بابهت: چەند زانیارییەكى گرینگ لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا
مێژوو
1492 - 12ى تشرینى یەكەم/ كریستۆف كۆڵۆمبس لە ئەسپانیاوە گەیشتە دوورگەى سان سلفادۆر لە دوورگەى بەهاها.. ئەوروپییەكان رِێزى لێ دەنێن بەو سیفەتەى دۆزەرەوەى ئەمەریكایە.
1607- داگیركەران یەكەمین شوێنى نیشتەجێ بوون لە ئەمەریكا دادەمەزرێنن, لە جیمستاون لە ویلایەتى فەرجینیا.
1620- رِێكەوتننامەى میفلاور حكومەت دادەمەزرێ بە ئیدارەى زۆرینە لە نیشتەجێ (مستوگن)ى بلیموس لە مساچوستس.
1626- دامەزراندنى یەكەمین كۆلێژى هارفارد لە ئەمەریكا, لە شارى كیمبریشە ماچوستس.
1754- سەرەتاى جەنگى حەوت ساڵە (كە ناسراوە بە جەنگى فەرِەنسى و هیندى) لەنێوان فەرِەنسا و بەریتانیا, لە كۆتایى جەنگەكەدا فەرِەنسا دەست لە كەنەداد دەریاچە گەورەكان و دۆڵى مسیسیبى سەرو هەڵدەگرێت بۆ بەریتانییەكان.
1774-5ى سێبتەمبەر كردنەوەى كۆنگرەى كیشوەریی یەكەم لە فیلادلفیا. (بۆ راوێژ لە مەرِ بارودۆخى ناهەموارى شوێنە داگیركراوەكان).
1775- 19ى ئەپرێل: تەقاندنەوەى یەكەمین فیشەك لە جەنگى سەربەخۆیی ئەمەریكا لە دەست بەریتانییەكان لە لكسنگتۆن لە ماچوستس.
1776- 4ى تەموز/ هەر سیانزە ناوچە داگیركراوەكەى ئەمەریكا راگەیاندنى سەربەخۆییان مۆر كرد.
1781- 19ى تشرینى یەكەم: بەریتانیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان پەیماننامەى پاریسیان مۆر كرد كە دان دەنێ بە سەربەخۆیى ئەمەریكا, بەم پێیە وڵاتى نوێ لە كەنەداوە دەست پێدەكات بۆ فلۆریدا لە باشور و ئۆقیانوسى ئەتڵەسییەوە بۆ دەریاى میسیسپى لە خۆرئاوادا.
1787- 25ى ئایار: كۆنگرەى دەستوورى لە فیلادلفیا بۆ پێداچوونەوەى بەندەكانى كۆنفیدراڵى, كە رِێكەوتنە لەنێوان ئەو ویلایەتانەدا كە دەوڵەتى سەربەخۆى نوێ حوكمى دەكات, پاشان تەبەننى كردنى دەستورێكى نوێ لەلایەن نوێنەرانەوە لە 17ى ئەیلول.
1789 - 30ى نیسان: دانانى جۆرج واشنتۆن بە یەكەم سەرۆكى وڵاتە یەكگرتووەكان.
1791- زیادكردنى دە راستكردنەوەكە (التعدیلات) بۆ پاراستنى مافەكانى تاك.
1800- گواستنەوەى پایتەختى فیدرالى لە فیلادلفیاوە ـ كە بنكەى كاتى بوو ـ بۆ واشنتۆن.
1803- دادگاى باڵا جەخت لەسەر داواى (ماربۆرى) دەكات دژى (ماریسۆن) مافى لە راگەیاندنى نەبوونى دەستوورى یاساكان.
1803- كرِینى زەوییەكانى لویزیانا لە فەرِەنسا كە رووبەرى زەوییەكانى ویلایەتە یەكگرتووەكانى زیاد كرد .
1814-1812 ویلایەتە یەكگرتووەكان ء بەریتانیا ساڵى 1912 بە شەرِ هاتن ، لەشەرِەكەدا بەریتانییەكان بینایەى (كۆنگریس) و كۆشكى سپیان لە ئابى / 1814دا سوتاند.
