بابهت: نۆكیا نوێترین بەرهەمی خۆی دەخاتە بازاڕەكانەوە
كۆمپانیای نۆكیا نوێترین مۆبایلی خۆی دەخاتەبازاڕەكانەوە كەیەكێكە لەبەهێزترین بەرهەمەكانی نۆكیای جۆری (Nokia N-series).
سایتی كۆمپانیای نۆكیا بڵاویكردەوە، ئەو مۆبایلە كێشی 120گرامە و ناوی (Nokia N82) و چەند تایبەتمەندییەكی نوێی لەخۆدەگرێت، روونی وێنەكانی 5 مێگا پیكسڵە و دوو كامێرای تێدایە لەجۆری (CIF) و كە سیستمی (Auto Focus) لەخۆدەگرێت واتە ئۆتۆماتیكی بەپێی دووری و نزیكی وێنەكان رووندەكاتەوە هەروەها فلاشێكی جۆری (Xenon)ی لەگەڵدایە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ساتی كۆمپانیاكەدا هاتووە، ئەم مۆبایلە نوێیە بەبێ میمۆری توانای لەخۆگرتنی 100 مێگابایتی هەیە، هاوێنەكەی لەجۆری (Carl Zeiss) و توانای وێنەگرتنی ڤیدیۆیی 30 فرێمی هەیە لە چركەیەكدا، ئەمە جگە لەوەی دەتوانرێت زانیارییەكانی بە تەلەفزیۆنەوە پەیوەست بكرێت و هاوكات خزمەتگوزاری رادیۆ و بلوتوسی تێدایە و لەتوانایدایە.
(سبەی)
