بابهت: من لە خۆل تۆش لە خۆل (بەشی) (2)
ئەمرۆ سەراسیمە بە نیو باخچەی مالەوەمان گوزرە دەكەم و سەیر دوو دار پرتەقالەكە و 3 دار لیمۆكە دەكەم
هەمیشە بە سەوزی خۆیان دەنوینن و كەچەنی رقیان لە رووت بونەوەیە تەنانەت سەر بۆ وەرز گەلاوەرینیش
دانانوینن هەربۆیەش من بە هاوری هەمیشەی خۆمیان دەزانم.
پراكتیكیانە خزمەتیان دەكەم ، بەلام یەكی لە دار لیمۆكان لە سوچیكی باخچەكەمان بە تەواوەتی وشك بووە
ئەمەش دەخەمە پال پایز ، چونكە سەردەمانیك پایز دیت و دەروات ئەم هەر بە چاوی پرشنگەوە پاریزگاری لە
گەلاكانی دەكات .
هەرچەندە من لە نیو وەرزەكان ، پایزم لە هەموو وەرزیك خۆشتر دەویت چونكە ئەوەندە بی فیزە و هەرگیز
ناز بەسەر هیچ شتیك ناكات و گوزەر دەكا بەبی دەنگی ، ئەگەر بە وردی لیی بروانیت شتی جوانت فیر دەكات ،
لە سەرەتا كۆتایی بە وەرزی گەرما و سوتان دینیت ، لە هەموو شتی گرنگتر لە تۆ فیر بووم ئەگەر درەختی
ئارەزووی رووت بونەوەی نەبی ، هیچ شتیك بۆی نیە رووتی بكاتەوە .
لەلایەكی تری حەوشەكە كۆمەلە مەركانیك لە بەردەم پەنجەرەی ژووری میوان دانرابوون ئەمانە دایكم خۆی پەروەردەی
دەكردن و سەرپەرشتیاریان بوو درەخت و گولی گرانبەهای تیا روواندبوو ، لەگەل ئەمەش دا نزیكەی دوو مەتریك لە
باخچەكەمان بە ریحان و قەنەفل داپۆشراوە ، هەر كاتی كەمیك ئاوی بەركەوتبا بۆنیكی خۆشی لی هەلدەستا و
ئەو ناوەی كاس دەكرد ، بۆنیك جیا لە هەموو شتیك پەرتوو بلاو دەبوویەوە و ریچكە ریچكە بەرەو دەروونی مرۆڤ
هەنگاوی دەنا ، لەلای دیوارەكەشەوە چەند دار هەرمییەكی بالا بەرز و جوانكیلە شورەیەكی سەوزیان بۆ ژوورەوە
كردبوو ، بەلام تا بلیی بی سوود و بی بەرهەم ، دار هەنجیرەكە كەمی لەو باشتر و بە كەلك تر دەهاتە بەر چاوانم
هەرچەندە رەزاقورس و گەلا پانە بەلام بەرهەمدارە ، لە نیو ئەم باخچەیە خنجیلانەیە تەنیا رقم لە یەك شت دەبوویەوە ،
شتیكی رەنگ زەردی بی رەگ و جوانی ، خۆ لە خۆیدا پەیدا دەبوو ، نەمدەزانی لە كوی كۆمەك وەردەگرن و چۆن
گەشە دەكەن ناوم نابوو خۆ هەلواس ، كاریان خۆ هەلواسین بوو بە گولە بۆن خۆش و جوانەكان ، هەموو شتیكی
جوانیان لە نیو دەبرد ، لە مندالی لەوە نەدەگەیشتم بۆچی ئەم خۆهەلواسانە وادەكەن و تەنیا زەفەر بە شتە
سەرنج راكیشەكان دەبەن ، هەر بۆیە هەموو گوروتینم دەدا بەخۆم ئەوەندەی بۆم بكرایە لەناوم دەبردن ، ئاهیك
هەلدەكیشم لە قولایی دلەوە و ئەمرۆ كە گەورە بوومە دەبینم بەشی هەرە زۆری مرۆڤەكان لەم كۆمەلگایە لە شیوەی
خۆهەلواسەكانن و تەنانەت خراپتریش كردەوەكانیان دەنوینن .
