1

بابه‌ت: خۆش ویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) چۆن دەبێت؟

كاتێك خەڵكی هەڵدەستن بەساز دانی یادی لەدایك بوون و زۆر كاری تری نادروست بیانوی ئەوە دەهێنێتەوە كە گوایە پێغەمبەریان (صلى الله علیه وسلم) خۆش دەوێت و ئەم كارانەیان بەڵگەی خۆشەویستی و وەفادارییە بۆ پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)، لە بەرئەوە بە پێویستی دەزانم بە كورتی حوكمی خۆشویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و چۆنیەتەكەی بخەمە ڕوو بۆ ئەوەی خۆشویستنەكەمان بەشێوەیەكی شەرعی بێت و پاداشتی لەسەر وەرگرین نەك كارێك بكەین ببێتە مایەی تاوان باربوون و سەركێشێت بۆ كەوتنە ناو هاوبەشی پەیدا كردن و پووچ بوونەوەی كردەوەكانمان.

بەڵێ خوای پەروەردگار لە زۆر ئایەتی قورئاندا ئاماژە بە فەزڵ و قەدری پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەدات و سفەتی بەرزی بڕواداران ڕادەگەیەنێت كە خۆشویستن و بەگەورە گرتنی پێغەمبەرە (صلى الله علیه وسلم) بەڵام لە سنووری خۆیدا نەڵێی كەم بكەین نەلێی زیاد بكەین, خوای گەورە دەفەرموێت: [لِتُۆْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُلِهِ وَ تُعَزِرُوهُ وَ تُوَقِرُوهُ]([46])

واتە: (بۆ ئەوەی بڕوا بهێنین بە خواو پێغەمبەرەكەی و بە گەورەی بگرن و پشتگیری لێ بكەن) وە هەروەها پێغەمبەریش (صلى الله علیه وسلم) لە چەندین فەرمودەدا ئاماژە بەوە دەدات كە ئیمانی هیچ بڕوادارێك تەواو نابێت تا پێغەمبەری (صلى الله علیه وسلم) لەخۆی و دایك و باوك و منداڵ و هەموو خەڵكی خۆشتر نەوێت، وەك دەفەرموێت: (لا يۆمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده و ولده والناس أجمعين) ([47]) واتە: (هیچ یەكێ لە ئێوە بڕوای تەواو نابێت تاوەكو من خۆشەویستر نەبم بەلایەوە لەدایك و باوكی و منداڵـی و لەهەموو خەڵكی).

تەنانەت لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە كە (عبداللەی كوڕی هشام) دەیگێڕێتەوە و دەفەرموێت:

(كنا مع النبي (صلى الله عليه وسلم) وهو أخذ بيد عمر بن الخطاب، فقال له عمر: يارسول الله، لأنت أحب إلـي من كل شئ إلا نفسي، فقال النبي ((صلى الله عليه وسلم): لا والذي نفسي بيده، حتى أكون أحب اليك من نفسك، فقال عمر، فإنه الآن والله لأنت أحب إلي من نفسي، فقال االنبي (صلى الله عليه وسلم) ألآن يا عمر) ([48])، واتە: (ئێمە لەگەڵ پێغەمبەردا بووین (صلى الله علیه وسلم) دەستی (عومەری كوڕی خگاب)ی گرتبوو، (عومەر) پێی فەرموو، ئەی پێغەمبەری خوا تۆ لەهەموو شتێك لام خۆشەویست تری تەنها لەخۆم نەبێت، پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی: نەخێر سوێند بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە (بڕوات تەواو نابێت)  تا خۆشەویست تر نەبم بەلاتەوە لە خۆیشت، ئەمجا (عومەر) پێی فەرموو: والله ئائێستا تۆ لە خۆیشم خۆشەویست تریت بەلامەوە، پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی، ئێستا ئەی عومەر (بڕوات تەواوە)).

كەواتە لەمەوە بۆمان دەركەوت كە خۆشویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) زیاتر لە نەفس و سامان و كەس و كارو هەموو خەڵكی مەرجی تەواو بوونی ئیمانە، وە بێ ئەمە ئیمانی هیچ كەسێك تەواو نابێت.

