بابهت: هێزی بیرکرنەوە
[size=16]هێزی بیرکرنەوە
عەبدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونییەکان/ سوید
بیرکردنەوەکانمان پێکهاتووە لە شەپۆلی جوڵەی موگناتیسی ئەلەکترۆنی و وزه کە لەکاتی بیرکردنەوەکانماندا دەینیرین. هەر بیرکردنەوەیەکیشمان فرێکڤێنسێکی تایبەتی خۆی هەیه. پەپێی لێکۆلینەوەکان بیرکردنەوەکانمان دەگەڕێن هەتا دڵنیا دەکرێنەوه لەو شتەی کە لەناو ئامانجی بیرکردنەوەکەدایه. مەبەست لە دڵنیا بوونەوەکە ئەوەیە کە تۆ هەست بکەیت یان وابزانیت کە تۆ کەوتویتەتە ناو ئەو ڕوداوەی کە بیرت لێکردوەتەوه. بۆ نمونە تۆ دەترسیت کە شتێك ڕووبدات، تۆ ئەو کاتە دەکەویتە ناو ئەو بارەوە وەك ڕاستیەك ئەگەرچی تەنها بیرکردنەوەیه.
کەوتنەناو ئەم بارانەوە بۆ هەر دوو جۆرەکانی بیرکردنەوەی باش/ پۆزیتیڤ و خراپ/ نێگەتیڤه، بەڵام بەزۆری بیرکردنەوە خراپه فرێکڤێنسە نزمەکانمانە کە هەستی وەك دڵپیسی، حەسودی، توڕەبوون، پەست بوون، ناڕەزای و خۆبە بێ نرخ سەیرکردنمان دەداتێ که ئێمه پێویستە بەئاگابین لێی.
هەموو بیرکردنەوەکانمان هێزێکی تایبەتیان هەیە و کار دەکەنە سەر ژیانمان، لەبەر ئەوەی بیرکردنەوەکانمان دەبێتە خولقێنەری ئەو هەستانەمان کە لە پاشاندا لە هەڵسوکەوتو پەیوەندیەکنمان ڕەنگدانەوەی دەبێت. هەر بۆیە دەبێت گرنگی بدەین بەو بیرکردنەوانەمان کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە، لەبەر ئەوەی لەدوایدا ئێمە خودی خۆمان و دەوروبەرمان بەرەنگاری ئەو بیرکردنەوانە دەبێتەوه.
ئەو شێوەی بیرکردنەوانەمان دەبێتە بڕیاردەری خودمان و نەخشەکێشی شتەکانی ژیانمان کە چۆن بن و چۆن بین. ئەم جۆرە بۆچوون و بیرکردنەوانەش هۆکارەکەی لە دایك و باوك، خوشك و برا، مامۆستا، هاوڕێ، کولتور و ڕاگەیەندنەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. بیرکردنەوەکان هێزی دەبێت بەسەر شێوەی بۆچونەکانمان کە ژیان چۆن ببینین. ئەگەر ماوە بدەین بە بیرکردنەوە کۆنەکانمان و ڕێگایان لێنەگرین کارێکی گەورە دەکەنە سەر گەشەکرن و بەئاگایمان. کاتێك کە تۆ ماوە دەدەیت بۆ کردنەوەی ناوەوەت و خۆناسینت ئەو کاتە تۆ زیاتر خۆشی و گەشەکردن لە خودی خۆت و بیرکردنەوەکانتا هەست پێدەکەیت.
بە بیرکردنەوەکانمان، ویستەکانمان و ئامانجە گەورەکانمان دەتوانین گەشەکردنێکی باش بۆ ژیانمان بخولقێنین. ئێمە دەمانەوێت کە بیرکردنەوەی باشمان هەبێت کە بۆ هەتاهەتایش بێت، وە دەمانەوێت کە خۆشی بڵاوبکەینەوه، لەگەڵ خەمی خەڵکدا بین، ئاشتی و بیری نوێمان دەوێت لە دەوروبەرماندا و بەرپرسیاری وەردەگرین و بەگەورەیش لە شتەکان دەڕوانین.
هێزی بیرکردنەوە لەوانەیە گەورەترین شوێنی وزه بێت کە ئێمە هەمانه. بیربکەرەوە لەوەی کە ئەگەر هەموو مرۆڤەکان بیرکردنەوەکانیان تەنها بە باشی بوایه، چ ژیانێکی خۆشمان دەخولقاند!
کەوابوو لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئێمە ناتوانین گۆڕانکاری لە دەرەوەدا بکەین ئەگەر یەکەمجار گۆڕانکاریەکە لە ناوەوەی خۆماندا ڕوونەدات. لەبەرئەوەی کەس نیە بتوانێت گۆڕانکاری لە ئێمەدا بکات، بۆیە دەبێت ئێمە خۆمان بەو کارە هەستین. کە ڕاهێنان بکەین هەتا بیرکردنەوەکانمان بگۆڕین بە باشتر لەوەی هەتا ئێستا هەمانبووه. ئەمەش بە پەیوەندی دەکرێت لەگەڵ دەوروبەرماندا هەتا باشتر خۆمان بناسین، لەهەمان کاتیشدا هاوکاری یەکتربین و ڕێگا پیشانی یەکتری بدەین.
هەروەك مارکۆس ئاورێلیوس دەڵێت: (ژیانمان بەوشێوەیە دەبێت کە بیرکردنەوەکانمان ئەمان داتێ).
ئایا بیرکردنەوەی خراپت هەیە کە ژیانێکی بۆ خولقاندبیت کە تۆ خۆت نەتەوێ؟
تۆ دەتوانیت تەکنیکەکانی ڕاهێنانە دەروونیەکان بەکاربهێنیت کە دەبێتە ڕێگا پیشاندەرت بۆ ئەوەی زۆربەی ئەو بیرکردنەوانەت تێکبشکێنیت، لە ڕێگەی بیرکردنەوەی نوێوە که لەکاتی خاوبوونەوەدا سەرهەڵدەدەن. هەروەك ئەوه وایە که ڕێگای نوێ بۆ مێشکت دروست بکەیت کە بتگەیەنێتە ئەو ئاستەی کە لەوێدا تۆ هێزو تواناکانی بیرکردنەوەت لە بەرزترین ئاستی گەشەکردندا بێت بۆ خودی خۆت و دەوروبەرت.
مالبةرى دةروونناسى[/size]