بابهت: 6 هەنگاوی گرنگ بۆ ،،،
شەش هەنگاوی گرنگ بۆ وتو وێژی سەركەوتوو لە نێوان هاوسەران :
بۆ ئەوەی هەردوك هاوسەر ئامادەیی گفتوگۆیان تێدابێت ، شەش خاڵ دەخەینە ڕوو كە بە جێ بە جێ كردنیان وتو وێژی ڕاشكاوانە لە نێوانیاندا ئاسان وبەرهەم دار دەبێت ...
1- لە گفتوكردندا جیاوازی بخرێتە نێوان هەڵە ومرۆڤ: بۆنمونە،ئەگەر منداڵێك لە وانەی بیركاری كەوت نابێت باوكی یان دایكی قسە بە كەسایەتی ئەم منداڵە بڵێن بۆ نمونە نابێت پێ ی بڵێن تۆ منداڵێكی تێناگەی یاخود گێلی ، چەنكە ئەم شێوەیە هێرشكردنە بۆ سەر كەسایەتی منداڵ بە برینداركردن وسوكایەتی پێكردنی ، هەوڵدان نیە بۆ ڕاست كردنەوەی خودی هەڵە ئەمەش كاریگەری خراپی لێدەكەوێتەوە لە جیاتی گۆڕانكاری باش ..
2- پێویستە وتوێژەكە بابەتی بێت : هەریەكێك لەم دوو هاوسەرانە كاتێك دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ بەرامبەرەكەیدا بكات لەبارەی كارێكەوە نابێت كارەكانی ئێستاو ڕابردووی تێكەڵ بكات بۆ نمونە هاوسەرەكەی هەڵەیەكی كرد ئەو بڵێت زۆر لەمێژە تۆ ئەو هەڵەیە ئەنجام دەدەیت و هەر بەردەوامی لەسەری ..... ئەمە وای لێدەكات خودی ئەو هەڵەیەی كە ئێستا ڕویداوە بزر ببێت و چارەسەری بۆ دانەنرێت و سەرقاڵی زیاتر بۆ خۆیان دروست دەكەن ...
3- هەڵبژاردنی وشەكان : شێواز و هەڵبژاردنی وشەكان چەكێكی دوو سەرەیە ، دەكرێت بە هۆی هەندێك وشە بلێسەی گرفتەكان زیاتر گڕ بگرێت و ناكۆكی گچەكە گەورە ببن وە دەكرێت بە هەندێ وشەی تر كۆتایی بەگرفتەكان بهێندرێت و ناكۆكیەكان خامۆش بكرێن پێش ئەوەی لە دەست دەرچن ..... كەواتە ڕون بوونی مەبەست داواكراوە ، لە كاتی وتو وێژو مناقەشەدا بۆیە پێویستە ژن ومێرد مشتو مڕ لە سەر وشەكان نەكەن بەڵكو هەریەكەو خاڵەكانی خۆی دیاری بكات بەم شێوەیە باشترە .
4- هەڵبژاردنی شێوازی نەرم ، دەنگ گرنگە لە كاتی وتو وێژدا بۆیە پێویستە بە شێوەیەكی ئارام قسە بكەن ، چونكە دەنگ بەرز كردن توڕەیی بەدەر دەخات و گفتوگۆ دەپچڕێنێ هەروەها نابێت دەستەكانی بەشێوەیەك بجولێنێت كە نیشانەی هەڵچونی پێوە دیاربێت....
5- بەشكردنی بابەتەكان ، واتە نابێت سەرجەم كەمو كورتیەكانی بەرامبەری بە یەكجار بخاتەڕوو ، بۆ نمونە ئەگەر ئافرەتەكە پرسیاری لەبارەی كەموكورتیەكانی خۆی كرد نابێت هاوسەری هەموو خاڵە لاوازە كانی بۆ رێز بكات بەڵكو پێویستە هەرجارەو هەندێ لەو خاڵە لاوازانە بخاتە ڕوو بۆ ئەوەی چارەسەركردنیان نەبێتە شتێكی قوڕس و زەحمەت ....
6- هەڵبژاردنی كاتی گونجاو : گونجاو ترین كاتیش ئەو ساتەیە كە هەردووكیان ئارام بن ، بەلاَم ئەگەر یەكێكیان گرژ بوو ڕەوشی ئاسایی نەبوو ، ئەوا گفتوگۆ كردن و وتو وێژ بێ سود دەبێت .. .
وەرگیراو...