1

بابه‌ت: منداليكي جوار بي وه جوار ده ست

http://img251.imageshack.us/img251/5793/nedostacw5.jpg

  تیمی سەرپەرشتیاری نەشتەرگەری بۆ منداڵێكی هندی كە چوار دەست و چوار قاچی هەبوو، دوێنێ 7/11 رایانگەیاند كە نەشتەرگەرییەكەی سەركەوتوو بووە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە نەخۆشخانەی سبارش لە بنغالور دكتور شاران باتیل سەرۆكی تیمی نەشتەرگەرییەكە رایگەیاند دوای چل كاژێر لە نەشتەرگەری كە سی پزیشكی پسپۆر ئامادەبوون، توانرا نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بە ئەنجام بگەیەنرێت و حاڵەتی تەندروستی منداڵەكەش زۆر باشەو دەتوانێت بەئاسانی هەڵسوكەوت بكات.
ئەم منداڵە ناوی (لاكشیمی) ە و هەر لەسەرەتای لەدایك بوونیەوە شێوەیەكی سەیری هەبووە و لاشەی چوار دەست و چوار قاچی هەبووە و ئەم هۆیەش رێگربووە لە گەشەسەندنی و بڕی تێچوونی نەشتەرگەرییەكەی 200.000 دۆلار بوو.
ئەوەی جێی سەرنجە هەندێك لە دانیشتووانی هیند ئەم منداڵەیان بەخودا ناودەبرد .

http://img401.imageshack.us/img401/5402/42917717xi4.jpg

2

وه‌ڵام: منداليكي جوار بي وه جوار ده ست

سبحان الله yikes:o:o
دەست خۆش

Nothing..!!