بابهت: ئەنتەر براوە و میلان بەرامبەر بوو
یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی ئەمشەو لە یاریەکانی هەفتەی ٢٣یەمینی خولی ئیتاڵی توانی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام سەربکەوێت بەسەر یانەی کالیاری .. یاریزانی تازەی یانەکە گۆران پاندیڤ کە بە ئاستێکی بەرز لەگەڵ نێرازوری دەبینرێت لە خولەکی ٦ یەکەم گۆڵی تۆمارکرد ، پاشان والتەر ساموێلی ئەرژەنتینی لە خولەکی ٢٠ دووەم گۆڵی هێنا ، لەگەڵ دەست پێکردنی گێمی دووەم و لە خولەکی ٤٨ دیگۆ ئەلبێرتۆ میلیتۆی هاوڵاتی والتەر ساموێل و گۆڵکاری یانەکە سێیەم گۆڵی تۆمارکرد و یاریە بە سێ گۆلی خاوێن بە سوودی پیاوانی خۆزێ مۆرینهۆ بە کۆتا هات ، لە یاریەکی تریدا جارێکی تر ڕۆناڵدینهۆ و هاوڕێکانی بۆ دووەم هەفتەی لەسەریەک بەرامبەر بوون و دوو خاڵی تریان لەدەستدا بەرامبەر یانەی بۆلۆنیا ، بەم ئەنجامەش ئەنتەرمیلان کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٥٢ خاڵ بە جیاوازی ١٠ خاڵ لەگەل نزیکترین ڕکابەری کە یانەکانی ئەیسی میلان و ڕۆمان ،، یانەی رۆماش لەلایەن خۆیەوە ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە ئەرکێکی زەحمەتدا ڕوبەڕووی یانەی فیۆرنتینا دەبێتەوە .. ئەنجامی یاریەکانی تر :
جەنەوا ١ – ٠ کیڤۆ
سیێنا ١ – ٢ سامپەدۆریا
ئۆدێنزی ٣ – ١ ناپۆلی
لازیۆ ٠ – ١ کاتانیا
ئەتەلنتا ١ – ٠ باری
ياريگا