ئەم كارە واى لە زۆرێك لە ئەمەریكییەكان كرد كە خۆبەخشانە بچنە رِیزى خزمەتى سەربازى و یارمەتى سوپا بدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێرشى بەریتانیا.
1818- ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا رازى بوون بە دانانى سنوورى ناشورەیى لەنێوان كەنەدا و ویلا تە یەكگرتووەكاندا.
1830- كۆنگریس یاساى گواستنەوەى هیندییە سورەكان مۆر دەكات كە رِێگە بە حكومەتى ئەمەریكى دەدات هۆزە ئەمەریكییە ئەسڵییەكان لە ویلایەتە خۆرهەڵاتییەكانەوە بگوازێتەوە بۆ ئەو زەوییانەى دانیشتوانیان كەمە كە دەكەوێتە خۆرئاواى رووبارى مسیسیبی.
1836- تەكساس سەربەخۆیى خۆى رادەگەیەنێ لە مەكسیك ، دواتر وەكو ویلایەتێك وەردەگیرێت لە ساڵى 1845ى زاینیدا.
1846- سەرەتاى جەنگى مەكسیك لەنێوان وڵاتە یەكگرتووەكان ء مەكسیك.. ئەو رێككەوتننامەى ساڵى 1948 بەسترا سنورێكى بۆ جەنگەكە دانا .
1854- یاساى كانزاس ـ نبراسكا كە چاكسازیی میزورى هەڵدەوەشێنێتەوە و مەسەلەى كۆیلایەتیش واز لێ دێنێ بۆ هەرێمەكان كە بە دەستى هاوڵاتییان خۆیانە.
1857- برِیارى درید سكوت لە دادگاى باڵا جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە مافى كۆنگریس نیە كۆیلایەتى قەدەغە بكات لە هەرێمەكاندا, كۆیلەكانیش ناتوانن ببنە هاووڵاتى.
1860- هەڵبژاردنى ئەبراهام لینكۆلن بەسەرۆكى شانزەهەمى وڵاتە یەكگرتووەكان.
1860- 20ى كانوونى یەكەم: جیابوونەوەى ویلایەتى ساوس كارولینا لە یەكیەتیەكە كە بەدوایدا بە خێرایى پێنج ویلایەتى تریش لە باشور هەمان كاریان كرد, وەك پەرچە كردارێك, لەسەر هەڵبژاردنى لینكۆلن كە دژى درێژبوونەوەى سیستەمى كۆیلایەتى بوو بۆ هەرێمەكانى خۆرئاوا, ئەو شەش ویلایەتە, كۆنفیدراڵیەكیان پێكهێنا, پاشتر پێنج ویلایەتى تریش هاتنە رِیزیانەوە و بوون بە (11) ویلایەتى كۆنفیدراڵى.
1861- 12ى نیسان: تەقاندنى یەكەمین فیشەكى جەنگى نێوخۆى ئەمەریكى لە كۆمپانیاكانى یەكیەتیەكە لە فۆرت سامتر لە ساوس كارۆلینا.
1862- یاساى فیدراڵى برِیارى دامەزراندنى كۆلێژى دا لەسەر زەوى گشتى لە هەموو ویلایەتەكاندا كە بگونجێت بۆ كشتوكاڵ و هونەرى میكانیكى.
1863- 1ى كانونى دووەم: سەرۆك لینكۆلن برِیارى ئازادكردنى كۆیلەى راگەیاند .
1865ـ 9ى نیسان كۆتایى جەنگى ناوخۆیى بەدەستوەردانى ژەنراڵى كۆنفیدرڵى (رۆبەرت إ .لى) بە (یولیسس .س. گرانت) سەركردەى هیندییەكانى یەكیەتى لە بینایەى دادگاى ئەبو ماتۆكس لە فەرجینیا.
1865- 14ى نیسان: تەقەكردن لە سەرۆك لینكۆلن, لەكاتى ئامادەبوونى لە پێشكەش كردنى شانۆگەریەكدا لە واشنتۆنى پایتەخت.. لینكۆلن بۆ رۆژى داهاتوو گیانى لەدەست دا.
1865- چاكسازى سیانزەهەمى دەستوور كە رِێگە لە كۆیلەیەتى و بەندایەتى نازۆرەملى دەگرێت.
