بابهت: کەس نازانێت خێر لە چیدایه

[size=16]دەگێڕنەوە لە گوندێکدا پیاوێکی هەژار تەنها یەك گوێ درێژی هەبوو وە ئەگەر بەهۆی گوێدرێژەکەیەوە نەبوایە کاسپیەکەی دەوەستا. ڕۆژێکیان گوێدرێژەکە هەڵدێت و وون دەبێت بەمەش دەرو دراوسێکانی کابرا دڵگران دەبن و دێنە لای و دەڵێن:
- ئای چ نەگبەتیەك ڕووی تێکردیت.
خاوەن گوێدرێژەکەش دەڵێت:
- لەوانەیه.
تەنها پاش ڕۆژێك گوێدرێژەکە دێتەوە بۆ لای خاوەنەکەی، بەڵام ئەمجارەیان گویدرێژێکی تری لەگەڵدایه.
دەرو دراوسێ دێنە لای خاوەن گوێدرێژەکەو پێی دەڵێن:
- ئای لەو بەخته.
خاوەن گوێدرێژیش دەڵێت:
- لەوانەیه.
پاش ڕۆژێك کوڕی خاوەن گوێدرێژەکە دەیەوێت سواری گوێدرێژەکە ببێت و ڕایبهێنێت، دەکەوێتە خوارەوەو قاچێکی دەشکێت.
دەروو دراوسێ دێنەوە لای و پێی دەڵێن:
- ئای چ نەگبەتیەکه.
خاوەن گوێدرێژ دەڵێت:
- لەوانەیه.
بەم شێوەیە کوڕی خاوەن گوێدرێژ قاچی لە گەچدا دەبێت و دەبێت زۆر نەجوڵێت. لەناکاودا گوند پڕدەبێت لە سەربازو ئەرکیان پێسپێردراوە کە هەموو گەنجەکانی ئەو گوندە بەزۆرەملێ ببرێن بۆ سەربازی لەبەرئەوەی وڵات لە جەنگدا دەبێت. سەربازەکان کوڕی خاوەن گوێدرێژەکە لەگەڵ خۆیان نابەن لەبەر قاچە شکاوەکەی.
بەهەمان شێوە دەرودراوسێ دێنەوە لایان و دەڵێن:
- ئای لەو بەخته.
لە ڕاستیدا ئێمە ئەوە نازانین کە ئایا شتەکان بە باش یان بە خراپ دەڕوات. زۆر جار وا دەزانین شتەکان خراپن بەڵام بە باشترین شێوە بۆمان دەگەڕێتەوه، هەر وەك دەڵێین: (کەس نازانێت خێر لە چیدایه).
لەوانەیه لاوازبوون ببێتە هێز، ڕق ببێته خۆشەویستی.[/size]



