بابهت: كـــــێــــــكـی چــكــلــێــتــی

كەرەستەی پێویست:
چكلێت: 250 گرام
رۆن: پەرداخو نیوێك
هێلكە: 6 دانە
كاكاو: 2 كەوچكی چێشت
خوێ: كەمێك
شەكر: پەرداخێك
ئارد: 2 پەرداخو نیو
پكینگ پاودر: كەوچكێكی بچوك
ڤانیلا: كەمێك
شێوەی دروستكردنی:
200 گرام چكلێت رەندە دەكەینو دەیخەینە سەر ئاگر تائەوەی كە بیكاتەوەو رۆنەكەی تێكەڵ دەكەینو دواتر كە جوان تێكەڵ بوون لەسەر ئاگرەكە دایدەگرین تا ئەوەی كە كەمێك ساردبێتەوە شەكرو زەردەی هێلكەكان تێكەڵی چكلێتەكەی دەكەینو دواتر جوان تێكەڵیان دەكەینو ئاردو پكینگ پودرو كاكاوەكە تێكەڵی یەكتری دەكەینو كاتێك كە جوان تێكەڵی یەكتری بوون دواتر دەیخەینە ناو تێكەڵەكەی ترو سپێنەی هێلكەكانیش بەجیا دەیشێوێنین تا ئەوەی كە جوان كەف دەكاتو توند دەبێت دواتر سپێنەكەش تێكەڵی كەرەستەكانی تر دەكەینو قاڵبی كێكەكە چەور دەكەینو كەمێك ئاردی بەسەردا دەپرژێنینو مەوادەكە دەخەینە ناو قاڵبەكەوەو 50 گرام چكلێت لەسەر كێكەكە رەندە دەكەینو كێكەكە دەخەینە ناو فإنەوەو تا 40 خولەكو لە گەرمای ناوەنددا دەیهێڵینەوە تاوەكو كێكەكەمان ئامادە دەبێت.
كورد ژین
