لە شێوازەکان روویان دا و بۆمان دەرکەوت ( ئیسلام نەك پاشەکشەناکات بەڵکو پێشکەوتنی گەورەشی بەدەستکەوتووە و ئەوەی ئێمە وامان زانی ئیسلام 50سال لە ئەمەریکا هاتە دواوە ، وا دەرنەچوو ، بەڵکو لە سایەی خواوە بەو یازدە رۆژەی دوای 11/سێپتێمبەر ئیسلام یازدە ساڵ چووە پێشەوە.
    سەرۆکی کۆمەڵەی موسڵمانان لە هاوای – کە پەنجاهەمین ویلایەتی ئەمەریکایە - دەڵێ ( پێش رووداوی 11/سێپتێمبەر لە مانگێکدا (3) سێ کەس موسڵمان دەبوون کەچی لە ماوەی سێ هەفتەی دوای ئەو رووداوە (23) کەس موسڵمان بوون کە زۆربەیان ئافرەتن ... یەکێك لەوانە ئەڵی ( من ئەمرۆ یا سبەی هەر دەمرم بۆیە پێویستە موسڵمان ببم) .
    -- لە فیرجینیا مەرکەزی ئادەم پێشوازی کرد لە قەشەیەك و دە ئەمەریکی کە موسڵمان بوو بوون چەند رۆژێك دوای 11/سێپتێمبەر و دراوسێکانی مزگەوت هەڵمەتێکی پارە کۆکردنەوەیان دەست پێ کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکەمان  کە هەندێ توندڕەوی جولەکە و گاور زیان زیانیان پێ گەیاند بوو.
    -- موسڵمانێکی ئەو شارە ئەیگێرێتەوە ئەڵی : رۆژێك زۆر ترسم لێ نیشت لە کاتی چوون بۆ مزگەوتدا بە تایبەت من ساڵێك بوو موسڵامن بووم، شەو دوعآی زۆرم کرد کە خوای گەورە ترس  لە دڵماندا نەهێڵێ.. سەیر ئەوە بوو کە چووم بۆ مزگەوت سەیر ئەکەم دەرگای مزگەوت بە چەپکە گوڵ ڕازابوەوە لە لایەن دەرو دراوسێی مزگەوتەکەوە وەك دەربرینی هاو سۆزیەك کە بەڕاستی ئەمەش مژدەیەکە و ئاماژە دەکات کە داهاتوو بۆ ئیسلامە و لو ئەمەریکاو لە جیهابیشدا.
    --ئامارەکان دەڵێن ژمارەی ئەوانەی موسڵمان دەبن چوار ئەوەندەی ئەوانەن کە پێش رووداوی 11/ سێپتێمبەر موسڵمان بوون.
    --راپۆرتێکی (CIA) ئامارێك دەکات و ئەڵی ( ئیسلام لە هەموو ئاینەکانی تر خێراتر بڵاو دەبێتەوە ژمارەی موسڵمانان دەگاتە سێ یەکی دانیشتوان ) واتە ( لە هەر سێ کەسێك یەکێکی موسڵمانە) رێژەی موسڵمان بوونیش دوایی رووداوەکە زۆر زیادی کردووە و راپۆرتەکە نیگەرانی بڵاووبوونەوەی خێرای ئیسلام دەردەبڕێ بە تایبەت لە ئەمەریکاو ئەروپاو ئوستورالیادا.

پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:له‌کاری چاك و په‌سند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌که‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ به‌روو یه‌کی خۆش و کراوه‌ رووبه‌رووی براکه‌ت ببیه‌وه‌.

اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

http://www.tvquran.com/banr/tvquran_6.gif

2

وه‌ڵام: ئەمەریکا دوایی 11/سێپتێمبەر

دەستەکانت خۆش بێت .. بریا بریا منیش لە کۆبوونەوەکاندا دەبووم  ئەم باسەم هەموو خوێندەوە زۆر زۆر کاریتێکردم
سۆزم دەجولێتەوە باوەر بکە گریانم دێت :cray: .. خۆزگە دەخوازم
ئینشائەلله ئیسلام زیاتر پەرە دەسێنێت ... خودا خێرت بنوسێت برام ...
ئینشائەلله ئێمەش هەموومان واتە هەموو موسولمانان سەربەرز و سورفراز دەبن لە دونیاو لە قییامەت ^^

[center]
http://koala41.files.wordpress.com/2008/03/iljimae-2.jpg[/center]
[center][size=16]ㅠ.ㅠ     YaHaLa     ㅠ.ㅠ[/size][/center]
[center]"^^ هــــــــــــه‌ر گۆرانییه‌کی کۆریت ویست لــــێره‌ داوای بکه ^^"‌ [/center]

3

وه‌ڵام: ئەمەریکا دوایی 11/سێپتێمبەر

dastn xosh

4

وه‌ڵام: ئەمەریکا دوایی 11/سێپتێمبەر

دةست خۆش  ....
سوباس  بۆ  خوا   كه  ئيمه  به  موسلماني  لةدايك  بووين  ,,  خوايه   بةموسلمانيشمان   بمرينه   كۆتايي زيانمان  خير  بيت   براياني  موسلمان   بيوسته   هةموو   كات   ئةم  دوعايه    بكه ين    ]

5

وه‌ڵام: ئەمەریکا دوایی 11/سێپتێمبەر

جزاك اللة الجنة امين.....

[size=24]ربنا اتينا فى الدنيا حسنة و فى الاخرة حسنة و قينا عزاب النار .......امين[/size]

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

6

وه‌ڵام: ئەمەریکا دوایی 11/سێپتێمبەر

بۆ داواکەت بە کەیفی خۆت بکە من رازیم

پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:له‌کاری چاك و په‌سند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌که‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ به‌روو یه‌کی خۆش و کراوه‌ رووبه‌رووی براکه‌ت ببیه‌وه‌.

اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

http://www.tvquran.com/banr/tvquran_6.gif