بابهت: گەنجێك دەڵێ : نوێژ ناكەم تا وەڵامی سێ پرسیارم نەدەنەوە ؟
چیڕۆكێكی نایاب
گەنجێك دەڵێ : نوێژ ناكەم تا وەڵامی سێ پرسیارم نەدەنەوە ؟
گێڕدراوەتەوە گەنجێك هەبووە بۆ خوێندن ڕۆشتووە بۆ شارێكی شوعی و ماوەیەك تیایدا ماوەتەوە ,
پاشان بۆ شاری خۆی گەڕاوەتەوە , خانەوادەكەی بە جوانترین شێوە پێشوازیان لێكرد ,
كاتێك كاتی نوێژ هات قیل نەبوو بچێتە مزگەوت و ووتی :
نوێژ ناكەم تا باشترین و گەورەترین شێخم بۆ ئامادەنەكەن و بتوانێ وەڵامی ئەو سێ پرسیارەم بداتەوە :
خانەوادەكەی یەكێك لە زانایانیان بۆ ئامادەكرد ؛
زانایەكە پرسیاری لە گەنجەكە كرد پرسیارەكەت چی یە ؟
گەنجەكە ووتی جا گومانت هەیە بتوانی وەڵام بدەیتەوە ! ؟ خەڵكێكی زۆر پێش تۆ دەستەوەسان بوون لە وەڵامدانەوەی .
زاناكە ووتی : ئەو پرسیارەی لاتە بیڵێ منیش بە یارمەتی خوا هەوڵ دەدەم
گەنجەكە گوتی : سێ پرسایارەكەم ئەوەیە :
یەكەم : خودا بوونی هەیە ؟ ئەگەر بوونی هەیە شێوەیم پێ پێشان بدە
دووەم : قەزاو قەدەر چی یە ؟
سێ یەم : ئەگەر شەیتان لە ئاگر دروست كراوە ... بۆچی دەخرێتە ئاگرەوە , كاریگەری لەسەر ئەو نابێت ؟
كاتێك گەنجەكە لە قسەكانی بوویەوە زاناكە هەڵسایەوە و زلـله يه كى زۆر بەهێزی لە ڕووی دا , وای لێكرد گێژ ببوو و بەولاو بەولادا ئەكەوت بەهۆی ئێشەكەی !!!
گەنجەكە توڕە بوو وە گوتی : بۆ ئەم زلـلەیەت لێمدا ئایا دەستەوەسان بووی لە وەڵامدانەوەی ؟
زاناكە گوتی : نەخێر ... بەڵكو ئەم زلـلەیە وەڵامەكەیە
گەنجەكە گوتی : تێناگەم
زاناكە گوتی : لە دوای زلـلەیەكە هەستت بەچی كرد ؟
گەنجەكە گوتی : هەستم بە ئێشێكی زۆر كرد
زاناكە گوتی : ئایا بیرو باوەڕت وایە كە ئەم ئێشە بوونی هەیە ؟
گەنجەكە گوتی : بێگومان وا ئێستاش ئێشی ماوە
زاناكە گوتی : شێوەیەكەیم پێ پیشان بدە ؟
گەنجەكە گوتی : ناتوانم
زاناكە گوتی :
ئەمە وەڵامی منە بۆ پرسیاری یەكەم , گشتمان هەست بە بوونی خودا دەكەین بە شوێنەوار و نیشانەكان , بەڵام لە دونیادا ناتوانین بیبینین .
پاشان زاناكە بۆی هات و گوتی :
ئایا دوێنی شەو خەوت بینیوە كە دواتر یەكێك زللـەیەكت لە ڕووت دەدات ؟
گەنجەكە گوتی : نەخێر
زاناكە گوتی :
یان كەسێك هەواڵی پێدای كە من زلـلەیەكت لێ دەدەم , یان لە پێشدا تۆ زانیاریت بەمە هەبووە ؟
گەنجەكە گوتی : نەخێر
زاناكە گوتی :
ئا ئەمە قەزاو قەدەرە , نازانرێ پێش ڕودانی هەر ڕوداوێك
پاشان زاناكە بۆی هات و گوتی :
ئەم دەستەی من كە پێی لێتمدا لە چی دروست كراوە ؟
گەنجەكە گوتی : لە گڵ
زاناكە گوتی : ئەی ڕووت لە چی دروست كراوە ؟
گەنجەكە گوتی : بە هەمان شێوە لە گڵ
زاناكە گوتی : دوای ئەوە زلـلەیەكەم پێ كێشای هەست بە چی دەكەی ؟
گەنجەكە گوتی : هەست بە ئێش دەكەم
زاناكە گوتی :
بەتەواوەتی لە گەڵ ئەوەی كە شەیتان لە ئاگر دروست كراوە ... بەڵام خوا ئاگری كردۆتە شوێنێكی بەئێش بۆ شەیتان
دوای ئەمە گەنجەكە قەناعەتی بۆ دروست بوو و لەگەڵ زاناكە بۆ نوێژ چوو و موسڵمانیەتی خۆی ئاشكرا كرد و ئیتر هەرچی دڵەڕاوكێی لە دڵی دابوو لایداو خۆی بۆ خودا یەكلا كردەوە .
ysm21.net
اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت




[/center]