1

بابه‌ت: ووشەی هۆنراوەكانم

هۆنراوەكانم دەگرینهۆنراوەكانم دەگرین

ووشەی هۆنراوەكانم كرِ بێ دەنگ ئەگرین ...!

لەگەڵ سۆزو هەستی مندا

تنۆك تنۆك  وەكو باران ئەرِژێن ...!

بەقەد دڵی شیعرمدا

هۆنراوەم تێكەڵ بە فرمێسكی گریانە ..!

كە چی تۆش بێ رەحمانە لە ئەوینم دەرِوانی

روخاندت كۆشكی بەرزی ئەوینم ... !

خەم و خەیاڵت كرد بە میوانی دائیمیم

تۆ رۆیشتی و سەفەرت كرد لەم هەوارە ...!

كەچی خۆشەویستیت هەروا لەگەڵمایە

شەو دێت رۆژیش دەروات  ...

عومریشم چاوەروانە بۆ خەزان

سەفەری تۆ بوو بەژان لەنێو دڵما .. ،

واگیان ئەسپێرم مەرگ چاوەرێمە

ئەوە چ قەردەرێك بوو ئەم كۆچە لە ناكاوە ... ؟

سۆزو پەیمان كەی وابوو دڵداری چۆن واكراوە...؟

دەزانی زۆرم هۆنراوە نووسی بۆ عەشقی تۆ ...

بەلاَم پەشیمانم

لە هەر هەمووی پەشیمانم

پەشیمانم تۆم كردە سەرچاوە ... بۆ شیعرەكانم

پەشیمانم تۆم كردە ... تاجی ژیانم

چونكە تۆ دڵت هات

نامەو یادگاریەكانم بسوتێنی "

گوڵی دڵداریم بوەرێنی "

كاتژمێری خۆشەویستیشم بوەستێنی "

تەنانەت تۆش بوی نەتهێشت كەشتیم لەنگەر بگرێت "


ئەمـــــــــــــــــــــــــــــیر  زەنگــــــــــــــــــــــــەنە

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]