بابهت: كـــات لە نێوان زانست و قورئاندا ...
[center]
قورئان ئامــــــاژە بۆ ئـــــەوە دەكـــات كـــە خـــواى گەورە گەردوونى لـــــە شەش رۆژدا دروســـت كــــردووە، رۆژ لاى خــــوداى گـــــەورە چەند كاتێكە
( فترات زمنية ), نـــــەك ئەو رۆژەى لاى ئێمـــەیـــە, لــــەبـــــەر ئــــەوەى كـــات رێـــژەیى یە (نیسبى یە) و رەهـا ( مطلق ) نى یە, ئەمەش لەگەڵ زانستى نوێ و بیـردۆزى رێـــژەیی ( النظريـــة النسبيـــة )دا رێـــك و گونجـــاوە، كـــــات لـــــە ژیــــانى دروست كــــراوە زینـدوو و نــا زیندووەكانیشدا گرنـگى یەكى زۆرى هەیـە، هەموومان گرنگى بە كات دەدەین وەك نیشاندەرێكى تەمەن.
لـــــەچوارچێـــــوەى چـــــالاكى یە رۆشنبیـرى یەكـــانى دا (كۆمـــەڵەى ئیعجــــازى زانستى لـــە قورئان و سوننەتدا لە قاهیرە) كۆرِێكى دەربارەى (كـــــات لـــــە نێـــوان زانست و قورئاندا) بەست بۆ بەرِێز (دكتۆر مەنصور حسب النبی) سەرۆكى كۆمەڵەكە و مامۆستاى فیزیا لە كۆلێژى كچان لە زانكۆى (عین شمس)، ئاماژەى بـــــۆ ئـــــەوە كرد كـــــە هەمیشـــە قورئـــــان چـــــەند ئاسۆیــەكى زانستى نوێى بۆ تێفـــكرین و وورد بوونـــــەوەى زانایـــــان هێشتــــۆتەوە, و زانستى راست بێ گومـــان مرۆڤەكان بەرەو ئیمان دەبات، بێگومان ناگونجێ كـــــە ناكۆكى لــــــە نێــوان راستى یەكى زانستى و ئاماژەیەكى قورئانى دا دروســـت ببێت, مەگەر زانــاكە لــــــە بۆچوونەكـــــــەى دا هەڵەى كـــردبێ یـــــــاخوود توێژەرەوە قورئانى یەكە لە توێژینەوەكەیدا نەیپێكا بێت، هەروەها ئاماژەشى بۆ ئەوە كرد كە قورئان زۆر مەسەلەى زانستیى نیشانــــــــداوە, لــــــەوانە: بابەتى دروست بوونى گەردوون، كات (الزمان)، و شوێن (المكان).
قورئان ئامــــــاژە بۆ ئـــــەوە دەكـــات كـــە خـــواى گەورە گەردوونى لـــــە شەش رۆژدا دروســـت كــــردووە، رۆژ لاى خــــوداى گـــــەورە چەند كاتێكە
( فترات زمنية ), نـــــەك ئەو رۆژەى لاى ئێمـــەیـــە, لــــەبـــــەر ئــــەوەى كـــات رێـــژەیى یە (نیسبى یە) و رەهـا ( مطلق ) نى یە, ئەمەش لەگەڵ زانستى نوێ و بیـردۆزى رێـــژەیی ( النظريـــة النسبيـــة )دا رێـــك و گونجـــاوە، كـــــات لـــــە ژیــــانى دروست كــــراوە زینـدوو و نــا زیندووەكانیشدا گرنـگى یەكى زۆرى هەیـە، هەموومان گرنگى بە كات دەدەین وەك نیشاندەرێكى تەمەن.
ماددە تیشكدەرەكانى وەك:(رادیۆم ویۆرانیۆم) تیشك بڵاودەكەنەوە بۆ ئەوەى سەرەنجـــام بگۆرِێن بۆ قورقوشم, هەموو رەگەزێكى تیشكدەر تێكرایـەك و كـــــاتێكى دیارى كراویان هەیە بۆ تیشك بڵاوكردنــــەوە و گــــۆرِان، زانایــان هەندێك ماددەى تیشكدەرى وەك (یۆرانیۆم و كاربۆن 14) بەكـــــار دێنن بۆ دیـــــارى كردنى تەمـەنى زەوى و تەمەنى ژیان لــــە سەر زەوى دا، هەروەك زانـــــایان دیــــاردەى درێژ بوونــــەوە و فـــراوان بـــوونى تەمــــەنى زەوى بەكــــــاردێنن لـــــە دیــــارى كردنى تەمــــەنى گــەردووندا، (دكتۆر النبی) تەمـــەنى گەردوونى وا بــــاس كردووە كـــە مەســــەلەیەكــە بــــۆ چـەسپاندنى بوونى خوداى دروستكەر، لەبەر ئەوەى گـــــەردوون مـــادام سەرەتــــــایەكى كــــاتى هەبێـت, ئـــــــەوا بە شێوەیەكى مەبدەئی دەبێـت دروسـت بـوو بێت، قورئان بانگەوازێكى روون و ئاشكرا ئاراستەى مرۆڤەكان دەكات كـــــە لـــــە دروســــت بـوونى گــــەردوون و سـەرەتــاى پەیدا بوونــــەكەى بكـــۆڵێتەوە، خــــواى گــــەورە دەفەرمـــــــوێـت:
قُلِ انظُرُواْ مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ - یونس101 .
