بابهت: هاک کەرێکی بانکی خەریك بوو 800 هەزار یۆرۆیی ڕۆناڵدینۆ بدزێت

بە پێی هەواڵێکی سپانیش پرێس لاوێکی هاککەری ئیسپانی شارەزا و لێهاتوو لە بواری هاك کردندا هەوڵی دزینی 800 هەزار یۆرۆیی رۆناڵدینۆی دا ئەویش دوای ئەوەی توانی بچێتە ناو سیسیتەمی بانکی ڕۆناڵدینۆ.
بە پێی هەواڵێکی دەیلی سپۆرت لاوە کەنجەکە ناوی ئیورتۆن سی ئارە وە توانیویەتی بچێتە ناو ئەکاونتی دایکی رۆناڵدینۆوە لە ڕێگەی ناردنی مەیلەوە کە ناوەڕۆکی مەیلەکە ڕیکلام بووە وە شارەزایی تەواویان لە حساب بانکیەکان و وەزانیاری تەواویان لەسەر ڕۆناڵدینۆ هەبووە، بەڵام خوشکەکەی ڕۆناڵدینۆ بە ڕووداوەکەی زانیوەو ڕێگەی بەهاکەرەکە گرتووە کە پارەکە بگوێزێتەوە .
ئێستا گەنجەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەست بەسەرکراوه وە پێدەچێت بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی بکرێت و سزایی 12 هەزار یۆرۆ بکرێت.
ياريگا

[/center]