پاشان پێویستە بزانین خۆشویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) چۆن دەبێت و قورئان چۆن ڕێنموییمان دەكات بۆی, خوای پەروەردگار دەفەرموێت:

[قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ] ([49])،

واتە: (بڵێ ئەگەر ئێوە ڕاست دەكەن خواتان خۆش دەوێت شوێن من بكەون، ئەوسا خوایش ئێوەی خۆش دەوێت و لە تاوانەكانتان خۆش دەبێت، وە خوا لێخۆش بوو میهرەبانە).

لەم ئایەتە پیرۆزە وە بۆمان دەردەكەوێت كە خۆشویستنی خواو پێغەمبەركەی (صلى الله علیه وسلم) بەشوێن كەوتنی بەرنامەكەیان و بەجێ هێنانی فەرمانەكانیان دەبێت، واتە ئەگەر ڕاست دەكەیت كە دەڵێیت پێغەمبەرم (صلى الله علیه وسلم) خۆش دەوێت تەنها شوێن ڕێبازەكەی ئەو بكەوەو فەرمانەكانی بە جێ بهێنەو سوننەتەكانی زیندوو بكەرەوەو بەرگریان لێ بكە لە دژی ئەوانەی پشتیان كردوەتە سوننەت و شوێن هەواو ئارەزوو داهێنراوەكان كەوتون، ئەوسا بە كردەوە سەلماندووتە كە خۆشت دەوێت وەك شاعیر دەڵێ:

لوكان حبك صادقا لأطعته

فإن المحب لمن يحب مطيع

وە ئیمامی (زەمخشەری) لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرموێت: أراد أن يجعل لقولهم تصديقاً من عمل فمن إدعى محبته و خالف سنة رسوله فهو كذاب و كتاب الله يكذبه ...) ([50])، واتە: (خوای پەروەردگار دەیەوێت ڕاستی وتەكانیان دەربخات بەكردەوە، جا هەر كەسێ ئیدیعای خۆشویستنی خواو پێغەمبەری (صلى الله علیه وسلم) كرد بەڵام پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) كاری دەكرد ئەوە درۆزنەو كتێبەكەی خوا بەدرۆ دەخاتەوە ...)

وە هەروەها ئیمامی (ابن القیم) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەربارەی ڕاستێتی بە گەورە گرتن و خۆشویستنی پێغەمبەران و پیاو چاكان دەفەرموێت:

(وتعظيم الأنبياء و الصالحين و محبتهم إنما هي بإتباع ما دعو إليه من العلم النافع و العمل الصالح، و اقتفاء آثارهم و سلوك طريقتهم، دون عبادة قبورهم و العكوف عليها و إتخاذها أعياداً، فإن من أقتفى لأثارهم كان متسببا إلى تكثير أجورهم بإتباعه لهم، و دعوة الناس إلى إتباعهم، فإذا أعرض عما دعوا إليه و اشتغل بضده حرم نفسه و حرمهم ذلك الأجر، فأي تعظيم لهم و إحترام في هذا) ([51])، واتە: (بەگەورە گرتنی پێغەمبەران و پیاوچاكان و خۆشویستنیان بە شوێن كەوتنی ئەو شتانە دەبێت كە ئەوان بانگەوازیان بۆ كردووە لە زانستی بەسودو كردەوەی چاكە، وە بەدوا ڕۆیشتنیان و ڕێ گرتنەبەریان، نەك پەرستنی گۆڕەكانیان و دۆش دامان بەدەوریداو كردنی بە شوێنی جەژن و ئاهەنگ، چونكە هەر كەسێك بەدوای ئەواندا بڕوات ئەوە دەبێتە هۆیەك بۆ زیاد بوونی پاداشتیان بەهۆی  شوێن كەوتنی ئەوان و بانگەواز كردنی خەڵكی بۆ شوێن كەوتنیان، بەڵام ئەگەر پشتی كردە ئەوەی ئەوانە بانگەوازیان بۆ كردووەو خۆی خەریك كرد بە دژی ئەوشتانەوە ئەوە خۆییو ئەوانیشی بێ بەش كردووە لەو پاداشتە، ئیتر ئەمە چ بەگەورە گرتن و ڕێز لێنانێكی تێدایە؟)

