بابهت: ئاگاداری ئاگاداری نامەیەك بۆ ئەوانەى وێنەى بێ ئابرِوو بڵاو دەكەنەوه
[center][size=16]خوشكان ......برایانى بەرِێزم
سەلام و رِەحمەتى خواى گەورەتان لێبێت....
ئەم نامەیە بكەرە بەڵگە بۆ خۆت نەك ببێتە بەڵگە لەسەرت،خواى گەورە ئەفەرموێ :{إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (19) سورة النــور
واتە:ئەوكەسانەى كەئەیانەوێ بەدرِەوشتى بڵاوبێتەوە لەناوئیمانداراندا ئەوە سزایەكى بەئێشیان بۆهەیە لەدونیاو دوارِۆژدا.
ئایا ئەزانى بڵاوكردنەوەى یان گۆرینەوەى وێنەى بێ ئابرِوانەو حەرام خراپەیەكى جاریەیە؟ واتە تاوانە كەى و تاوانى ئەوەش كە بڵاوى دەكاتەوە بۆ تۆ دەبێت هەتاوەكو بۆ لاى خواى گەورە دەگەرِێیتەوە و تەوبە دەكەى؟
رِازیت بەوەى دایكت یان خوشكت ئەو وێنانە ببینن ؟ ئەى ئەو موسڵمانانە برات نین؟
بە چ شتێك وەڵامى پەروەردگاردەدەیتەو ە كاتێ پرسیارت لێ دەكات دەربارى بڵاوكردنەوەى ئەو وێنانە لە رِۆژى دوایى دا ؟
ئایا دەزانیت تاوانى هەموو ئەوانەى سەیرى ئەو وێنانە دەكەن لە ئەستۆى تۆدایە؟
ئایا دەزانیت باڵانسى تاوانەكانت زیاد دەكەن بە زیاتر گۆرِینەوە و بڵاوبونەوەى ئەو وێنانە تەنانەت دواى مردنیشت؟
ئایا دەزانیت : بڵاوبوونەوەى ئەم وێنانە لە ناو خەڵكیدا دواى مردنت دەبێتە هۆى سزادانت لە ناو گۆرِ تا هاتنى قیامەت؟
براى بەرِێزم بیر بكەرەوە ..........
خواى گەورە دەفەرموێ : {قُل لِّلْمُۆْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ} (30) سورة النــور
واتە : خواى گەورە بە پێغەمبەر(صلى الله علیە وسلم) دەفەرموێ : (بە موسڵمانان بڵێ چاوپۆشى بكەن لە سەیركردنى حەرام و داوێنیان بپارێزن ئەوە پاكترو چاكترە بۆیان خواى گەورە ئاگادارە بەوەى ئەنجامى دەدەن).
براى بەرێزم بیر بكەرەوە .............
پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) دەفەرموێ : ( اضمنوا لي ستا من أنفسكم أضمن لكم الجنة : اصدقوا إذا حدثتم ، وأوفوا إذا وعدتم ، وأدوا إذا أتمنتم ، واحفظوا فروجكم ، وغضوا أبصاركم ، وكفوا أيديكم ) . ( حسنه الألباني( .
واتە : (ئەگەر گرنتى شەش لە نەفسى خۆتانم بۆ بكەن گرنتى بەهەشتان بۆ دەكەم : رِاستگۆ بن ئەگەر قسەتان كرد،بە وەفا بن ئەگەر پەیمانێكتات دا، ئەگەر ئەماناتتان لا بوو بیگێرِنەوە، داوێنتان بپارێزن ، چاوتان لە سەیركردنى حەرام بپارێزن ،.........)
براكەم ئەوەى تۆ پێى هەڵدەستى بە بڵاوكردنەوەى بەرەڵایى و گەندەڵى دەژمێررێت ، دڵەكان دەمرێنێت ،بێ ئاگاكردنى خەڵكە لە یادى خواى گەورە ،بزانە نەزەركردن و سەیركردنى حەرام هۆیەكە بۆ زیناكردن ، بەئاگابە نەوەك بكەویتە داوی یەوە ، ئەوەى بەهۆى ئەو وێنانەوە بكەوێتە داوى زیناوە گوناهەكەى بەگەردنى تۆیە ....بگەرِێنەوە بۆ لاى خواى پەروەدگار تا كات لە دەست نەچوە...
پاشان ئەگەر تۆ شارەزاى لە بەكارهێنانى ئینتەرنێت دا بۆ چى دینى پیرۆزى ئیسلام سەرناخەیت و هەر خراپەیەك هەبێت نەهى لێ بكەیت...؟؟؟؟[/size][/center]
سەرچاوە / سايتی بەهەشت



[/center]
