بابهت: (...ئیتر بە سە ...)
(...ئیتر بە سە ...)
لاوێتیم
بار گەو بنەی پێچایەوە
کاورانێکی دوورو درێژی لە ڕێ یە
مەگەر تەنها خوا بزانێ
کە دواین مەنزڵگەی
کاروانی شەکەت و ماندووی
جەستەی هەرزە کاریم کوێ یە
خوا ئەزانێ
هەتا ئێستا
چەندین ئاهم هەڵ کێشاوە
چە ند فرمێسکی نائومێدی و
چەند ئومێدم وەك گەڵای دار
بە خەزانی بێ مەیلی تۆ هەڵوەریوە
خوا ئەزانێ
چەندین خەندەو
جەندین بزەو چەندین شادی
پێش ئەوەی لە دایك ببن
لەناو دڵ و لە سەر لێوم
بەدەم ڕەشەبای تووڕە بونی تۆ
هە ر بە ساوایی تەریوە
ئیتر تاکەی
لە ناو دڵتا
بە خەیاڵ و بیرکردنەوە
هەوڵ ئەدەی بە هەزاران ڕەنگ
ڕەنگم کەی
ئیتر تاکەی
هە وڵ ئەدەی بۆ گەیشتن بە ئاواتێك
وەکوو مناڵێکی ساوا
بە لای لایەو
بە ..بە قوربان
خۆشم ئەوێ ی
بێ دەنگم کەی...؟؟؟
ئیتر بە سە
تا لاوێتیم هەنگاوی هەڵ نەهێناوە
بۆ دەڤەری تەکیە و تۆبە
تاکوو بەفر بە ڕە هێڵە
وەکوو قەندیل
مێزەرێکی سپی سپی
دانەکردۆتە سەر سەرم
لە وە زیاتر خۆزگەکانم
مە خنکێنە
لە وە زیاتر
گریانم پێ مەناسێنە
لە سەرەتای بە هارێکدا
بە وەرزی ز ستان مەسپێرە
دڵی پڕ ئاواتو خۆزگەو
پڕ لە حە زوو
هەستی گەرم...
...............................
ڕەوەند پەشێو