1

بابه‌ت: شعرێکی زۆر خۆش بۆ پی کەنین وەکو کۆمپیوتەر

[size=16]چاوت وەك مۆنیتەرى فلات گەشە
ئیمەیڵم بۆ دەنێرى پڕە لە هەڕەشە
كیبۆردێكم، بە پەنجەى تۆ نەبێت تایپ ناكەم
عاشقێكم، گەر نەتبینم ڕیفرێش ناكەم
شەوان ئەوەندە بیرت دەكەم تا پرۆسێسەرى خەیاڵم جام دەبێ
شەوان دڵم دەبێتە فۆڵدەرێك و پڕ لە ئایكۆنى خەفەت دەبێ
ئەدرێسى هەموو سایتێك ناوى تۆم بیر دەخاتەوە
چونكە ناوى تۆیە دڵم دیفراگمێنت دەكاتەوە
زمانم میدیاپلەیەرێكه ‌و سەمفۆنیاى عیشقت بۆ دەچڕێ
ئەم هاردەى دڵم خەمەكانى تۆش سەیڤ دەكا و هەڵیاندەگرێ
كاتێ شەوان لەنیگاى تۆ دڵم بێبەش دەبێ
باكگراوندى ژیانم تارێك و لێڵ و ڕەش دەبێ
حەز دەكەم تۆ نیشتمان و خۆشەویستم بى
ڕامى یەك گێگاى نێو مەزەربۆردى هەستم بی
بەڵام ڤایرۆسى ئەم حەزە شێتەى من
له ‌ئەنتیڤایرۆسى ڕقى تۆ تێپەڕ نابێ
عیشقیشت مۆنیتەرێكه ‌و
بە هەزاران فلتەریش تاریك نابێ

من لەباكگراوندى جوانى تۆ تێناگەم
حەزدەكەم دایمە هەر سەیریان بكەم
سینگت پادێكه ‌و دوو ماوسى لەسەرە
حەزدەكەم هەر كلیكیان لەسەر بكەم
چاوى تۆ باشترین سێرچە و من شادى تیا دەدۆزمەوە
وەرە لە سیدى ڕۆحم خۆت بخه ‌نێو ویندۆزمەوە
كیبۆردى ژیانم تەنها پێنج پیت دەنووسێ
ئەویش یوزەرنەیمى تۆیە
فۆتۆشوپى خەیاڵیشم تەنیا وێنەیەك دەكێشێ
ئەویش لەیەر و ستایڵى چاوى تۆیە
تۆ كاشمیمۆرى پرۆسێسەرى ڕۆحى منى
بۆیە هەموو كات له ‌لای من ئۆتۆ ڕەنی
ناوى تۆ هەموو كات لاى من سیرێلنەمبەرە
نیگایشت جوانترین سكرینسەیڤەرە
[/size]
هیوادارم بەدڵتانبیت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/48a357e4fb.jpg

2

وه‌ڵام: شعرێکی زۆر خۆش بۆ پی کەنین وەکو کۆمپیوتەر

وەلا زۆر خۆش ئەوە خۆت نوسیوتە دەست خۆشبێت  بەراستی خۆشە

3

وه‌ڵام: شعرێکی زۆر خۆش بۆ پی کەنین وەکو کۆمپیوتەر

ده ست خوش خو ش بو.....

سیپه وكانی زه رك
ره زێ میرى ده لاله
سه رێ گری و كه لا ئاكرێ
نێرگزێن گه ش پر جوانه

4

وه‌ڵام: شعرێکی زۆر خۆش بۆ پی کەنین وەکو کۆمپیوتەر

دەست خۆش ..زۆر خۆش بوو.

چاوت وەك مۆنیتەرى فلات گەشە

big_smile

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

5

وه‌ڵام: شعرێکی زۆر خۆش بۆ پی کەنین وەکو کۆمپیوتەر

hhhhhhhhhh
dast xosh zor xosha

6

وه‌ڵام: شعرێکی زۆر خۆش بۆ پی کەنین وەکو کۆمپیوتەر

دەست خۆش زۆر بە قوەت بوو

http://i49.tinypic.com/ejbk2v.jpg

ئه‌گه‌ر ئاگری قیامه‌ت بمسوتێنێ
                                  ئاوی ده‌ریا بمخنكێنێ
                                                      ناوت له‌ دڵم هه‌ر ده‌مێنێ

                                                            SHETA
[email protected]
[email protected]

7

وه‌ڵام: شعرێکی زۆر خۆش بۆ پی کەنین وەکو کۆمپیوتەر

دەست خۆش