بابهت: دایکی یاریزان میسی یاری نێوان بەرشلۆنە و ئەتلەنتی نەبینی بەهۆی باری ئەمنی فڕۆکەخانە
دایکی یاریزان میسی یاری نێوان بەرشلۆنە و ئەتلەنتی نەبینی بەهۆی باری ئەمنی فڕۆکەخانە
لە هەواڵێکی سەیردا کە ئەمڕۆ لە ماڵپەری سپۆرتی کاتالۆنی بڵاوکراوەتەوە هاتووە کارمەندانی فڕۆکە خانەی ئەبو ذەبی دوێنێ ئێوارە دایکی میسی یان ڕاگرتووە بەهۆی گومانیان لە پاسپۆرتەکەی کە ئەرژەنتینیە ، دایکی میسی کە ناوی ” سیلیا ” یە بە فڕۆکەیەکی تایبەت لەگەڵ یاریزانە دێرینەکانی بەرشلۆنە و کەسانی هاوشێوە گەیشتوونەتە فرۆکەخانەکە بەڵام ڕیگای پێنەدراوە بچێتە ژور تاوەکو براکەیە میسی کە شێوەی زۆر لە میسی دەچێت چۆتە ئەوێ ناسیویانەتەوە و بەڕێیانکردوون ..



