1

بابه‌ت: گوندنشینەكانی‌ چین ئێسكی‌ داینەسور دەخۆن

گوندنشینەكانی‌ ناوەڕاستی‌ وڵاتی‌ چین ئێسكێكی‌ بەردینی‌ گەورەیان لە ناوچەكەیان دۆزیوەتەوە كە كێشەكەی‌ تەنێك دەبێت، دەیشكێنن و دەیكوڵێنن، پاشان دەیخۆن وەكو دەرمانێكی‌ كولتوری‌ كە باوەڕیان وایە ئەم ئێسكە گەورانە پاشماوەی‌ ئەو جۆرە داینەسورانەن كە توانای‌ فڕینیان هەبووە و هێزێكی‌ شاراوەیان هەبووە، بۆیە بۆ چارەسەری‌ نەخۆشییەكان پێیان باشە.
دۆنگ زیمینگ زانا و پرۆفیسۆر لە پەیمانگەی‌ ڤێرتێبرەیت و بەشی‌ شوێنەوارناسی‌ ئەكادیمی‌ چینی‌ بۆ زانستەكان وتی‌: "كاتێك گوندنشینەكانی‌ ناوچەی‌ "هێنان"  بیستیان كە ئەو ئێسكانە پاشماوەی‌ داینەسورەكانە، 200 كیلۆ گرامیان بۆ خۆم و هاوڕێكانم نارد بۆ لێكۆڵینەوە لە سەری‌".
هەروەها دۆنگ ئەوەشی‌ راگەیاند: "كە ئێسكە بەردینەكانی‌ "هێنان"ی‌ ناوەڕاستی‌ وڵاتی‌ چین تاوەكو ساڵی‌ رابردوو لە بازاڕی‌ ئەو ناوچەیەدا دەفرۆشرا، كە یەك كیلۆی‌ بەرامبەر بە 25 سەنت بوو".
ئێسكەكان دەوڵەمەندن لە كالسیۆم، بۆیە لەگەڵ‌ هەندێك پێكهاتەی‌ تردا تێكەڵیان دەكرد و دەیان كوڵاند، پاشان دەرخواردی‌ منداڵیان دەدا وەكو دەرمان بۆ نەخۆشییەكانی‌ ئیفلیجی‌ و ئێسكەنەرمە.
دۆنگ یەكێك بوو لەو زانایانەی‌ كە سەرپەرشتی‌ ئێسكێكی‌ گەورەیان دەكرد لە ناوچەی‌ ژینگ ژۆو، كە درێژییەكەی‌ 18 مەتربوو، پاش لێكۆڵینەوەیەكی‌ ورد تیمەكە باوەڕی‌ تەواویانهێنا بەوەی‌ كە ئێسكی‌ رانی‌ داینەسورێكە لە جۆی‌ گیاخۆر و تەمەنی‌ دەگەڕێتەوە بۆ 85 – 100 ملیۆن ساڵ.

(فیسۆرگ)

Nothing..!!

2

وه‌ڵام: گوندنشینەكانی‌ چین ئێسكی‌ داینەسور دەخۆن

دەست خۆش بارێز سمارت:)

3

وه‌ڵام: گوندنشینەكانی‌ چین ئێسكی‌ داینەسور دەخۆن

سوباس كاك خةيالى خۆشةويست:D:D:D

Nothing..!!

4

وه‌ڵام: گوندنشینەكانی‌ چین ئێسكی‌ داینەسور دەخۆن

zor supas barez smile

Nothing..!!