بابهت: شۆربای مەعکەرۆنی و پەتاتە...!
ئەشۆربایە زۆر خۆش هەموتان لەمال تاقی بکەنەوە:D
پێویستی یەكانی:-
(2 - 3) سەلك پەتاتە, (1) كوپ مەعكەرۆنە, (500) غرام گۆشت, (4 - 5) دەنك سیر, نیو كەوچكی زەڵاتە بیبەری ڕەش, روبعە پەرداخێك زەیت, (1) پارچە لەئاوی مریشك (دجاج ماجی).
تێبینی:
ئەم كەرەستانە بۆ (6 - 8) كەس ئامادە دەكرێت وە دەتوانرێت كەم بكرێتەوە بە پێی ژمارەی كەسەكان, ماوەی ئامادەكردنی (15 - 20) دەقەیە, ماوەی پێگەیشتنی (50 - 60) دەقەیە.
دروستكردنی:
1- گۆشتەكە دەشۆرێتەوەو پارچە پارچە دەكرێتو دەخرێتە سەر ئاگر تا كەمێك دەكوڵێت.
2- پیازەكە پاك دەكرێتو ورد دەكرێت بەپارچەی گەورەو دەشۆرێتەوە.
3- زەیتەكە دەكرێتە ناو مەنجەڵێكەوەو دەخرێتە سەر ئاگرێكی بەهێزو, وە پیازەكەی تێدەكرێت بە كەوچكێكی تەختە تێك دەدرێت تا جوان سور دەبێتەوە.
4- پاشان سیرو بیبەرە ڕەشەكەو خوێو گۆشتە كوڵاوەكەو ئاوی مریشكەكە (دجاج ماجی) دەكرێتە ناو مەنجەڵەكەوە لەسەر ئاگرێكی مامناوەند بەجێ دەهێڵرێت.
5- لەم ماوەیەدا پەتاتەكە پاك دەكرێتو پارچە پارچەی بچوك دەكرێتو دەشۆرێتەوەو دەكرێتە ناو شۆرباكەوە لەگەڵ پەرداخە مەعكەرۆنەكە لەسەر ئاگرێكی هێواش دادەنرێت بۆ ماوەی (20) دەقە تا پێ دەگات.
6- دواجار شۆرباكە كەرەی دەكرێت بەسەرداو بەگەرمی پێشكەش دەكرێت.
هیوادارم بەدلتان بیت.
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]



