بابهت: چوار مردنی سەیر
[size=16]زۆرجار مرۆڤەكان خۆیان ئەو هۆكارانە دەخوڵقێنن كە دەبنە هۆى گیان لەدەستدانیانو هەندێك جاریش مردن لەدەرەوەى ویستى مرۆڤەكان بەشێوەیەكى كتوپڕ روودەدات، لێرەدا چوار حاڵەتى مردنى سەیر دەخەینەڕوو كە هەریەكەیان بەشێوەیەك روویداوە.
یەكەمیان لەیەكێك لەزەوییە كشتوكاڵییەكانى میصردا كاتێك كچە جوتیارێكى ماندوو ئاو دەخواتەوە، دەبینێت دەفرەكەى دەستى كە ئاوى پێخواردۆتەوە مێروولەیەكى تێدایە، بۆیە ترس دایدەگرێتو بەپەلە دەچێتەوە ماڵەوەو دەستبەجێ دەرمانى مێروولە دەخوات بۆئەوەى ئەو مێرووانە بكوژێت كە خواردونى، بەم كارەشى ژەهراوى دەبێتو گیان لەدەستدەدات.
دووەمیان لەولایەتە یەكگرتووەكانى ئەمەریكا روویداوە كاتێك لە ولایەتى بنسلفانیا كرێكارێك بەناوى (رۆبێرت هیرشى) لەكارگەكى كێكدا كاریكردووەو بەرێكەوت دەكەوێتە ناو دەفرێكى گەورەى نەستەلەوەو پاش نوقمبوونى گیان لەدەستدەدات.
سێیەم رووداویش بەسەر پیاوێكى ئینگلیزییدا هاتووە بەناوى (ئەلیكس میشیل) كاتێك سەیرى شانۆگەریەكى كۆمیدى دەكات، بۆ ماوەى نیو سەعات بێ وەستان بە یەكێك لە دیالۆگەكانى شانۆگەرییەكە پێدەكەنێتو لەپڕدا دەكەوێت بەزەویداو دەمرێت.
رووداوێكى سەیرى دیكە بەسەر ژنو مێردێكى پۆڵەندیدا هاتووە، كاتێك دەبێتە شەڕو دەمەقاڵێیان پیاوەكە داواى جیابوونەوە لە ژنەكەى دەكاتو بەخێرایى لەماڵ دەچێتە دەرەوە، بەمەش ژنەكە زۆر توڕەدەبێتو لەشوقەكەیانەوە كە ( 10) نهۆم بەرزە خۆى فڕێدەداتە خوارەوە، بەڵام لەگەڵ نزیكبوونەوەى ژنەكە لەزەوى، مێردەكەى دەگاتە خوارەوەو ژنەكە بەر پیاوەكە دەكەوێت، سەرەنجام ژنە لە مردن رزگاری دەبێت و پیاوەكەش گیان لەدەستدەدات.
[/size]



