بابهت: کۆچی دوای ی پێغەمبەر (د.خ)و کاریگەری لەسەر (فاطمة الزهراء)(ر.خ)
فاطمة(ر.خ) لە ماوەی ژیانی مردنی جەند کەسێکی نزیکی خۆی بینیوە هەر لە مناڵیەوە (خەدیجە)دایکی(ر.خ)کۆچی دوای کرد,پاشان روقیە(ر.خ) خوشکی گەورەی ئینجا لە ساڵی( 8) کۆچی زەینەب (ر.خ)ی خوشکی کۆچی دوای کردووە لە ساڵی( 9) ش ئوم کەلسوم کۆچی دوای کرد...........
کۆچکردنی باوکی .....
کاتێک کە پێغه مبەر (د.خ)سپاردەکانی خوای گەورەی هەموو بە جێ گەیاند ,ئاينی پیرۆزی بە هەموو دنیا ڕاگەیاند ,تێکۆشانی کرد هەموو قورئانی بە تەواوی بۆ خەڵک گواستەوە ئیتڕ کۆچی دوای نزیک بۆووە , سەرەتای نەخۆش کەوتنی لە دوای حەجی ماڵی ئاوا بوو لە 29ی مانگی سەفەری ساڵی 11ی کۆچی نەخۆشیەکەی دەستی پێکرد لە رۆژی دوو شەممە , 11 رۆژ بوو نەخۆش بوو بەڵام هەر پێش نوێژی بۆ خەلکی دەکرد تێکرای ی نەخۆشیەکەی 13 رۆژى خایاند تا کۆچی دوای ی کرد , کاتێک کە فاطمة(ر.خ) زانی نەخۆشە بە پەڵە خۆی گەیاندە لای باوکی حەزرەتی عائیشە (ر.خ) دەگێرێتەوە و دەفەرمووێ ئێمە هەموو خێزانەکانی پێغەمبەر هەموو لای دانیشتبووی کەس دڵی نەدەهات بە جێی بهێلی کە له ماڵی من بوون فاطمة(ر.خ) هاتە ژورەوە کە رۆیشتنی وەکو رۆیشتنی باوکی بوو , باوکیشی زۆر دڵی پێ خۆش بووبەخێر هاتنی کرد ولەلای راستی یان چەپی خۆی دانا کە ریوایەتی لەسەرە ئینجا شتێکی بە جێی چرپاند فاطمة(ر.خ) زۆر گریا پاشان شتێکی تری بە گوێی چرپاند پێکەنی دوای ئەوەی باوکی بە جێ هێشت من چومه لای فاطمة(ر.خ) پێم ووت داوات لی دەکەم بەو مافەی لەسەر تۆم هەیە چی پێ ووتی جاری یەکەم گریای و جاری دووەم پێکەنی فاطمة(ر.خ) وتی من هەرگیز نهێنی ئەوم ئاشکرا نەکردووە و ئاشکراشی ناکەم ئینجا دەفەرمووی کە پێغەمبەر د.خ مرد جارێکی تر لێم پرسی بەو مافەی لەسەر تۆم هەیە چی پێ ووتی.ئەویش لە وەلامدا وو تی ئێستا کە پێغەمبەر (د.خ) لە ژیان نەماوە ئاساييە بۆت بگێرمەوە جاری یەکەم بە گوێم چرپاندی وتی:هەموو سالێک جبریل (د.خ) دێت قورئانم بۆ دەوردەکاتەوە بەیەکەوە دەیخوێنێتەوە بەڵام ئەم ساڵ دووجار هاتووە قورئانی بەسەر مندا خوێندەوەمن لەوە هیچ نابینم تەنها نزیکبوونەوەی مردن نەبێت تۆش دان بە خۆت بگرەو لە خوا بترسە وا دەزانم تۆ یەکەم کەسی لە دوای من بە من دەگەی لە دوای مردنم جا دەلێت من زۆر گریام جا زانی کە زۆر گریام جاری دووەم بە گوێمدا چرپاندی وتی ئایا تۆ رازی نابیت ببیتە گەورە ژنانی هەموو جیهان یاخود لە ریوایەتێکی تردا هاتووە ببیتە گەورە ژنانی جیهان دەڵێ منیش بەوە دڵم خۆش بوو پێکەنیم هەروەها فاتیمە ر.خ کە بینی باوکی لەسەرە مەرگ نزیک بۆتەوە و لەشی گەرم داهاتووەو ئازار دەچێژێ دەیفەرمووی باوکە گیان تۆ چەند نەخۆشی باوکە گیان تۆ چەند نەخۆشی؟ باوکیشی پێی دەگووت ئەی فاطمة(ر.خ) نەخۆشی لەمرۆوە لەسەر باوکت نامێنێت کە پێغەمبەر (د.خ)کۆچی دوای کرد فاطمة(ر.خ) زۆر لەسەری گریا ئەم شعرەی بەسەردا وتت( يا أبتاهُ أجابَ رب دعاهُ يا أبتاهُ في جَنَةِ الفردوسي مَاواهُ يا أبتاهُ الى جبريل نَنْعهُ)
واتە:ئەی ئەو باوکەی گوێرایەلی خوای گەورە بووی ئەی ئەو باوکەئ جێگات بەهەشتی فیردۆسە ئەی ئەو باوکەی دەبێ سەرە خۆشی لە جبرایل بکەین مەبەستی سه رە خۆشی لە جبرایلە ئەوەیە کە کە پيغەمبەر (د.خ) کۆچی دوایی کرد ئیتر جبریل سه لامی خوای لێ بێت نایەتەوە سەر زەوی بۆ بۆ هێنانی (وەحی) تا هەتایە کە تەرمی پێغەمبەر (د.خ) بە خاک سپێردرا , فاطمة(ر.خ) هاتە لای (ئەنسی کوڕی مالیک )(ر.خ)ووتی چۆن دڵتان هات خۆڵ بەسەر تەرمەکەی دا بکان ??? لە کاتێکدا ئەو رووناککەرەوەی جيهانە ,ئەمەش خۆشەویستی و سۆزو بەزەی ی ئەو دەگەیەنێت بۆ باوکی

