1

بابه‌ت: هەوڵدان هەموو پرسیارە ئەستەمەكان شیكار دەكات!

ە یەكێك لە زانكۆكانی كۆڵۆمبیا خوێندكارێك پاش ئەوەی ئامادەی وانەی بیركاری بوو، زۆرماندووبوو، هەربۆیە لە كۆتایی هۆڵەكەدا دانیشت‌و بە هێمنییەكەوە خەو بردییەوە!
پاش تەواو بوونی وانەكە بە دەنگی قوتابیەكان وەخەبەر هات، سەیری بۆردەكەی كرد بینی مامۆستا دوو پرسیاری لەسەر نووسیوە، بەخێرایی هەردوو پرسیارەكەی نووسییەوە‌و لە هۆڵەكە چووە دەرەوە، گەڕایەوە بۆ ماڵەوە دەستی كرد بە بیركردنەوە لە شیكاری پرسیارەكان، بەڵام پرسیارەكان زۆر ئەستەم بوون هەر لەبەرئەوە چووە كتێبخانەی زانكۆكەو كتێبی پێویست‌و تایبەت بە وانەكەی وەرگرت...
پاش چوار رۆژ هەوڵ‌و ماندووبوون توانی پرسیاری یەكەمیان شیكار بكات، لە دڵی خۆیدا زۆر تووڕە بوو لە مامۆستاكە بە هۆی پێدانی پرسیاری گرانی لەو جۆرەوە!!
بۆ وانەی داهاتووی بیركاری خوێندكارەكە سەری سوڕما لەوەی كە بۆ مامۆستاكە داوای وەڵامی پرسیارەكان ناكات!!
چوو بۆلای‌و پێی وت: دكتۆر تەنها بۆ شیكاری پرسیاری یەكەم چوار رۆژی خایاندو لە چوار پەڕەشدا شیكارم كردووە..
مامۆستاكە سەری سوڕما لە خوێندكارەكە‌و پێی وت: بەڵام من هیچ ئەركێكم بە ئێوە نەداوە!!
ئەو دوو پرسیارەش كە نووسیبوم لەسەر بۆردەكە ئەوە نموونەی ئەو پرسیارانە بوون كە تا ئێستاش زانست دەستەوسانە لە شیكاركردنیان!!
واتە تەنانەت زاناكانیش نەیانتووانیوە شیكاری بكەن!!
ئەوەش قەناعەتێكی نەرێییە وای لە زاناكانیش كردووە تەنانەت بیر لە هەوڵا دان بۆ شیكاری ئەو پرسیارانە نەكەنەوە...
ئەگەر ئەو خوێندكارە بەخەبەربووایە لە كاتی باس كردنی ئەو نموونانە گوێی لە وتەی مامۆستاكە بووایە، بێگومان ئەویش بیری لە شیكاریان نەدەكردەوە...
هەتا ئێستەش وەڵامی ئەو پرسیارانە بە هەر چوار پەڕەكەوە لەو زانكۆیە نمایش دەكرێت‌و ماوە.
لەم بەسەر هاتەوە ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە كە لە ژیانی رۆژانەی هەموو یەكێكماندا چەند بیركردنەوەیەكی نەرێی كە بە مێشكماندا دێن دەیانكەینە (مەشخەڵ بۆ شكست)..
زۆرجار وشەی ناتوانم، مەحاڵە، گرانە،...هتد، دەبیستین، ئەوانەش هیچ نین بێجگە لە بیركردنەوەی نەرێنی چەوت كە هیچ راستییەك نییە لێیانەوە.
زۆرجار هەر بەو بیركردنەوانە بەرنامەڕێژی لە هزر‌و مێشكماندا دەچەسپێنین‌و لە داهاتووشدا بە هەمان شێوەی بیركردنەوەكانمان ئەنجامی بەرنامەڕێژییەكە دەبینین‌و دووچاری ئەو رووداوانە دەبین كە كردبوومانە تەوەری بیركردنەوەكانمان...
گومانی تێدا نییە كە هەركاتێك سەردەخەینە سەر سەرین چەندین خەیاڵا‌و بیركردنەوە بە مێشكماندا دێت، مەرج نییە ئەو بیركردنەوانە باش‌و ئەرێنی بن، هەربۆیە كاتی پێش خەوتن بۆ بیركردنەوەی نەرێنی بەكارناهێنین...
كەواتە پێویستە هەستین بە دانانی بەرنامەی باش‌و داڕشتنی بیری باش لە مێشكماندا بەوەی كە ئێمەی مرۆڤ خوای گەورە گەورەترین نیعمەتی پێ بەخشیوین كە لە ڕێیەوە دەرك بە شتەكان دەكەین‌و دەتوانین بە دوای هۆكار‌و چارەسەرەكاندا بڕۆین‌و دەستەوسان نەبین لە بەرامبەر شەپۆلەكانی بیركردنەوە چەوتەكانمان‌و بەرگری بكەین‌و بەویست‌و هیممەتی بەرزەوە ئەو قەناعەتانە بشكێنین‌و بەرەو لوتكە هەنگاو بنێین...

مرۆڤی پشت بەستوو بەخوای گەورە‌و گرتنەبەری هۆكارەكان دەتوانێت بە ئاسانی دەست بەرداری بیركردنەوەی هەڵە ببێت‌و بەردەوام بیركردنەوە ئەرێنییەكانمان بخەینەگەڕ، ئەو كات بە ئاسانی دەتوانین وەڵامی هەموو پرسیارە ئەستەمەكان بدەینەوە!

ئامادەکردنی: ســایە فارس

لە گۆڤاری بڕیار بڵاو کراوەتەوە

پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:له‌کاری چاك و په‌سند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌که‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ به‌روو یه‌کی خۆش و کراوه‌ رووبه‌رووی براکه‌ت ببیه‌وه‌.

اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

http://www.tvquran.com/banr/tvquran_6.gif

2

وه‌ڵام: هەوڵدان هەموو پرسیارە ئەستەمەكان شیكار دەكات!

ڕاستە پێویستە هەوڵ بۆ هەموو شتێك بدەین..دەست خۆش

زۆرجار وشەی ناتوانم، مەحاڵە، گرانە،...هتد، دەبیستین، ئەوانەش هیچ نین بێجگە لە بیركردنەوەی نەرێنی چەوت كە هیچ راستییەك نییە لێیانەوە.

3

وه‌ڵام: هەوڵدان هەموو پرسیارە ئەستەمەكان شیكار دەكات!

rasta
dast xosh

bbwrn labar xwyndn natwanm zoor byma naw mako

4

وه‌ڵام: هەوڵدان هەموو پرسیارە ئەستەمەكان شیكار دەكات!

rasta  mnesh zor 7az akam  zal bm balam  baraste  ka wtm natwanm
qat  aw shta nakam  zor  7az akam  chak bm

5

وه‌ڵام: هەوڵدان هەموو پرسیارە ئەستەمەكان شیكار دەكات!

کاکoneدەست خۆش

[size=16]پیشه‌ی بۆگه‌نجان[/size]
                                               ‌
   http://webchinupload.com/files/zhyan-b92ba3cd5d.gif
[email protected]