بابهت: هیچ ئەم پیاوەت لە خەودا بینیوە؟
[center]بەهەزاران کەس ئەم پیاوەیان لەخەودا بینیوە و بۆ ئاشکراکردنی ئەم نهێنییەش وێب سایتێک دامەزراوە.

[size=24]?EVER DREAM THIS MAN[/size][/center]
شەوانە بەهەزاران کەس لە هەموو وڵاتەکانی جیهان خەو بەم پیاوە دەبینن و بۆ ئاشکرا کردن و ڕوون کردنەوەی ئەم نهێنییە وێب سایتێکی ئینتەرنێتیان دامەزراندووە و خەڵکانی جیهان بە پۆڵ سەردانی ئەم سایتە دەکەن
سەردانکەران باسی ئەم کابرایە دەکەن کە لە خەویاندا بینیویانە, تا ئێستا لە 50 ولاتی جیاواز هەزاران کەس لە پەیامەکانیاندا نووسیویانە بەڵێ ئەو پیاوەمان لەخەودا بینیوە.
بۆیەکەمجار لەساڵی 2006 لە نەخۆشخانەیەکی شاری نیو یۆرک نەخۆشێک لە خەویدا بۆ ماوەیەکی زۆر کابرایەک لە خەویدا دەبینێت و بۆ دکتۆرەکە باسی دەکات،
دواتر وێنەی پیاوەکە دەکێشێت کە لەخەویدا بینیویەتی و وێنەکە دەداتە دکتۆرەکە، لەهەمان ماوەدا نەخۆشێکی تر ئەو وێنەیە دەبینێت کە لەلایان نەخۆشەکەی تر کێشرابوو و پرسیار لە دکتۆرەکە دەکات دەڵێ ئەم پیاوەی ناو ئەم وێنەیە دەناسی؟ چوونکە ماوەیەکە بەبەردەوام دێتە خەوم
لەم کاتەوە ئەم دکتۆرەش لەسەر ئەم بابەتە دەکۆڵێتەوە و وێنەکە دەداتە برادەرە دکتۆرەکانی تر.
سێ ساڵە بەدوای ئەم کابرایە دەگەڕێن:
ئەو هەواڵانەی کە لە لایان دکتۆرەکانی تر دەهاتن سەیر بوون چوونکە هەندێک لە نەخۆشەکانی تریش هەمان پیاویان بینیبوو لە خەوەکانیان.
لە دواییدا ئەو خەڵکانەی کە ئەم پیاوەیان لە خەویاندا بینیوە سایتێکیان درووست کرد بەناوی "ئەو پیاوە" ئێستا قسەی هەزاران کەسی تێدایە کە دەڵێن ئەم پیاوەمان لەخەودا بینیوە.
تا ئێستاش لە چەندین وڵات وێنەی ئەم کابرایە بڵاو کراوەتەوە بۆ ئەوەی بیدۆزنەوە و بزانن کە ئەمە کێیە و نهێنی ئەم کابرایە چییە. بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.
[center]
Los Angeles (California)

Berlin (Deutschland)

Sao Paulo (Brasil)

Stockholm (Sverige)

Zacatecas (Mexico)

Milano (Italia)
[size=16]ئەمەش ئەو وێنانەن کە لە وڵاتە جیاوازەکانی دونیا ڕەوانەی ئەو سایتە کراون.[/size]




[size=24]بۆ زانیاری زیاتر سەردانی سایتی ئەوپیاوە بکەن:
http://thisman.org/[/size]
[/center]
پەخشی راستەوخۆی كەناڵە كوردیەکان Kurdmax , Waar tv, Kurdtvs, Kurdistan tv, Kuridsh TV www.KurdTVs.net
چؤنیەتی نووسین بە تەختەکلیلی کوردی لەناو مەکۆ



