بابهت: بەدەیان فیل پەلامارى لادێكانى نزیك دارستانەكانى دوورگەیەكى ئەندۆنۆسیا دەدەن
لەدواى ئەوەى هەفتەى رِابردوو بارانێكى بەخوور لەناوچەكانى خۆرئاواى ئەندۆنۆسیا بارى و بووە هۆى دروست كردنى جۆرێك لەلافاوو زریان، فیلەكانى دارستانەكانى ئەو هەرێمە لەترسى ئەو لافاوە ئەو دارستانەیان رِووەو لادێكانى نزیك ئەو دارستانە جێهێشت و ئەوەش بووە هۆى ئەوەى كەبەهەزاران هاوڵاتى دانیشتوانى ئەو لادێیانە ماڵ و حاڵى خۆیان چۆڵ بكەن.
لەلایەن خۆیەوە (ئایە شاهیمین) ى سەرۆكى دەستەى پارستنى ژینگە لەدوورگەیەكى خۆرئاواى ئەندۆنۆسیا ئاماژەى بەوەكردووە، كەلەدواى ئەوەى لافاو زۆرى بۆ ئەو فیلانە هێنابوە، ئەوانیش بەرەو لادێكانى نزیك دارستانەكە كۆچیان كردووەو ترس و دڵەرِاوكێیەكى زۆریان خستۆتە دڵى لادىَ نشینەكان و بەدەیان هێكتار زەوى كشتوكاڵیشیان كاول كردووە.
جێگەى باس كردنە ژمارەى ئەو فیلانەى كە دارستانەكەیان جێهێشتبوو بەدەیان فیل مەزەندە كراوەو بۆ ماوەى چوار شەویش نەیانهێڵاوە لادێ نشینەكان بخەون، دواتر ئەوان پەنایان بۆ پۆلیس بردووە بۆ ئەوەى بیانپارێزێت.
s.a\www.kurdiu.org