لــــەم ئایەتەوە چــــەند ئامــاژەیەكى گرنگ وەردەگرین لەوانە گەران بەزەوى دا كـــە دەمـــان گەیەنێتە ســــەرەتـــاى دروســت بوونى, ئامـــــاژەى قورئــــانیى لێـــرەدا بـــە گەرِان (السیر) مەبەستى گـــەرِانى نـــاو زەوى یە نـــەك سەرەوەى! و ئاماژەیە بە گـــــەرِان بـە چینـــە جیۆلۆجى یەكــــانیدا بــــۆ شـــارەزا بوون لـــە گــــەورە بوون, و نـــەشونمــــاى زەوى و هەرێمە رووەكى و ئاژەڵیەكەى سەر رووەكەى.
قورئان لە زۆرێك لە ئایەتەكانى دا باسى لـەوە كردووە كــە خواى گـــەورە گـــــەردوونى لـــــە شەش رۆژدا دروست كـــــردووە, وەك دەفـــەرمــــوێت:
وَلَقَـدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَ الْأَرْضَ وَ مَا بَيْنَهُمَـا فِي سِتَّـةِ أَيَّـامٍ وَ مَا مَسَّنَا مِن
لُّغُوبٍ - ق38 ,
مەبەست لێرەدا بــە رۆژ ( الأيام ) قــــۆنــــــاغ و مــــاوەیەكى دروســت كـــردنى ئــــــەم گەردوونەیە, نەك ئەو رۆژەى كە لاى ئێمەى مرۆڤ هەیە, بە بەڵگەى ئەوەى كە ئامـــاژەى بـــۆ رستەى (مِمّا تَعُدّون ) نـــــەكــردووە لـــــە هیچ یـــــەكێك لــــەو ئایەتانەى كە باس لـــە رۆژەكانى درووست بوونى ئـــــاسمـــان و زەوى دەكــــات, وەك دەفــــــەرموێت:
وَ هُوَ الَّذِي خَلَق السَّمَـاوَاتِ وَ الأَرْضَ فِي سِتَّـةِ أَيَّامٍ هود7،
یــاخوود:
اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَ الْأَرْضَ وَ مَـا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَـا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَ لَا شَفِيـعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ {4} يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَـاء إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْـرُجُ إِلَيْـهِ فِي يَـوْمٍ كَـانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّـا تَعُدُّونَ {5}- السجــدە
زانایانى تەفسیر هەموویان كۆك و هــاورِان لـــەسەر ئەوەى كە ئەو (6)رۆژە دابەش دەبێت بۆ سێبەشى یەكسـان, هەر بەشێكیان یەكسانە بە دوو رۆژ لــە رۆژەكانى دروست بوونى گەردون (بە مەفهومى نسبى بۆ كات) بەم شێوەیە :
یەكەم:
دوو رۆژ بۆ دروست كردنى زەوى لە ئاسمانى دووكەڵیى یەكەمەوە, خواى گەورە دەفەرموێت:
أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَ الْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا - الانبیاء30 ,
ئـــەم ئــــایەتە بـــــەڵگەیە لــــەســەر ئـــەوەى كــە ئاسمانەكـــان و زەوى لە یەك پارچەى گەردوونیى بوون و پێكـــــەوە نوســــاو بــــوون, پاشــــان تـــەقى یەوە و لـــەیـــەك جیابوونەوە.
دووەم:
دوو رۆژ بــۆ رێكخستنى حەوت ئاسمانەكان لە سەر یـەك وەك خواى گــــەورە دەفەرموێت:
فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ - فصلت12,
ئەمەش ئـــاماژەیە بــۆ ئەو حاڵەتــــە دووكەڵى یــــەى ئاسمــان:
ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء وَ هِيَ دُخَـانٌ فصلت 11 ,
واتـــــە: پـــــاش دوو رۆژ لـــــــە تەقینــــەوە گەورەكـە، پـــاش ئــــــەو تەقینەوەیـــە شێـــوازى ئاسمان دروست بوو ( فَقَضَاهُنَّ ) واتە: لە دروست كردنیان تەواو بووین.
