بابهت: ناپاکی هاوسەری
[size=16]ناپاکی هاوسەری
دارا حەمەد
بەکالۆریۆس دەروونناسی
هەولێر
لەمێژە بەتەمام بابەتێک بنووسم دەربارەی ناپاکی هاوسەری ،زۆری دەوێ لەسەری بنووسین وبخوێنینەوە چونکە بەڕاستی ژیانی هاوسەری شتێکی پیرۆزە جا ئەگەر ئەم پیرۆزیە درزێکی تێکەوت کە تاڵەموویەکی تێوە بچێ لێنەگەڕێین شتی گەوره تری تێوە بچێ، ئەویش بەهەردوولا دەکرێ (ژن وپیاو)تا زاڵ بن لەسەری. وەک چۆن زاڵ بوون بەسەر ناپاکی هاوسەریدا بەیەک لا ناکرێ ناپاکیەکەشی بەیەک لا ناکرێ. بۆ پیاو دەبێ ژنێک هەبێ کە پەیوەندی لەگەڵ دانێ و ئەم پەیوەندییەش دەکا ناپاکی کردن لەگەڵ هاوسەرەکەی خۆی، ژنیش بەهەمان شێوە هەرچەندە لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە ناپاکی هاوسەری لەلایەن پیاوان زیاترە وەک لە ژنان، واتە پیاو زیاتر تووشی ناپاکی هاوسەری دەبێ.
هۆکار زۆرن کە دەبنە هۆی ناپاکی هاوسەری بەڵام لێرەدا هەر دەتوانین باسی هەندێ لە هۆکارە سەرەکی وگرنگەکان بکەین کە ئەمانەن:
1-جیاوازی تەمەن: جیاوازی تە مەن هۆکارێکی گرنگە بۆ ئەم ناپاکیە ،چونکە زۆر جار دەبینین تەمەنی ژنەکە (20 یان 25)ساڵ بگرە زیاتریش له مێردەکەی گچکه ترە و ئه میش هەست بە کەمسەری دەکات ،لەوانەیە پەنا بباتە بەر ناپاکی هاوسەری ………
2- ساردی سێکسی :هەموو مرۆڤێک پێویستی بە ڕەگەزی بەرامبەری خۆی هەیە بۆ ئەوەی ئارەزووی سێکسی خۆی دامرکێنێتەوە…بۆ ئەم مەبەستە ژن و مێردیش پێویستیان بەیەکتری هەیە جا ئەگەر یەکێکیان ئەم ئارەزووەی زۆرکەم بوو یان سارد بوو لەوی تریان ئەوا بۆ تێر کردنی ئەم ئارەزووە لەوانەیە پەنا بباتە بەر ئەم ناپاکیە…
3- گرنگی نەدان بە خۆ : گەر پیاو بچێتە ماڵەوە ببینێ ژنەکەی پاک و خاوێنە وجلی جوانی لەبەردایە وبۆنی خۆشە و گرنگی بەخۆی دەدات و ماڵەکەی هەم ودەم پاکە ئەوا هەستی بۆ شتێک ناڕوا کە پێی بڵێن ناپاکی هاوسەری بەڵام گەر بەپێچەوانەوە بوو ئەوا پیاوەکە بیر لە شتی خراپ دەکاتەوە هەروەها پیاوەکەش گەر گرنگی بەخۆی و ماڵەکەی نەدا ڕەنگە هەر کامێکیان بێ پەنا بباتە بەر ناپاکی لەگەڵ هاوسەرەکەی……….
4- کێشەی دارایی: کەم دەرامەتی ئەمەش هۆکارێکی ترە لەو هۆکارانەی باسیان دەکەین ،چونکە دەبێ هه ردوولا ( ژن وپیاو ) قەناعە ت بکەن وڕازی بن بەو بەشەی کە خوا ی گەورە بۆی داناون …جونکە گەر قەناعەتیان نەبوو وە ڕازی نەبوون لەوانەیە ئەمەش پاڵنەرێک بێ بۆ ناپاکی لەیەکتری..
5- هەڵسو کەوتی خراپ: کاتێک پیاو لە کار یان لە فەرمانگە دەگەرێتەوە گەر مڕو مۆچ بوو قسەی خۆشی لە گەڵ کەس نەکرد لەجیاتی سڵاو کردن جنێو بدات وبچێ بۆ ژوری نووستن …..و زۆر شتی لەو بابەتانە ئەوا بەدووبارەکردنەوەی ئەو کارە چەند جارێک هەستێکی خراپ لای خیزانەکەی دروست دەبێ ولەوانەیە بیر لە شتی خراپ بکاتەوە بۆ تۆڵە کردنەوە لە پپیاوەکەی .جونکە دەڵێ گەر نەتوانم لە ماڵەوە تۆڵەت لێ بکەمەوە ئەوا بەشێوەیەکی تر دەتوانم تۆڵەی خۆم بکەمەوە…….
6- زۆر سەفەرکردن ودرەنگ هاتنەوە ماڵەوە: سەفەرکردن ومانەوە لەسەفەر بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لاواز بوونی وکەم بوونەوەی سۆز لە نێوان خێزاندا….هەروەها شەو درەنگ هاتنەوەو مانەوەی ژن بەتەنیا لە ماڵ هۆکارێکی ترە لەم هۆکارانە…..
7-نەمانی متمانە : نەمانی متمانە هۆکارێکی ترە بۆ ناپاکی کردن،چونکە کە متمانە نەما بەهانە زۆر دەبێ زۆربوونی بەهانەش رق وکینە زیاد دەکات بە تێپەڕ بوونی کات ڕەنگە بگاتە دروستبوونی ناپاکی وهەروەها بگاتە تەڵاق دان….
8- گرنگی دانی ژن بە منداڵ و گوێ نەدانی بە مێردەکەی: کە ژن منداڵی بوو ئاسایی یە گرنگی بە منداڵەکەی زۆر بدات وپەروەردەیەکی چاکی بکات ،بەڵام ئەم گرنگی دانە نەبێتە هۆی ئەوەی گرنگی بە خۆی وپیاوەکەی نەدات چونکە کاتێ پیاو هەستی کرد فەرامۆش کراوە لە لایەن خێزانەکەی ئەوا کاردانەوەکەی لەوانەیە باش نە بێ وناپاکی بکاله گەڵ هاوسەرەکەی……….
ئەم هۆکارانەو گەلێ هۆکاری تر پاڵنەرن بۆ دەست پێکردنی ناپاکی هاوسەری کە دەبێ بە هەند وەربگیرێن فەرامۆش نەکرێن چونکە هەر کێشەی بچوکەو گەورە دەبێ کە گەورەش بوو ستەمە چارەسەرکردنی.
مالبةرى دةروونناسى[/size]