بابهت: (شازی قووتابی)
(شازی قووتابی)
مامۆستای ئاین پێم ئەڵێ
کوڕم بۆ چی نایە یتەوە..؟
بۆ چی بێزاری لە مەکتەب
بیر لە دوا ڕۆژ ناکەیتەوە
.....................................
مامۆستای وێنە پێم ئەڵێ
دیارە تۆ زۆر جەفا کێشی
هە ر لەئێستاوە ئاشق بووی
بۆیە هەر ئاخ هەڵدەکێشی
.....................................
مامۆستای فیزیا پێ ی ووتم
کامە تەبەقەی ئۆزوونە...؟
ووتم مامۆستا ئاشقم.......
من چیم داوە لەم گەردوونە
.....................................
بەڕێوە بەریش پێم ئەڵێ
کە هەمیشە گێژوو بێهۆشم...
بەڕێوەبەر بێ ئاگایە
لە دڵما بۆ تۆ ڕەشپۆشم
.................................
مامۆستای مێژووش پێم ئەڵێ
هەتیو من زۆر لە تۆ پەستم
مامۆستاکانم چوزانن...
تۆ بردووتە هۆش و هەستم
....................................................................
ڕەوەند پەشێو