بابهت: با سەروەت و سامان بۆ ژيان بێت نەوەك ژيان بۆ سەروەت و سامان...
با سەروەت و سامان بۆ ژيان بێت
نەوەك ژيان بۆ سەروەت و سامان...
ئامادەکردنی / حسين جليل
مامۆستای دەرونناسی لە پەيمانگەی پەروەردەی وەرزشی شەقڵاوە

[size=16]سەروەت و سامان و پارەو پول هۆكارە ( الوسيلة) نەوەك مەبەست ( الغاية) كەواتە هۆكارەكە لە هۆكارە هەرەگرينگەكانی خۆشگوزەرانی و ئاسودەيی لە ژيان .
هۆكارێكە بۆ بەردەوام بون لە ژيان بۆ دابين كردن و جێبەجێ كردنی حەزو خولياكان و تێركردنی پێداويستيە كانی جەستەيی و ڕۆحی لە ژيان .
ئەوانەی هەردەم بە ئاسودەيی ژيان بەسەر ئەبەن ئەوانەن سەروەت و سامانيان بۆ ژيان و بەسەر بردنی كاتێكی خۆش و هەست كردن بە خۆشيەكانی ژيان و وەرگرتنی تام و چێژ لە ژيان تەرخانكردوە . وە ئاسودەبونی ويژدانو لايەنە ڕۆحيەكان بەهۆی لايەنی مادييەوە .
ئەوانەی لە ژيانيش هەردەم ڕاكردنيانە بەدوای پولێك و كۆكردنەوەی لەگەڵ پولێكی ترو دواتر لەسەر يەك دانانی هەمو پولەكان ، كۆكردنەوەی ئەم پولانەش و كرداری حسابی هەموو شەوێك پێش نوستن بەرنامەی شەوانيانە .
ئەم جۆرە مرۆڤانە بڕوايان بە ژيان گۆڕی و ژيان دۆستی و ماناكانی ژيان نيە هەر پرسيارێكی لێبكەی وەڵامەكەی ( چەند پول قازانجمە لەو وەڵامە ) ئەمە چ ژيانێكە ، چۆن ئەتوانرێ بەختەوەری ببەخشی بەم ڕەفتارە ؟
ئايا كاتێك تەرخان ئەكەيت بۆ ئەوەی بير بكەيتەوە وە لە خۆت بپرسی ئايا تا چەند سەروەت و سامان ژيانتی ئاسودە كردوە ؟ ئايا سەروەت و سامانەكانت سەرقاڵيان كردی و خۆشيان لێوەرگرتيتەوە ؟ تا چەند بەهۆی هەبونی خۆتەوە ئاسودەيت بەخشيوە ؟
هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی زۆرترين كاری باشە بەهۆی سەروەتەكانمانەوە جگە لە وەی كاری چاكەيە و لە هەمان كاتدا هۆكارێكی بەردەوام بونی مرۆڤايەتيە .
شاعيرێك ئەڵێ :
چڵكی دەستە ماڵی دونيا وەك ئەڵێن
ماڵ پەرست پەيمان شكێنەو بێبەڵێن
.........................................
كەواتە با سەروەت و سامان بۆ ژيان بێت
نەوەك ژيانمان بۆ سەروەت و سامان بێت[/size]