1867-كرِینى هەرێمى ئالاسكا لە روسیا.
1867- چاكسازیى چواردەهەمى دەستوور كە رِێگە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەگرێ هاوڵاتیان بێبەش بكەن لە مافەكانى یەكسانى.
1869- دامەزراندنى یەكەمین هێڵى ئاسنى كیشوەربرِ كە هێڵى سنترال باسیفیك ریلرود لە خۆرئاواوە دەبەستێتەوە بە یۆنیۆن باسیفیك ریلورد لە خۆرهەڵات.
1870- راستكردنەوەى پانزەهەمى دەستور كە رِێگا دەگرێ لە ماف نەدان بە دەنگدان لەسەر ئەساسى كۆیلایەتى و رەنگى پێست.
1872- كۆنگریس یەكەمین باغى گشتى میللى بنیات دەنێ لە ویلایەتى بیلۆستون.
1889-1890: كۆنگرەى هەموو ئەمەریكا لە واشنتۆنى پایتەختدا و دامەزراندنى یەكیەتى نێو دەوڵەتى بۆ كۆمارە ئەمەریكییەكان كە بوو بە یەكیەتیەكى ئەمەریكى فراوان (بان ئەمەریكان یونیون) لە ساڵى (1910)دا.
1892- كردنەوەى ئەلیس ئایلاند لەنیویۆرك وەك سەنتەرێك بۆ پێشوازى لە كۆچبەران.. سەنتەرەكە ساڵى 1954 داخرا.
1896-دادگاى باڵا رەزامەندى نیشان دا لەسەر جودایى رەگەزپەرستى لەسەر بنەماى (جیاوازن بەڵام یەكسانن).
1898- راگەیاندنى جەنگى ئەسپانى ـ ئەمەریكى لە نیسان و كۆتایى هاتنى لە ئاب پەیماننامەى ئاشتى لەگەڵ ئەسپانیا لە كانونى یەكەم بریتى بوو لە سەربەخۆیى كوبا و وازهێنانى ئەسپانیا لە فیلیپین و بۆرتۆ ریكۆو گوام لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندا.
1903- ویلایەتە یەكگرتووەكان و پەنەما پەیماننامەیەك مۆ ر دەكەن بۆ بنیاتنانى نۆكەندى پەنەما.
1908- هنرى فۆرد ئوتومبێلێكى كاراى هەرزان بەرهەم دێنێ بەمە سەردەمى بەرهەمهێنانى فراوان دەست پێ دەكات.
1914- كردنەوەى نۆكەندى پەنەما كە ویلایەتە یەكگرتووەكان بنیاتی تا لە ئەمەریكاى ناوەرِاست كەشتییەكان بتوانن مەلەوانى بكەن لەنێوان هەردوو ئۆقیانووسى ئەتڵەسى و ئارامدا, بەبێ پێچكردنەوە بە دەورى كەنارى ئەمەریكاى باشووردا.
1917-6ى نیسان: ویلایەتە یەكگرتووەكان دەچێتە ناو جەنگى یەكەمى جیهانییەوە و جەنگ رادەگەیەنێ.
1918- 11ى تشرینى دووەم: كۆتایى جەنگى یەكەمى جیهانى بە راگەیاندنى هودنە.
1920- راستكردنەوەى نۆزدەهەمى دەستورى ئەمەریكى لەمەرِ ماف دان بە ئافرەت لە بوارى دەنگداندا.
1927- كۆمپانیاى (ناشیونال برود كاستنگ كومپانى) (NBC) ئێزگەى میللى یەكەمین بڵاوكراوەى تۆرِى ئێزگە بڵاو دەكاتەوە لە كەنارى خۆرئاواوە بۆ كەنارى خۆرهەڵاتى وڵاتە یەكگرتووەكان..
1929- 29تشرینى یەكەم/ هەرەس هێنانى بازارِى دراوى دارایى لە وڵاتە یەكگرتووەكان ء سەرەتاى بێ برەوى مەزن, دابەزینى كاروبارى بازرگانى لە جیهاندا كە دادەنرێت بە درێژترین و نارِەحەتترین ماددە لە بەرزبوونەوەى ئاستى بەتاڵە و دابەزینى چالاكى بازرگانى لە سەردەمى نوێدا.
