بابهت: ڤایرۆسێكى نوێ لەسەر شێوەى فایلى PDF
بەم داوییانە ئەوە ئاشكرابوو كە ڤایرۆسێكى نوێ لەسەر شێوەى فایلى PDF نێردراوە بۆ هەزاران ناونیشانى پۆستى ئەلیكترۆنى.
ڤایرۆسەكە لەناونیشانى نامەكەدا ئەم ناونیشانانە بەكار دەهێنێت"راپۆرتى ئەمانەتى تایبەت بەخۆت" ، " راپۆرتێك دەربارەى حساباتى بانكیەكەت " ، "خاڵەكانى كارتى سەلامەتى كەسایەتیت".
لەكاتى كردنەوەى نامەكە لەلایەن بەكارهێنەرەكەوە فایلەكانى PDFەكە هەڵدەستێت بە دابەزاندنى ڤایرۆسكە بۆ ناو ئامێرى كۆمپیوتەرو لەكارى دەخات .
هۆكارى بڵاوبونەوەى ئەم ڤایرۆسە لەسەر شێوەى فایلى PDF ئەوەیە كە فیلتەرەكان ناتوانن رێگرى بكەن یان كارى دزە كردن بۆ ناو كۆمپیوتەر بوەستێنن.
سەرچاوە : بابول ئەخبار
