بابهت: كۆمپانیای نیسان و تەكنەلۆجیای نوێ
كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنیی بۆدروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی دروستكردووە كە سەرجەم كارەكانی بەسیستمێكی نوێی كۆمپیوتەری و رادارێكی هەستیار جێبەجێدەكات.
ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە توانای ئاگاداركردنەوەی شۆفێری هەیە لە نزیكبوونەوەی هەر مەترسییەك یان كارەساتی پێكدادان، بەڵام ئەگەر شۆفێرەكە نەیتوانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكە بكات، ئۆتۆمبێلەكە خۆی هەڵدەستێت بە كۆنترۆڵكردنی حاڵەتەكە و لەو كاتەشدا ئۆتۆمبێلەكە لە كۆنترۆڵی شۆفێرەكەدا نامێنێت ئەمەش بەهۆی بوونی راداری هەستیار و سیستمی كۆمپیوتەری نوێ.
بەرپرسی سەرەكی كۆمپانیای نیسان یۆوسیوك ئاكاتوو وتی: "ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە وەكو ئەسپ وایە، هەروەكو چۆن دیالۆگ هەیە لەنێوان ئەسپ سوار و ئەسپدا".
كۆمپانیای نیسان سیفەتێكی نوێی لەم جۆرە ئۆتۆمبێلەدا بەكارهێناوە، ئەویش پێوانەكردنی بڕی خواردنەوە كحولییەكانە لەلایەن شۆفێرەكەوە، بەهۆی هەستیارێكی ئەلیكترۆنیی لەناو گێڕی ئۆتۆمبێلەكەدا، ئۆتۆمبێلەكە پێوانەی بڕی كحولی خواردوو دەكات لەلایەن شۆفێرەكەوە و بەمەش خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دیاریدەكات.![]()
