بابهت: ڕۆیشتم و ڕۆیشتم
ڕۆیشتم و ڕۆیشتم
ڕۆیشتم و ڕۆیشتم تا بیدۆزمەوه
له ئاسمانی شینی خودایی
له زەریایەك به قوڵایی خەفەتی ماڵمان
له ڕووبارێك به درێژایی مێژوو
له هەتاوێك به تینتر له دڵ
له دارستانێك به قەد داره بڕوەكانی حەوشەمان
ئاسمان نێوچاوانی لێ تاڵ كردم و
دەستی كرد به گۆپاڵ باران
زەریا خۆی ده ناو قوڵای دا ون كرد
ڕووبار چوو ده ناخی زەویەوه
هەتاو شەوێكی بەستەڵەكی به سەر هێنام
تەنیا دارستانەكه بەرەو بەرزایی دەیڕواند و
لقەكانی ڕادەژاند
ڕۆیشتم و ڕۆیشتم بەرەو بەرزایەكان
شاهۆ،داڵاهۆ،قەندیل،ئارارات و زاگرۆسم كۆ كردنەوه
سرتەیەكم له بن گوێ كردن
قەندیلی مەندیل بە سەر خۆی تەكاند و
دەست له ملانی برایان هەڵتڵەكا
!! زانکۆ خەلیفە