1933- سەرۆك فرانكلین د. روزفلت بەرنامەى (پەیمانى نوێ ـNew Deal) پێشكەش دەكات بۆ دابینكردنى كار بۆ بێكاران, و بەرز بوونەوەى نرخى بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و چەسپاندنى بارودۆخى بانكەكان بۆ دامەزراندنى رادەى بێ برەوى لە ئەمەریكا.
1934- یاساى سەرلەنوێ بۆ رِێكخستنەوەى كاروبارى هیندییە سوورەكان كە دەگەرِێتەوە بۆ هۆزەكانء موڵكایەتى زەوى تایبەتكرا بۆ ئەمەریكییە ئەسڵییەكان.
1935- كۆنگرێس دان دەنێ بە یاساى دابینكردنى كۆمەڵایەتى كە زامنى ژیانى پیران و بەتاڵە بەتەمەنەكان ء كەم دەرامەتان و نابینایان و منداڵانى بێ سەرپەرشت بكات.
1941- 7ى كانوونى یەكەم: هێرشى یابانى بۆ سەر بیرل هاربر, هاوای, بووە هۆى ئەوەى وڵاتە یەكگرتووەكان بەشدارى جەنگى دووەمى جیهانى بكات.
1944- 6ى حوزەیران: هێزەكانى هاوپەیمانان دادەبەزنە وشكانى لە نۆرماندى لە هێرشى (دى ـ داى d-day) كە فەرِەنساى رزگاركرد لە داگیركەرى ئەڵمانى.
1945- 7ى ئایار: خۆبەدەستەوەدانى ئەڵمانیا كە سنوورى دانا بۆ جەنگ لە ئەوروپا.
1945- 26ى حوزەیران: وڵاتە یەكگرتووەكان و 49 دەوڵەتى تر ، پەیماننامەى نەتەوە یەكگرتووەكانیان مۆركرد لە سانفرانسیسكۆ لە كالیفۆرنیا.
1945- 6ى ئاب: وڵاتە یەكگرتووەكان بۆمبى ئەتۆمى ئاراستەى هێرۆشیما كرد, دواى سێ رۆژ بۆمبى ئاراستەى (ناكازاكێ)ش كرد لە یابان.
1945- 2ى ئەیلول: خۆبەدەستەوەدانى یابان و كۆتایى جەنگ لە ئۆقیانووسى ئارامدا.
1946- 4ى تەموز: وڵاتە یەكگرتووەكان سەربەخۆیی دەبەخشێت بە فلیپین.
1947- 5ى حوزەیران: وەزیرى دەرەوەى جۆرج .س مارشال پێشنیارى پێشكەشكردنى یارمەتى دەكات تا ئەوروپا بگەرِێتەوە بارودۆخى جارانى بەهۆى بە كاڵا بوونەوەى لە ئەنجامى جەنگدا لە رووى ئابووریەوە.. كۆنگریسیش نزیكەى (13) میلۆن دۆلار پێشكەش دەكات بۆ راپەرِاندنى پرِۆژەى مارشال.
1949- 4ى نیسان: وڵاتە یەكگرتووەكان و كەنەدا و وڵاتانى ئەوروپاى خۆرئاوا (رِێكخراوى پەیماننامەى باكورى ئەتڵەسى ـ ناتۆ ) پێك دەهێنن بۆ دابین كردنى یارمەتى ئاڵوگۆرِ كردن لە كاتى دووچاربوونى هێرش بەئاراستەى هەر وڵاتێكى ئەندام.
1950- 27 ى حوزەیران: وڵاتە یەكگرتووەكان و وڵاتانى ئەندام لە رِێكخراوى نەتەوە یەكگرتووەكان هێز و یارمەتى سەربازیتر دەنێرن بۆ بەرگریكردن لە كۆمارى كۆریا (كۆریاى باشوور) دژى هێرشى كۆریاى دیموكراتى میللى (كۆریاى باكور)
1951-دروستكردنى یەكەمین وزەى كارەبایى لە وزەى ئەتۆمى.
1953 – 27ى تەموز: مۆركردنى رِێكەوتننامەى هودنە بۆ وەستانى جەنگ لە كۆریا دواى ساڵێك لە ئاگربەست.
