بابهت: (سۆزی دایك)
ئەبو هورەیرە (خوای لێ ڕازبێت) دەفەرمووێت پێغەمبەری خوا (دروودو سەلامی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی دوو ئافرەت لە چۆڵەوانییەكدا بەیەكەوە دەڕۆیشتن ، هەریەكەیان كوڕێكی خۆی لەگەڵدا بوو گورگێكیان لێ پەیدا بوو منداڵێكیانی فڕاند ژنەكان لەناو خۆیاندا كەوتنە شەڕەوە , ئەویان دەیووت منداڵە براوەكە هی من نییە هی تۆیە , ئەوی تریشیان هەمان قسەی دەكرد , بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەكەیان چوونە خزمەت داود پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەر بێت) ئەویش حوكمی دەركرد كە مناڵە زیندووەكە هی ئافرەتە گەورەكەیانە . كەهاتنە دەرەوە سڵێمان پێغەمبەریان (سەلامی خوای لەسەر بێت) بینی و مەسەلەكەیان تێ گەیاند ئەویش فرمانی دا چەقۆیەكی بۆ بهێنن , چەقۆكەیان بۆ هێنا و فەرمووی ئیستا ئەم منداڵە دەكەم بە دوو كەرتەوە هەریەكەتان نیوەی دەدەمێ . كە ئافرەتە بچوكەكە ئەوەی بیست قیژاندی و ووتی ڕەحمەتی خوات لێبێت كاری وامەكە، مناڵەكە هی ئەو ژنەیە بیدە بە ئەو , ئیتر سڵێمان پێغەمبەر (سەلامی خوای لەسەر بێت ) حوكمی كرد كە مناڵەكە بدەن بەژنە بچوكەكە .
(حدیث صحیح متفق علیه)
site-regayrasty
اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت




