بابهت: افرەتێكى ئەمریكى بە برِى 54 هەزار دۆلار بەتاوانى هاككردن غەرامە دەكرێت
افرەتێكى ئەمریكى بە برِى 54 هەزار دۆلار بەتاوانى هاككردن غەرامە دەكرێت
دادگاى باڵاى ئەمریكى برِیارى سزادانى جیمى تۆمسى دا بە غەرامەكردنى بە برِى 54 هەزار دۆلار بەرامبەر دابەزاندنى 24 گۆرانى بە شێوەیەكى نایاسایى ئەمەش بە پێى یاساى سزادانى پاراستنى ئینتەرنێت ئەو برِیارە دراوە.
شایەنى باسە دادگاى ئەمریكى لەسەرەتادا ئەو ئافرەتەى بە برِى 1.9 ملیۆن دۆلار سزادا ،ئەمەش پاش ئەوەى كۆمپانیاى RIAA تایبەت بە بلاَو كردنەوەى گۆرانى و مۆسیقا لەسەر تۆرِى ئینتەرنێت داوایەكى یاسایى لەسەر جیمى تۆماس بەرزكردەوە كە تاوانبارى كرد بەوەى لە ساڵى 2007 نزیكەى 2000 گۆرانى لەو ماڵپەروە و لەرێگاى هاكەوە دابەزانداوە بەڵام ئێمە تەنها لە 24 دانەیان ئاگاداربووین بۆیە مافى خۆمانە ئێستا ئەو برِە پارەیە وەربگرین.
لەلایەن خۆشیەوە تۆماس راسیە سەرۆكى تیمى پارێزەرانى تایبەت بەو كەیسە داواى لە دادگا كرد ئكە جارێكى تر چاو بە برِیارەكەى بخشێنێتەوە چونكە ئەو ئافرەتە دایكى چوارمنداڵەو جگە لە راتبەكەى هیچ شتێكى ترى نیە ئەو برە پارەش خەیاڵییەو تواناى دانەوەى نیە.
ئەمەو مایكڵ دیڤس سەرۆكى دادگا برِیاریدا كە برِى پارەكەى لەسەر كەم بكرێتەوە بۆ 200 هەزار دۆلار بەڵام پاش هەول و ماندوونێكى زۆر تیمى پارێزەران توانیان سزاكەى سووك بكەن بە برِى تەنها 54 هەزار دۆلار.


[/center]