1954- دادگاى باڵا برِیارى دا لەسەر مەسەلەى براون دژى ئەنجوومەنى فێركردن كە جودایى رەگەزپەرستى لە قوتابخانە میرییەكاندا نادەستوورییە.
1955- كانوونى یەكەم: سەرەتاى پچرِانى تەواوى پاسەكان كە ساڵێكى خایاند لە مونتگومرى لە ئالاباما بۆ گوشار خستنە سەر جوداكارى رەگەزپەرستى لە ناو پاسەكانى شاردا.. دەركەوتنى (لوسەر كینگ) وەك بەرگریكەر لە مافە مەدەنییەكان.
1958- وڵاتە یەكگرتووەكان یەكەمین مانگى دەستكردى نارد (ئیكسبلورەرى یەك) بۆ ئاسمان.
1959- ئالاسكا بوو بە ویلایەتى 49, و هاواى بە ویلایەتى 50 داندران .
1961-دامەزراندنى فەیلەقى ئاشتى , (Peace Corps).
1961- 5ى ئایار: رائیدى ئاسمانى ئالان ب. شیبارد جونیور, هەڵدەستێ بە یەكەمین گەشتى ئەمەریكى بۆ ئاسمان.
1962- 20ى شوبات: رائیدى ئاسمانى جون ه. گلین جونیور, دەبێتە یەكەمین هاووڵاتى ئەمەریكى كە بە كەشتى ئاسمانى بە دەورى زەویدا بسورِێتەوە.
1962- تشرینى یەكەم: یەكیەتى سۆڤیەت موشەكە هێرشبەرەكانى دەكێشێتەوە لە كوبا دواى ئەوەى سەرۆك جون .ف. كیندى هەرِەشە دەكات كە هەر هێرشێك لە كوبا دەست پێ بكات بۆ سەر نیوەى خۆرئاواى گۆى زەوى دەبێتە هۆى پرِ چەكدارى بەرفراوانى ئەمەریكا.
1963- 25ى تەموز: وڵاتە یەكگرتوەكان و بەریتانیا و یەكیەتى سۆڤیەت رەزامەندى دەردەبرِن لەسەر رِێگرتنێكى دیاریكار لەسەر تاقیكردنەوەى ئەتۆمییەكان كە ئەم رِێكەوتنە لە 10ى تشرینى یەكەم پیادە بكرێت.
1963 – 28ى ئاب: زیاتر لە (200) هەزار كەس بەشدارى دەكەن لە رِێپێوانێكدا لە واشنتۆنى پایتەخت بۆ پشتگیرى كردن لەسەر یاساى پێشنیاركراو لەسەر مەسەلەى مافە مەدەنییەكان.
1963 _ 22ى تشرینى دووەم: تیرۆركردنى سەرۆك كیندى: جێگرى سەرۆك لیندون . هەروەها ب. جونسۆن, سوێندى یاسایى دەخوات بە سیفەتى سەرۆكى سى و شەشەمینى ئەمەریكا.
1964_ 2ى تەمموز / سەرۆك جونسون, یاساى مافە مەدەنییەكان مۆر دەكات كە رێگا لە جیاوازیی رەگەزپەرستى دەگرێت.. لە شوێنە گشتییەكاندا لەسەر بنەماى رەگەز و رەنگى پێست.
1964_ ئاب / كۆنگریس دان دەنێ بە برِیارى كەنداوى تونكین, كە رِێ بە بە كارى سەربازى دەدات لە ڤێتنام دواى ئەوەى ڤێتنامییەكانى باكور هێرشیان كردە سەر دوو تێكشكێنەرەكەى ئەمەریكى.
1965_ تەشریعاتە كۆمەڵایەتییەكان فراوان دەكرێن بۆ ئەوەى مافەكانى خوێندن و چاودێرى تەندروستى بە ساڵاچوان و نیشتەجێ بوون و بنیات نانەوەى ناوچە مەدەنییەكان و یارمەتییە فیدراڵییەكان بۆ هونەرەكان بگرێتەوە, كۆنگرێس دان دەنێت بە یاساى مافەكانى دەنگدان ئەویش بۆ پشتگیرى یاساى مافەكانى شارستانى ساڵى 1964.