كەواتە خۆشویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بەوە نیە گۆرانی بەسەردا هەڵدەیت و ڕەقسو دەهۆڵ و زوڕنا لێ دەیت لە یادیدا!! یان هاوار بۆ كردن و لی پاڕانەوەو وەسف كردنی بە چەند شتانێك كە هەموو تایبەتمەندی خوای پەروەردگارن، بەڵكو پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) بەری یە لەهەموو ئەم شتانە و لە ژیانیدا ڕێگری لی كردووە، وەك دەفەرموێت: (لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم، فإنما أنا عبد فقولوا عبد الله ورسوله) واتە: (هەڵم مەنێن وەك گاورەكان (عیسی كوڕی مەریەم)یان هەڵنا، من تەنها بەندەیەكم، بڵێن بەندەی خواو پێغەمبەری خوا).

وە لێرەدا ڕودەكەمە هەموو ئەو كەسانەی دیعایەی خۆشویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەكەن دەڵێم: ئەگەر دەتەوێت بەڕاستی پێغەمبەرت خۆش بوێت؟! ئەگەر دەتەوێت ببیتە هاوەڵـی لە بەهەشتدا؟ ئەگەر دەتەوێت بەرشەفاعەتی بكەویت لەدواڕۆژدا؟…ئەوە شوێن ڕێبازەكەی بكەوەو فەرمانەكانی بەجیبهێنە، وەسونەتەكانی زیندووبكەرەوەو بەرگرییان لیبكە، وەخۆت بەدووربگرە لەداهێنراوەكان ودژایەتییان بكە، وەخزمەتی فەرموودەكانی بكەو بەردەوام سەڵاواتی لێ بدە ئەوسا بەویستی خوا بەمەرام دەگەیت وئاسودە دەبیت بە شەفاعەتی لە ڕۆژی قیامەتدا، ئیتر هیچ پێویست بەو عەریزانەش ناكات كە لێرەوە بە مۆر كراوی و بەكڵاشی كوردی و جلی شاڵەوە بخوێنرێـتەوە لای گۆڕەكەی!!

[أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ وَلَوْلا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] ([52]).


پەراوێزەكان:

[color=dark red]([46]) {سورة الفتح:9}.[/color]

[color=dark red]([47]) فتح الباري - كتاب لإيمان 1/80/رقم: 15.[/color]

[color=dark red]([48]) فتح الباري - كتاب الأيمان و النذور /11/641 - 642/رقم: 6633.[/color]

[color=dark red]([49]) {سورة آل عمران:31}.[/color]

[color=dark red]([50]) البحر المحيط /2/499، لأبي حيان ألأندلوسي.[/color]

[color=dark red]([51]) أغاثة اللهفان /1/241/ ابن القيم.[/color]

[color=dark red]([52]) {سورة الشوري:21}.[/color]

ماڵپەڕی خوشكان

Nothing..!!

2

وه‌ڵام: خۆش ویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) چۆن دەبێت؟

زۆر سووپاس کاکە سمارت

3

وه‌ڵام: خۆش ویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) چۆن دەبێت؟

ده ست خوش:k:

سیپه وكانی زه رك
ره زێ میرى ده لاله
سه رێ گری و كه لا ئاكرێ
نێرگزێن گه ش پر جوانه

4

وه‌ڵام: خۆش ویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) چۆن دەبێت؟

دەستت خۆش بێت

5

وه‌ڵام: خۆش ویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) چۆن دەبێت؟

دە ست خوش :k:

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

6

وه‌ڵام: خۆش ویستنی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) چۆن دەبێت؟

دەست خۆش

اللهم أحينني ما كنت حياة خيرا لي
و توفيتني اذا كنت وفاة خيرا لي

                                                 خوایه‌ وڵاتم له‌(درۆ و بێ بارانی و نه‌خۆشی)بپارێزه‌..