بابهت: چارەكی كۆتایی جامی ولاتانی ئەفریقا
دوو یاری دیكە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ولاتانی ئەفریقا ئەنجام بدرێت،لەكاتژمێر 7ی ئێوارەدا هەڵبژاردەی میسری پاڵەوانی دوو جامی رابردوو لەیاریەكی بەهێزدا روبەروی هەڵبژاردەی كامیرونی ساموێل ئیتۆ دەبێتەوە، تێپەراندنی ئەم یاریە بۆ میسریەكان زۆرگرنگە تاوەكو بتوانێت پارێزگاری لەنازناوەكانی بكات، حەسەن شەحاتە بەباشی پێكهاتەكەی بۆ ئەم یاریە ئامادە كردووە، زۆرێكیش لە چاودێر وەرزشیەكان بەپلاتەری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهانیشە میسریەكانیان دەستنیشان كردووە تاوەكو جامەكەبباتەوە پاش بردنەوەی 3 یاری قۆناغی كۆمەڵەكان، ئەوەی جێگەی ئاماژەیە هەڵبژاردەی میسر بەهەڵبژاردەی سوجدە ناو دەبرێن، چونكە لەگەڵا تۆمار كردنی گۆڵ خێرا سەریان دەخەنە سەرزەویو سوجدەی سوپاسگوزاری بۆخوای گەورە دەبەن، لەیاری دووەمدا هەردوو هەڵبژاردەی زامبیاو نێجیریا لەكاتژمێر 10:30 روبەروی یەكتر دەبنەوە.
ياريگا