بابهت: لەتـرسی پـۆلیـس ( 16 ) سـاڵی لەئەشـكەوتدا بەسـەر بـرد !!
پۆلیسی پورتوگالی توانیان پیاوێك دەستگیر بكەن , كەلەسزای زیندانیكردن هەڵاتبوو , دوای ئەوەی كەگەشتێكی شانزە ساڵیی لەئەشكەوتەكاندا و لەترسی پۆلیس بەسەر بردبوو .
ڕاپۆرتە هەواڵیەكان بڵاویانكردەوە كە ئەو زیندانیە هەڵاتووە ماوەی ئەو چەند ساڵە زۆرەی لەئەشكەوتەكاندا و بەتەنهایی بەسەر بردووە , كە جگە لەسەگێك و ڕادیۆیەك هیچی تر و كەسی تری لەلانەبووە .
سەرچاوەكان لەپۆلیسی ئەو ووڵاتەوە بڵاویانكردەوە كەئەو پیاوە تەمەنی ( 54 ) ساڵە و ساڵانێكی زۆری بەتەنهایی و ناڕەحەتی و ترس و برسێتی بەسەر بردووە .
ئەو پیاوە پێشتر شوان بووە لەگوندی ( ئەنیسۆ ) و بەهۆی شەڕێكیەوە لەگەڵ دراوسێیەكیدا كە پارچە ئاسنێكی گەورەی پیاكێشاوە و تووشی پێكران و ئازارێكی زۆری كردووە , سزای ( 10 ) دە ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە .
دوای بەسەربردنی دووساڵیش لەزینداندا ئەو شوانە توانویەتی هەڵبێت و لەئەشكەوتەكاندا خۆی بشارێتەوە و لەڕێی چەند كەس و خزمێكیشیەوە كەلەملاولا خواردنیان بۆ جێدەهێشت , توانیبووی هەڵیان بگرێتەوەو خواردنی دەستبكەوێت و بژی .
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەبوو كەدراوسێكەی دەستی كردووە بەكۆكردنەوەی پارەو پول بۆ گرتنی پارێزەرێك , تا كارێكی بۆ بكەن ئازاد بكرێت و نەخرێتەوە زیندان و فەرمانڕەوای گوندەكەش پێی وابوو كە بەسەربردنی " 16 " ساڵ ژیان لەئەشكەوتەكاندا بەسە بۆ سڕینەوەی ڕابردووی ئەو پیاوە .
