بابهت: ( لەبیرت ناكەم )
( لەبیرت ناكەم )
گیانەكەم تۆ بۆمن هەناسەى , تۆ بۆمن گیانى
تامردن لەیادمى و لەبیرت ناكەم وا بەئاسانى
ئەو رِۆژەى كەتۆم جێهێشت سەیرى ئاسمانم كرد
هەوریش بۆ دابرِانمان ئەیباراند فرمێسكى چاوەكانى
زۆرم هەوڵدا جێت نەهێڵم و هەر لەلات بمێنمەوە
بەڵام چى بكەم رِێگەیەكم نەبینییەوە و نەمتوانى
زۆر بەدواى رِێگەیىَ گەرِام كە لەتۆم دوور نەكاتەوە
ئەورِێگەیە بوونى نەبوو و نەمدۆزییەوە و پێم نەزانى
سرهنگ محسن