بابهت: رێژەی مادەهۆشبەرەكان لە كوردستان بەردەوام زیاد دەكات
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا چەندین كەس بەهۆی بازرگانیكردن و كێشانی مادەهۆشبەرەكانەوە سزای جۆراوجۆر دراون، بەرپرسێكی حكومی ئاماژە بەوەدەكات، رێژەی بوونی مادەهۆشبەرەكان لەهەرێمی كوردستان لەزیادبووندایە.
ساڵ بەساڵ هێنانی مادەهۆشبەرەكان بەتایبەت حەشیش و تلیاك بۆ هەرێمی كوردستان لەزیادبووندایە".
بەوتەی بەڕێوەبەری هۆبەی مادەهۆشبەرەكانی ئاسایشی هەولێر، "ئەمساڵیش بەهۆی بازرگانیكردن و بەكارهێنانییەوە، چەندین كەس دەستگیركراون و بڕێكی زۆریش تلیاك و حەشیش دەستیان بەسەرداگیراوە".
هۆكاری زیادبوونی رێژەی مادەهۆشبەرەكان لەهەرێمی كوردستاندا بۆ كۆنترۆڵنەكردنی سنوورەكان دەگەڕێتەوە كە تا ئێستا تەنها 30%ی سنوورەكان كۆنترۆڵكراوە.
فرسەت دۆڵەمەڕی بەڕێوەبەری هۆبەی مادەهۆشبەرەكانی ئاسایشی هەولێر وەبیری حكومەتی هەرێمی هێنایەوە، پێویستە دەزگاكانی بەهێز بكات و نەخۆشخانەی تایبەت بەئالودەبووانی مادەهۆشبەرەكان بكاتەوە، نەك بیانخاتە زیندانەوە.
لەچەند رۆژی رابردووشدا، هۆبەی مادەهۆشبەرەكانی ئاسایشی سلێمانی نزیكەی 16كیلۆ گرام مادەی هۆشبەری سووتاند.
جەلال مینە بەگ بۆ كەناڵەكانی راگەیاندنی روونكردەوە، "تا ئێستا ژمارەیەكی بەرچاو لەوانەی بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە دەكەن یان دەیكێشن، دەستگیركراون و دوای لێكۆڵینەوە، هەندێكیان بەسزای هەتاهەتایی و هەندێكی تریشیان سزای جۆراوجۆریان بۆ بڕاوەتەوە".
روونیكردەوە، لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر (42) كیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و (350) كەسیش یەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی دەستگیركراون. sarchwa http://marewanztv.kurdblogger.com
