بابهت: عەشقێکی ساوا
هـێشتـا تەمەنـت بچـووك بوو گـوڵـم
بــاڵـنـدەی حــەزت خـستــە نـێـو دڵـم
ئــــاوازی عـیشـقـت ژەنـی بــە هـێمـن
بـــە ئـاگـای هێنا دڵی خەوتـووی من
ئێستـاش نـازانم ئـەم عیشقـه چ بوو
بـۆ دڵ بـە جـارێ ملـكـەچی ئەو بوو
زەمـەنـێــكـی زۆر بـەم دەردە ژیــــام
خـەمـم دەخــوارد، جارجار دەگـریام
راسـتـە عیـشــقـمـان گـەلێ سـاوا بوو
خـۆری هـیــوامـان زوو لــێ ئـــاوابــوو
ئـێـستـاش پـەرۆشم بۆ رابردووی خۆم
ئــاخ هـەڵـدەكـێشـم خـەمی بۆ دەخۆم
لـە دونـیـا تـەنـها ئــەوم هەبـوو بەس
گەر ئەو نەبوایە من دەبووم بێ كەس
بەڵام چ بـكـەم ،كـە رۆژگـــــار نــەیـهـێـشـت
ئێمەی بەجێ هێشت وەك دوو كـەسـی شێت
ئـێـسـتــاش ئــەم شـۆخـەم هـەر لـە دڵ دایە
بــۆ مـن سـەرمــایــەی هــەمــوو دونـــیــــایـە
نــەهـێـنـی عـیـشـقـی لــە دڵ هــەڵـدەگــــرم
هــەر خـــۆشـم دەوێــی، هــەتــاکــو دەمـــرم
یاسین برایم/ رواندز