بابهت: گالیانی:کاکامان بەتووشبووی بەپێکانەوە نەفرۆشت

ئەدریانۆ گالیانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئەیسی میلان بەهەموو شێوەیەک ڕەتیکردەوە کەوا یانەکەی ڕیکاردۆ کاکای بەپێکانەوە بەڕیاڵ مەدرید فرۆشتووە و ئاگاداری پێکانەکەی بن.ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مارکا لەڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە کەوا یانەی ڕیاڵ مەدرید کاتێک ڕیکاردۆ کاکای کڕی ئەو پێکانەی هەبوو وە یانەی میلان ئاگاداری بووە بەڵام هیچیان دەربارەی نەوتووە.گالیانی لەوەڵامدا وتی”ئێمە کاکامان بە پێکانەوە بەڕیاڵ مەدرید نەفرۆشت وەکو ڕۆژنامەکان دەڵێن،هەروەها بەهەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەمەوە کەوا ئێمە ئاگاداری ئەو پێکانە بووبێتین و هیچمان دەربارەی نەوتبێت”.
ياريگا