بابهت: كۆڕگەی مایكرۆ كورد كرایەوە
سڵاو هاوڕێیان
گەر سەیرێكی وێبە بیانیەكان بكەین دەبینین رۆژ بەرۆژ گۆڕانكاری جوان و بەرچاو بەخۆوە دەبینن ، ئێمەش نامانەوێت هیچ هێلێكی زەق هەبێت لەنێوان وێبی كوردی و وێبە بیانیەكان لەرووی پێشكەوتن و گۆڕانكاریەوە بە هەموو شێوەیەك خۆمان بگەیەنینە ئەو ئاستە ،
كۆمەڵێك زانستخوازی گەلەكەمان هەستاین بە دروستكردنی كۆرگەیەك بە ناوی مایكرۆ كورد ،
لە بەرواری 1/1/2008 بە فەرمی دەستی كرد بە كارو چالاكیەكانی خۆی، بۆ ئەوەی ببینە پردێك بۆ گەیاندنی زانستی نوێ بۆ نەوەی نوێ ، وە لەگەل كردنەوەی كۆڕگەدا وەك خەڵاتێك سكرێپتی vBulletin ی بەناوبانگی كردە دیاری بۆ هەموو وێبە كوردیەكان بۆ ئەوەی لەمەولا زیاتر پێشكەوتن بەخۆیانەوە ببینن ، چونكە ئێستا بۆشایەكی زۆر لە وێبی كوردی بەدی دەكرێت ، وە هەردەم كار بۆ پركردنەوەی ئەم بۆشایە زۆرە كەین
لێرەوە سەردانی كۆڕگەی مایكرۆ كورد بكە
www.microkurd.com/vb