1

بابه‌ت: مۆرینهۆ ناکۆکی لەگەڵ بالۆتێلی ڕەت دەکاتەوە

خۆزێ مرۆینهۆی ڕاهێنەری یانەی ئەنتەرمیلان ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دروستبوونی ناکۆکی دەکەن لە نێوان ڕاهێنەرە و یاریزانی لاو  ماریۆ بالۆتێلی لە دوای یاری پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا کەبە بردنەوەی ئەنتەر کۆتایی هات بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر .. بەگوێرەی ڕۆژنامەکان مۆرینهۆ بالۆتێلی بەوە تۆمەتبارکردووە کە بالۆتێلی لە کاتی یاریەکە بە ئەنقەست خۆی خستووە بە زەویدا لەگەڵ ئەوەی تۆپەکە لە کاتی  هێرشێکی مەترسیداری یانەی فیۆرێنتینا بووە و یاریزانەکە گوێی بە بەرژەوەندی یانەکەی نەداوە و بەو هۆیەوە خۆزێ دوای یاریەکە تفێکی لە یاریزانەکە کردووە .. مۆرینهۆ ئەمڕۆ لە وەڵامی ئەو هەواڵەدا وتی : گرنگی بەوەنادەم ڕۆژنامەکان بیر لە چی دەکەنەوە سەبارەت بە پەیوەندی من و یاریزانەکە ، ئاستی ماریۆ م  بە دڵ بوو لە یاری چیڤۆ و ئەیسی میلان و یۆڤانتس و هەروەها فیۆرنتیناش  ئەو یاریزانێکی کەم وێنەیە هەرچەندە پەیوەندی پچڕا بە یاریەکە کاتێک یانەکەی لە کێشەدابوو ، تەنیا من بۆ گاڵتە پێم وتوە تەنانەت ئەگەر چاوێکیشی لەدەستبدات ئەبێت لە بیری بکات و ئاگای لە یاریەکە بێت بەڵام کێشە لەگەڵ بالۆتێلیدا نیە و وەک هەمیشە لە پێکهاتەی یانەکەی دەبێت
       http://static.soccerway.com/photo_dynamic/orig/250/relative/12426863900.jpg
ياريگا

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

2

وه‌ڵام: مۆرینهۆ ناکۆکی لەگەڵ بالۆتێلی ڕەت دەکاتەوە

ده ست خۆش

3

وه‌ڵام: مۆرینهۆ ناکۆکی لەگەڵ بالۆتێلی ڕەت دەکاتەوە

MBA نووسی:

ده ست خۆش

سوپاس

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

4

وه‌ڵام: مۆرینهۆ ناکۆکی لەگەڵ بالۆتێلی ڕەت دەکاتەوە

dast xosh

bbwrn labar xwyndn natwanm zoor byma naw mako