بابهت: رۆناڵدۆ: ئەوەی لەتۆپی پێ بزانێت دەزانێت كە دەركردنی من رەوا نەبوو
ئەستێرەی ریال مەدرید و خاوەنی دوو گۆڵی دوێنێ و سەركەوتنی ریال مەدرید لە خولەكی 70 دا كرایە دەرەوە بە كارتی سور بەڵام دڵگرانی خۆی بەم چونە دەرەوەیە بۆ راگەیاندنەكان دەربەری و ووتی:
“هەركەسێك چاودێری تۆپی پێ بكات و تێگەیشتنی هەبێت باش دەزانێت من هەموو كاتێك نیازم تەنها یاریكردنە وە بە ئەنقەست لە هیچ یاریزانێك نادەم و ئەوەی لەم یاریە روویدا كە كارتی سوورم وەرگرت ئەمە شتێكی زۆر سەیربووشتێكی رەوا نەبوو من زۆر خەمبارم بەمە , بەڵام من دوای تەواوبونی یاریەكە چومە ژووری خۆگۆرینی یاریزانانی مەلەگا و داوای لێبوردنم كرد و داوای لێبوردن لە هەموان دەكەم”.
![]()
ياريگا