سێهـــەم:
دوو رۆژ بــــۆ رێك خستنى زەوى لـــــە رِووى جیۆلۆجى یـــەوە و ئامـــادەكردنى بۆ خزمەتى مرۆڤایەتى، خواى گەورە دەفەرموێت:
وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا فصلت 10,
ئامـــاژەیە بـــۆ بەربوونەوە و پاشان جێگیر بوونى شاخە نەیزەكى یەكان لەسەر توێكڵى زەوى, یەكسەر پاش رەق بوونى توێكڵەكەى, بە بەڵگەى ووشەى
(مِن فَوْقِهَا) و (بارَكَ فِیها), واتە: خێر و رزق و رۆزی تێدا زۆر بوو, پاش ئەوەى ئاو و كشتوكاڵى تیادا دروست بوو, و ئایەتى:
فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاء لِّلسَّائِلِينَ فصلت 10,
واتە: لە چوار رۆژى یەكسانى بێزیاد و كەمدا.
دكتۆر جەختى لەسەر ئەوە كردەوە كە زانایان گەیشتوونەتە بەكارهێنانى بڵاوبوونەوەى تیشكى (یۆرانیۆم) و گۆرِانى بۆ قورقوشم لە پێوانە كردنى تەمەنى بەردە زەوى یەكان و نەیزەكەكان, بە شێوەیەك كە رەقبوونى پێكهاتەى توێكلى زەوى ( تصلب القشرة ) لە 4.5ملیار ساڵ لەمەوپێشەوە دەستى پێكردووە, ئەم ژمارەیەش بەهەمان شێوە تەمەنى بەردەكانى مانگە, هەروەها زانایانى سەردەم كاربۆنى تیشكدەریان بۆ مەبەستى دیارى كردنى تەمەنى چاڵە رووەكی و ئاژەڵى یەكان و مێژووى ژیان لەسەر زەوى بەكارهێناوە, بەم پێودانگە هەسارەى زەوى دروست بوونى شێوەیى, و رەقبوونى توێكلەكەى بۆ 4500 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە.
مرۆڤیش درەنگ بووەتە میوانى ئەم هەسارەیە, پاش ئەوەى خواى گەورە هەموو پێداویستى یەكانى مرۆڤى تێدا دروست كردووە:
هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنسَانِ حِينٌ مِّنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْئًا مَّذْكُورًا -الإنسان1,
زانست تەئكید لەوە دەكاتەوە كە مرۆڤ لە نزیكەى دەیەها هەزار ساڵ لەمەوپێشەوە لەسەر زەوى دەركەوتووە, (ئەم ژمارەیەش مەرج نى یە ژمارەیەكى جێگیر بێت), ئەتوانین واى دابنێین كە پێكهاتنى جیۆلۆجى یانەى زەوى پاش جێگیر بوونى شاخەكان و دەركەوتنى ئاو و هەوا, و پاش دەركەوتنى نیشتمانە رووەكى یەكەى تا دەركەوتنى مرۆڤ دەستى پێكردووە، ئەمەش كاتێكى درێژى بە رێژەى 4.5ملیار ساڵ خایاند, كە خواى گەورە بە روونى ئاماژەى بۆ كردووە لە سورەتى ( فصلت )دا كە ئەمەش دەكاتە 1 3 ى تەمەنى گەردوون، دەتوانین 4.5 ملیار ساڵ كە ماوەى پێكهاتنى جیۆلۆجى یانەى زەوى یە لە ژمارە (3)ى بدەین.
بەو پێیەى كە ئەو (6)رۆژەى كە زەوى و ئاسمانى تیادا دروست كراوە دابەش دەبێ بۆ سێبەشى یەكسان، و هەریەكێك لەو سێبەشە بەرامبەر بە دوو رۆژ لە رۆژى خۆمان بە مەفهومە نیسبى یەكە, لەمەوە تەمەنى گەردوون =13.5ملیار ساڵ، زانست تا ئێستا نەگەیشتۆتە دابەشكردنى قۆناغەكانى درووست بوونى گەردوون (واتە شەش رۆژەكە)، بەڵكو لێكۆڵینەوەكان تەنها لە بازنەى دیارى كردنى تەمەنى گەردووندا دەخولێنەوە, كە ئەمیش لە تەقینەوە گەورەكە ( الإنفجار العظيم )ەوە دەست پێدەكات كە لە زانستى فیزیادا بە بیردۆزەى (Big Bang) ناسراوە.
زانایان تەمەنى گەردوون بە چەند بۆچوون و رێگەیەكى جیاواز دیارى دەكەن, هەندێك تەمەنى گەردوون بە پآى دیاردەى (لادان بة لاى تيشكى سوور-الإزاحة نحو الأحمر) دیارى دەكەن, كە بە 10-18ملیار ساڵى دەنرخێنن, یاخوود هەندێكى تر بە دوو رێگە ناووكى یەكانى هەریەك لە (فاولار و هوبل) كە تەمەنى گەردوون بە 13یان 15 ملیار ساڵ دیارى دەكەن.
ئەمانەى باسكران چەند ئاماژەیەك و نموونەیەكى كەم بوون لەسەر ئیعجازى زانستى قورئان, كە هیوادارم خوێنەرانى ئازیز سوودیان لێوەرگرتبێت و ببێتە مایەى بەهێز بوونى ئیمان لە دلڕ و دەروونماندا.[/center]
بەختەوەری



[/center]