1968 ـ 4 ى نیسان / تیرۆركردنى مارتن لۆسەر كینگ.
1968 ـ 10ئایار / دەستپێكى وتوێژى ئاشتى تایبەت بە ڤێتنام لە پاریس.
1969 ـ 20 ى تەمموز / كەشتى ئاسمانى ئەپۆلۆ 11, كە (ئارمسترۆنگ) و (ئیدونى ئالدرین)ى هەڵگرتبوو, لەسەر مانگ دەنیشێتەوە.. ئەو رووداوەش بەهۆى كەناڵەكانى تەلەفزیۆنى لە دوورى 400.000كم گوازرایەوە بۆ سەر زەوى.
1971ـ راستكردنەوەى بیست و شەشەمى دەستوور كە تەمەنى شیاو بوونى هاوڵاتى بۆ دەنگدانى لە 21 ساڵەوە دابەزاند بۆ 18 ساڵ.
1972 / شوبات / سەرۆك ریچارد نیكسۆن سەفەرى كرد بۆ پەكین بۆ بینینى سەرۆكى كۆمارى چینى میللى, لە مانگى ئایاریش كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكى سۆڤیەتى لە مۆسكۆ, یەكەمین سەرۆكەكانى سۆڤیەت و ئەمەریكا یەكەمین پەیماننامەیان لە مۆسكۆ مۆركرد لە مەرِ چەكە ستراتیژییەكانى (سولت11).
1972 ـ 22 ى ئایار , بە رەسمى مۆركردنى پەیماننامەى چوار قۆڵى لەمەرِ سنور دانان بۆ جەنگ لە ڤێتنام و گەرِانەوەى ئاشتى بۆى.
1974 ـ 9ى ئاب: سەرۆك نیكسۆن دەست لەكار كێشانەوەى لە پۆستەكەى راگەیاند, یەكەم سەرۆكى ئەمریكیە كە ئەو كارە بكات, لە جێگایدا جێگرى سەرۆك جیراردر فۆرد دانرا.
1974 ـ تشرینى دووەم/ سەرۆك فۆرد و سەرۆكى سۆڤیاتى (لیۆنید برێجنیڤ) وتوێژیان كرد لە فلادیفۆستوك لە یەكیەتى سۆڤیەت كە گەیشتن بە رِێكەوتننامەیەكى كاتى بۆ سنوور دانان بۆ كڵاوە ئەتۆمییە ستراتیژییەكان و هۆكارەكانى بەكارهێنانى تا ساڵى 1985.
1975 / 17-19 ى تەمموز/ هەردوو كەشتى ئاسمانى ئەپۆلۆى ئەمریكى و سیوزى سۆڤیاتى لە ئاسماندا گەیشتن بەیەك.
1975 1ى ئاب: سەرۆك ئیمزای یاساى كۆتایى كرد بۆ كۆنگرەى ئاسایش و هاوكارى بەوەى كە رِێز لە یەكترى بگرن, هاوكارى یەكتر لە بوارى مافەكانى مرۆڤدا.
1976 ـ 4ى تەموز/ وڵاتە یەكگرتووەكان ئاهەنگى دوو سەد ساڵەى دامەزراندنى دەگێرِێ.
1977 ـ پاڵ پێوەنانى نەوت بۆ یەكەمجار بەناو بۆرِیدا بەدرێژى 1290 كم.
1977 ـ 7ى ئەیلول / سەرۆك (جیمى كارتەر) و جەنەراڵ (هومەر تۆریخۆس) لە پەنەما پەیماننامەیەكیان مۆركرد كە پەنەما دەتوانێ بەتەواوەتى دەسەڵاتى هەبێت بەسەر نۆكەندى پەناما لە ساڵى (2000)دا.
1978 ـ 7ى ئەیلول / كۆبوونەوە لەمەرِ خۆرهەڵاتى ناوەرِاست كە وڵاتە یەكگرتووەكان سەرپەرشتى دەكرد لە (كامب دیفید), كە كۆتایى هات بە رِێكەوتنى سەرەك وەزیرانى ئیسرائیلى (مناحیم بیگن) و سەرۆكى میسرى (ئەنوەر سادات) لەمەرِ بازنەى كار بۆ پەیماننامەى ئاشتى نێوانیان.
