1

بابه‌ت: فەرموودە دەربارەی پاداشتی زیکر

پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت {نمونەی ئە کەسەی کەیادی خوای گەورە دەکات و ئەوەی یادی ناکات وەك زیندوو مردوو وایە}
لەفەرمودەیەکی تر { ئایا هەواڵتان بدەمێ بە چاکترینی کردەوەکانتان و پاکترینیان لەلای پەرورەدگارتان و بەرێزترینیان لە پلەتاندا. وە چاکتر لە بەخشینی ئاڵتون و زیو . وەچاکترە بۆ ئێوە لەوەی بگەن بە دوژمنتان و بدەن لە گەردەنیان و بدەن لە گەردەنتان؟ وتیان : بەڵی . فەرموی یادی خوای گەورە بکە

پاداشتی هەندێ زیکر
1-پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرموێ : هەر کەسێك پیتێك لە قورئانەکەی خوا بخوێنێت چاکەیەکی بۆ دەنوسرێ وە هەر چاکەیەکیش بە دە چاکەیە . من نالێم (الم) پیتێکە . بەڵکو (الف) پیتێك و (لام ) پیتێکە و (میم) پیتێكە . واتە بە هەمووی 30 چاکەت بۆ دەنوسرێ

2- پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرموێ : ئایا هەر یەکە لە ئێوە ئەوەندە بێ دەسەڵاتە کە هەموو رۆژێك هەزار چاکە بە دەست بخات؟ سەد جاهر( سبحان اللە ) بکات . خوای گەورە هەزار چاکەی بۆ دەنوسێت و هەزار خراپەی لێ دەسرێتەوە

3-    پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرموێ : خۆشەویسترین وە لای خوای گەورە وتنی (سبحان اللە و بحمدە)یە
4-    هەر کەسێك لەرۆژێکدا سەد جار( سبحان اللە وبحمدە) بڵێ ئەوا خراپەکانی دەسرێتەوە ئەگەر بە ئەندازەی کەفی دەریاش بێت.
5-    پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرموێ : باشترین زیکر ( لا الە الا اللە)یەو باشترین پاانەوە (الحمداللە)یە
6-    پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرموێ : وتنی (الحمداللە ) و (سبحان اللە ) و لا الە الە اللە) و ( اللە اکبر) ئەبێتە هۆی هەڵوەرینی گوناهەکانی بەندە وەك و چۆن گەڵا لە درەختە هەڵدەوەرێت
7-    پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرموێ : خوای گەورە لە هەموو ووتەکانیدا چوار وتەی هەڵبژاردوە کە بریتین لە (سبحان اللە ، الحمداللە ، لا الە الا اللە ، اللە اکبر) هەر کەسێک بڵێت (سبحان اللە ) بیست چاکەی بۆ دەنوسرێت و بیست خراپەشی لە سەر للا دەچێت . وە هەر کەس بڵێت (اللە اکبر ) بە هەمان شێوە . وەهەر کەس بڵێت (لا الە الا اللە ) بەهەمان شیوە . وە هەر کەس بڵێت (الحمداللە رب العالمین) لە دڵ و دەروونیەوە هەڵ قوڵێ (سی ) چاکەی بۆ دەنوسرێت و (سی) خراپەش لا دەچێ
8-    پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرموێ : خۆشەویسترین ووتە بەلای خوای گەورەوە چوارە ( سبحان اللە و الحمداللە ولاالە الا اللە و اللە اکبر) زیانت پێ ناگا بە هەر کامیان دەست پێ بکەیت.
9-    پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرموێ : ئایا دەرگایەك لە درگاکانی بەهەشتت پێنیشان بدەم ( لاحول ولاقوة الا باللە)
10-     پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرموێ : هەر کەسێك لەرۆژێکدا سەد جار بڵێ ( لا الە الا اللە وحدە لا شریك لە . لە الملك ولە الحمد وهو علی کل شئ قدیر) ئەوا بە ئەندازەی رزگارکردنی دە کۆیلە چاکەی دەست کەوێت و (سەد) چاکەی بۆ دەنوسرێت و (سەد) خراپەی لێ دەسرێتەوەو ئەو رۆژە لە شەیتان پارێزراوە هەتا ئێوارەی لێ بێتەوە . وە کەس پاداشتی لەم چاکتر نایەت مەگەر کەسێك زیکری زیاد لەمی هەبێت.

خوای گەورە بمان پارێزێ (خوا حافیز)

پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:له‌کاری چاك و په‌سند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌که‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ به‌روو یه‌کی خۆش و کراوه‌ رووبه‌رووی براکه‌ت ببیه‌وه‌.

اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

http://www.tvquran.com/banr/tvquran_6.gif

2

وه‌ڵام: فەرموودە دەربارەی پاداشتی زیکر

بارك الله فيك

هه تا ده مرم موسلمانم____هه لكرى ريبازى قورئانم

                              (لا  تنس ذكر  الله)   

                        (اللهم قيني عذابك------يوم تبعث عبادك)

     (هه تا كه نجى مه ستى---هه تا بيرى سستى---ئه ى كه ى خوا ئه به رستى؟)

                      (((واما  بنعمت  ربك  فحدث)))

3

وه‌ڵام: فەرموودە دەربارەی پاداشتی زیکر

دەست خۆش  خوا جەزای خێرت بداتەوە
هەربژی بەرێز وەن

4

وه‌ڵام: فەرموودە دەربارەی پاداشتی زیکر

Xwa jazat bdatawa