ئیستا ماوەیەكی كەم بەسەر ژیانم تیپەریووە و دەیان و سەدان رووداوی هەمەجۆرم لە یادەوەری و ناوەوەم تۆماركرد ،
ئەوەتا لەسەر خۆ پیاسە دەكەم لە نیو ئەم باخچەیە و دەزانم شتی تریش چاوەروانمە ، هەربۆیە بریارم داو بە پەلە
بەرەو ژوورەكەی خۆم هەنگاوم نا ، بە كۆلی گریانەوە خۆم بو ژوورەكەم كرد نەمتوانی زیاتر بەرەنگاری فرمیسكە
قەتیسكراوەكانبم ، وینەكانم هینا بەر دەمم و بە چاوی گریانەوە لیم دەروانی پراو پربوون لە یادەوەری ، ئیتر خۆم بۆ
نەگیرا و دامخستەوە و ئەوەم هاتەوە یاد كە تۆ پیت وتم " هەموو شتیك لە بچووكەوە گەورە دەبیت بەلام كیشە لە
گەورەوە بچووك دەبیتەوە " ئەم وتەیەیی تۆ ئەوەتا هیزم پی دەبەخشی و بۆم روون دەبیتەوە ژیان كۆتایی نەهاتووە ،
چاوەكانی خۆم شوشتن و چوومە بەردەم پەنجەرەی ژوورەكەم تا بتوانم لەو دواییە تیر تەماشای دەوروبەر و یادەوەریەكان
بكەم ، هەستیكی سەیرم لەلاورژاوە بەلام نازانم ئەمە خۆشیە رووم تی دەكات یا كارەساتیكە ، لەو ساتەی پیلوی چاوەكانم
لەسەر یەك دانا بەخەیالم داهات دەبی زوو چاوەكانم بكەمەوە و ئەو كاتانە بە فیرۆ نەدەم و سەیر دەورویەرم بكەم ،
رستەكەی نوسەری بەناوبانگ (نیكۆس كازانتراكیس)م بیر كەوتەوە لە كتیبی (راپۆرت بۆ گریكۆ) وتوویەتی
" ژیان جەنگە ، تۆش جەنگاوەر ، دونیا گۆرەپانی جەنگ ، وەزیفەی تۆ سەركەوتنە "هیندەی تر شادومانی بالی بەسەر
كیشام ، سەیری ژوورەوەم كرد هەموو شتیك خۆی بە جوانی دەنواند ، تەماشای چەند تابلۆیەكم كردن كە بە دیواری
ژوورەكەم هەلمواسی بوون لە هەموویان خۆشەویست تر ئەو تابلۆیە بوو كە پیكەوە لە پیشانگایەكی كتیب كریمان ،
ئەم تابلۆیە وینەی كچیكی تیابوو كە لەنیو خەیالەكانی رۆژووە و دەفتەریكی بچووكی بە دەستەوەیە و لەوە دەچی
بەر لە خۆر ئاوا بوون یادەوەریەكانی بنووسیتەوە ، هەر لە نیو پیشانگاكە پیم وتی ئەوە تۆی چونكە دەمبینی هەندیجار
كە بە تەنیا دەبوویت شتیكت دەنووسیەوە ، وا هەست دكەم ئەوە تۆیت و لە پال منیت و لەگەل من شتەكان دەنووسیتەوە ،
ئیتر بزەیەكت هاتی و وەلامت نەدامەوە .

ئهگهر ئاگری قیامهت بمسوتێنێ
ئاوی دهریا بمخنكێنێ
ناوت له دڵم ههر دهمێنێ
SHETA
[email protected]
[email protected]