1979 ـ كانونى دووەم / بەستنى پەیوەندى دیبلۆماسى تەواو لەنێوان وڵاتە یەكگرتووەكان و كۆمارى چینى میللى.
1979- 4 ى تشرینى دووەم/ توندرِەوە ئێرانییەكان دەست دەگرن بەسەر باڵیۆزخانەى ئەمەریكیدا لە تاران و (65) ئەمەریكى وەكو بارمتە لەناو باڵیۆزخانەى ئەمەریكادا دەگرن.
1981-20ى كانوونى دووەم/بەردانى ئەو 52بارمتە ئەمەریكییانەى كە مابوونەوە لە تاران چەند خولەكێك پاش سوێند خواردنى سەرۆك (رۆنالد ریگان) بۆ سەرۆكى وڵاتە یەكگرتووەكان.
1981-12 ى نیسان/ وڵاتە یەكگرتووەكان یەكەمین گەشتى ئاسمانى ئاراستە دەكات.
1986-28 ى كانوونى دووەم/ دواى 24 گەشتى ئاسمانى سەركەوتوو, گەشتى ئاسمانى چالنجەر دواى 72 چركە لە دەرچوونى دەتەقێتەوە و دەبێتە هۆى كوژرانى 6 كەشتیەوانى ئاسمانى و مامۆستایەكى ئافرەت كە یەكەمین هاوڵاتى ئاسایى بوو رەوانەى ئاسمان بكرێت.
1986-4 ى تەموز/ وڵاتە یەكگرتووەكان ئاهەنگ دەگێرێت بە بۆنەى سەر لەنوێ دروستكردنەوەى پەیكەرى ئازادى, كە وەك دیارییەك لەلایەن گەلى فەرِەنساوە ساڵى 1886 پێشكەش كرابوو.
1987-8 ى كانوونى یەكەم / لە میانەى كۆبوونەوەى باڵا لە واشنتۆنى پایتەخت سەرۆك رِێگان و سەرۆكى سۆڤیەت (میخائیل گۆرباچۆف) پەیماننامەیەكیان مۆر كرد كە رِێگە دەگرێ لە بەكارهێنانى برِێكى تەواو لە موشەكى ئەتۆمى مام ناوەند و كورت هاوێژ.
1988-29 ى ئەیلول/ 3 ى تشرینى یەكەم / بەردەوام بوونى گەشتەكانى مەكۆكى ئاسمانى لەگەڵ گەشتێكى سەركەوتووى مەكۆكى دیسكۆڤەرى.
1991-17 ى كانوونى دووەم / سەرەتاى جەنگى كەنداو بە هێرشى فرە رەگەزەكان بە سەرۆكایەتى وڵاتە یەكگرتووەكان زنجیرەیەك بۆردومانى ئاسمانى بۆ سەر دامەزراوە سەرەكییەكانى عێراق , ئەویش لە ئاكامى داگیركردنى وڵاتى كوێت لەلایەن عێراقەوە, دواى (42) رۆژ جەنگى ئاسمانى و وشكانى كوێت ئازادكرا, و عێراقیش ئاگربەستى راگەیاند.
1993-8 ى كانوونى یەكەم, (بیل كلنتۆن) رِێكەوتننامەیەك ئیمزا دەكات لەمەرِ بازرگانى ئازادى ئەمەریكاى باكور (NAFTA) , كە باس لە بارزگانى ئازاد كات لەنێوان وڵاتە یەكگرتووەكان و كەنەدا و مەكسیك.
1997-24 ى نیسان/ وڵاتە یەكگرتووەكان دەبێتە حەفتاو پێنجەمین وڵات كە (رِێكەوتننامەى چەكى كیمیایى) ئیمزا دەكات.. رِێكەوتننامەكە لە 29 ى نیسانى 1997 رادەپەرِێنرێ.
1998 – 19 كانوونى یەكەم/ ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمەریكا دوو تۆمەتى پەرلەمانى ئاراستەى سەرۆك كلینتۆن دەكات ئەویش بە شكاندنى شوێن و ئاستەنگ لە بەردەم دادپەروەریدا, دواى دادگا